محمود میرزایی

  • نام و نام خانوادگی : محمود میرزایی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :قەلاولیانە (دیواندره)
  • تاریخ تولد : 1337
  • تاریخ جانباختن :1361.07.19
  • محل و نحوه جانباختن: ابراهیم آباد (دیواندره) . تعرض به پایگاه رژیم

زندگی نامه رفیق محمود میرزایی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە مەحموودی میرزائی

هاوڕێ مەحموود ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی “قەڵاولیانەی” سەر بە ناوچەی دیواندەرە چاوی بە ژین هەڵێنا.
دەورانی خوێندنی هەتا کۆتائی دەورەی دەبیرستان لە شارەکانی دیواندەرە و سنە بە ئەنجام گەیاند و دواجار لە یەکێک لە گوندەکانی دەروبەری شاری دیواندەرە بوو بە مامۆستا و ئەرکی باسەواد کردنی نەخوێندەوارانی گرتە ئەستۆ.
کاری مامۆستایەتی بۆ هاوڕی مەحموود تەنیا وتنەوەی وانەو باسەواد کردنی خەڵک نەبوو، بە ڵکوو لە هەمان کات خۆی لە بەرانبەر ب ەلایەنەکانی دیکەی ژیانیان بە بەرپرس دەزانی.تێدەکۆشا تا هۆکاری زۆرێک لەو گیرو گرفتانەی ک ەدێتە سەر ڕیگای ئەوان پێیان بناسێنێت ئەوەش لە توانای ئەوا بوو بۆیان چارەسەر بکات. بەم جۆرە بوو کە پەیوەندیەکی قووڵی هاوڕێیانەی لە گەڵ زەحمەتکێشانی ئەو ناوچەیە پێک هێنا بوو، هەمووان خۆشیان دەویست و ڕێزیان لێ دەگرت.
پاش ڕووخانی ڕژیمی پەهلەوی و ئاشکرا بوونی هەڵسووڕانی کۆمەڵە پەیوەندی بە تەشکیلاتی کۆمەڵەو گرت و ئینسان دۆستی شێووەی ژیانی ئەوەی بەرەو جیهان بینی مارکسیستی و ڕێبازی سوسیالیزم ڕاکێشا و کاک مەحموودی ئازیزی کرد بەکادرێکی ماندوو نەناسی ئەم ڕەوتە.
پاش ساڵێک لە کاری تەشکیلاتی لە گوندەکانی دەورەبەری دیواندەرە هاتە نیو ڕیزی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە دا و دررێژەی بە تێکۆشانی سیاسی خۆی دا.
لە ڕێزی هاوڕێیانی پێشمەرگەدا زۆری نەخایاند کە لە بەر شێلگیری و لێهاتوویی سیاسی و نیزامیەوە و بە جیدیەت بە ڕێوە بردنی ئەرکەکانی دا، بەر پرسیارەتی دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی پێ سپێردرا.
هاوڕێ مەحموود لە جەریانی زۆربەی شەڕەکانی ناوچەی دیواندەرە لە دژی هێزە کانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بەشداری کرد و وەک فەرماندەیەکی لێزان و جەسوور ، دەورێکی کاریگەری هەبوو و نموونەیەکی بەرجەستە بوو کە لە جیدیەت لە کاردا و دیسیپلین لە کاتی هەستیار دا .
ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەری ١٣٦١ی هەتاوی لە جەریانی ڕووبەڕوو بوونەوەی واحدێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە گەڵ هێزەکانی ڕأیم لە گوندی “ئیبراهیم ئاوا”ی دیواندەرە کە چەند ساعەتێکی خایاند، هاوڕی مەحموودی میرزائی لە نەبەردێکی دلێرانە و دەستەو یەخەدا کەوتە بەر گوڵلەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی و مافی خەڵکی ستەم لێکراو و چەوساوە و بە شمەینەت دا بەخت کرد. بە گیان بەخت کردنی هاوڕێ مەحموود میرزایی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە و بە تایبەت ناوچەی دیواندەرە فەرماندەیەکی نیزامی لێهاتوو و تێکۆشەڕێکی کۆمۆنیست و شۆڕشگێڕی خۆی لە دەست دا.
یادی ئازیزی بۆ هەمیشە لە دڵمان دا زیندووە و یادی ئازیزی بەرز ڕادەگرین.

گرامی باد یاد رفیق محمود میرزایی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *