اسماعیل قرنی پور

  • نام و نام خانوادگی : اسماعیل قرنی پور
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :کانی گورگه (بوکان)
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1361.11.15
  • محل و نحوه جانباختن: سنگسار (مهاباد) . عملیات تصرف پایگاه

زندگی نامه رفیق اسماعیل قرنی پور

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ئیسماعیلی قەرەنی پوور

هاوڕێیانی پێشمەرگە قسەکانی فەرماندەی لێهاتوو و خۆشەویستی خۆیان لە بیرە کە پێش دەست پێکردنی عەمەلیاتی گرتنی پایەگای هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە گوندی “دەرمان”ی ناوچەی مەهاباد بۆیان باس کردبوو هاوڕێیان تەنانەت لە دەست دانی هاوسەنگەرانمان نابێت چاو تروکانێک ڕامان بگرێت باشترین ڕێز گرتن لە یادی هاوڕێیانی گیانبەختکردوومان سەرکەوتنە.
هاوڕێ ئیسماعیلی قەرەنی پوور لە داوێنی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی “کانی گورگە:ی سەر بە ناوچەی فەیزوڵڵابەیگی بۆکان چاوی بە ژین هەڵێنا.
هەر لە سەرەتای ژیانیەوە لە گەڵ کاری سەزت و تاقەت پڕۆکێنی مەزرا ئاشنا بوو و دواجار بۆ یارمەتی دان بە باری گوزەرانی بنەماڵەکەیان ڕەوانەی شوێنە کرێکاریەکان لە شارەکانی دەرەوەی کوردستان بوو.
پاش ڕووخانی ڕژیمی پەهلەوەی بە دەست جەماوەی تینووی ئازادی وعەداڵەتی کۆمەڵایەتی و بە دەسەڵات گەییشتنی کۆماری ئیسلامی ، لە یەکەمین هێرشی ڕأیمی تازە بە دەسەڵات گەییشتوو دا بۆ سەر خەڵکی کوردستان ، هاوڕێ ئیسماعیل بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو و ڕێگای بەرەنگاری و تێکۆشانی گرتە بەر.تێکەڵاوی و نزیک بوونی لە گەڵ خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێش و ئەم هاوڕێیەی لای ئەوان گەلێک خۆشەویست کردبوو.
هاوکات کە لە گەڵیان دادەنیشت بە زمانێکی پاراو و سەمیمانە قسەی لە گەڵیان دەکرد و گوێ بۆ قسە و باس و گیرو گرفتەکانیان ڕادەگرت و تێدەکۆشا تا ڕێگای دەرباز بوون لە موشکلاتیان بۆ بەیان بکات ئەوان بەرەو خەباتی یەکگرتووانە هان بدات.
هاوڕێ ئیسماعیل لە گەلێک مەیدانی کاری پێشمەرگانە لە ناوچەکانی بۆکان، مەهاباد، سەقز و سەر ڕێگای بانە – سەردەشت شان بەشانی باقی هاوڕێیانی حەماسە و فیداکاری لە خۆ نوادند.بەرانبەر بە دوژمنان تێکۆشەرێکی لە ئاشتنی نەهاتوو و ورە بەرز بوو کە باوەری بە ڕزگاری بەشمەینەتان هەر لەم جیهانە هەبوو.
بە داخەوە ڕێکەوتی ١٦ێ ڕێبەندانی ١٣٦١ی هەتاوی لە جەریانی دەست بە سەردا گرتنی پایەگای “سەنگسار”لە کاتی هێرش بردنە سەر سەنگەرەکانی دوژمن بۆ ئەوەی ڕێگای پێشەوەی هاوڕێیانی بکاتەوە دەکەوێتە بەر گوڵلەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی وسۆسیالیزم دا بەخت دەکات.
یادو بیرەوەریەکانی بۆ هەتا هەتایە لە دڵمان دا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق اسماعیل قرنی پور
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *