کریم نیکپی
- نام و نام خانوادگی : کریم نیکپی
- نام مستعار:کریم احای الی نی
- محل تولد :نهی (مریوان)
- تاریخ تولد : ؟
- تاریخ جانباختن :1359.12.05
- محل و نحوه جانباختن: اطراف مریوان . درگیری با نیروهای رژیم
زندگی نامه رفیق کریم نیکپی
هاوڕێ کەریم لە بنەماڵەیەکی دەست کوورت لە گوندی”نێ”سەربە مەریوان لە دایک بوو، منداڵی خۆی بە کاری قورس و تاقەت پڕۆکێن بردە سەر.
هەر لەو دەورانەدا زۆڵم و زۆری فئۆدالەکانی بە ئێسک و پێست لە سەر خەڵکی هەژارو زەحمەتکێش هەست پێکرد و تووی خەباتی چینایەتی لە دەرونیدا ڕیشەی داکوتا،دوای ماوەیەک لە سەر زەوینەکەیان کاری دەست پێکرد و ئەم کارە بەشی بژێوی ژیانی نەدەکرد و ناچار بوو بڕوات بۆ مەریوان تا کارێک پەیدا بکات لە مەریوان بە کاری جۆراوجۆرەوە خەریک بوو و لەو قۆناغەوە هەستی بە فشاری مەئمورین ڕژیم لەسر خەڵک کرد.لە جەریانی خەباتی خەڵکی زەحمەتکێشی مەریوان دژی ڕژیمی شا لێبڕاوانە بەشداری کرد و ووشیاری سیاسی خۆی بردە سەرێ و ماندوو نەناسانە لە بردنە پێش و جم و جۆڵی شۆڕشگێڕانە دا تێکۆشا، دوای ڕووخانی ڕژیمی شا خەباتی خۆی درێژەی پێ دا و ئەو ئازادیەی کە ڕۆژان و مانگانی دوای شۆڕش بە دەست هاتبوو لە بردنە سەری ڕادەی ووشیاری سیاسی ئەو دا تەئسیری هەبوو،ڕق و بێزاری لە دژی ڕژیمێک کە تازە بە دەسەڵات گەییشتبوو و بە کوشتو کوشتار و سەرکووتی هەموو ڕۆژە بەسەر ژیانی خەڵکی کوردستاندا چنگی داگرتبوو بەردەوام زیادی دەکرد لە دەورەی یەکەمی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەدا لە پەیوەندی لە گەڵ کۆمەڵە بە شێوەیەکی ماندوو نەناسانە خەباتی خۆی لە دژی سیاسەتی سەرکووت گەڕانەی ڕژیم درێژە پێدا و لێبڕاوانە مەئموریەتەکانی بە عەلاقەو شەوقەوە بە ئەنجام دەگەیاند لە دەورەی دووهەمی ئەم بزووتنەوەیەدا و لە جەریانی خۆڕاگری قارەمانانەی خەڵکی شاری مەریوان کاک کەریم هاتە ڕیزی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە،ئەو لە زۆربەی شەڕەکان و گەمارۆی پادگانی شاری مەریوان شەڕی سەنگەری شەهید حەسەن و گردە ڕەش و هێرشی قارەمانانەی پێشمەرگەکان بۆ سەر مەقەڕێ بە کرێگیراوان لە شاری مەریوان و زۆر عەمەلیاتی تر چالاکانە بەشداری کرد،کاک کەریم زەحمەتکێشێکی ووشیارو سادق بوو لە پەیوەند لە گەڵ کۆمەڵەدا بە ئامانج و داخوازی چینی کرێکار ئاشنا بوو و لە چکۆلەترین فورسەت بۆ بردنە سەری زانیاری سیاسی خۆی و خەڵکی زەحمەتکێش کەڵکی وەردەگرت هەربۆیە کەسانێک کە ئەویان دەناسی لە دڵەوە خۆشیان دەویست و متمانەیان پێ دەکرد
هاوڕێ کەریم نیک پەی ڕۆژی ٥ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٥٩لە شەڕی گەورە و قارەمانانەی “تازاوا”ی مەریوان کە لە باری سیاسی و نیزامییەوە سەرکەوتنێکی گەورە بوو ورەی زەحمەتکێشانی ناوچەکەی بەڕادەیەکی بەرچاو بردە سەرێ و باسی لە خۆ بردوویی و گیان بازی پێشمەرگەی کۆمەڵە لەو شارەدا لەسەر زمانی هەموو ناوچەیەکی دەورووبەر بوو لەو شەڕەدا یەکێک لە ئازیزترین هاوڕێیانمان هاوڕێ کەریم گیانی بەخت کرد. بەرز و بەڕێز بێت یادی هاوڕێ کەریمی نیک پەی
.