نسرین کعبی

  • نام و نام خانوادگی : نسرین کعبی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سقز
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1359.06.07
  • محل و نحوه جانباختن: سنندج . تیرباران

زندگی نامه رفیق نسرین کعبی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە نەسرین کەعبی

هاوڕێ نەسرین کەعبی یەکێک لەو ڕۆڵی جەسوورو بەجەرگانە بوو کە ژیانی خۆی بۆ خزمەت کردن بە خەڵکی هەژارو چەوساوە تەرخان کردبوو و تا دواین چرکه ساتەکانی ژیانی بە ئەوپەری توانایەوە لە پێناوی بەرژەوەندی ئەمڕۆ و ڕزگاری یەکجاری دواڕۆژیان ماندوونەناسانە خەباتی کرد سەرئەنجام گیانی شیرینی لە پێناوی ئاواتی بەرزی ئازادی و سۆسیالیزم دانا.
هاوڕێ نەسرین کەعبی خۆشەویست و خۆڕاگر لە شاری سەقز چاوی بە ژین پشکووت و خوێندنی سەرەتائی تا کۆتائی دەورانی دەبیرستان هەر لەم شارەدا درێژە پێدا.
دواتر لە گەڵ خوشکی ئازیزی شەهلا ڕۆیشتنە فێرگەی بێهیاری لە شاری سنە و پاش ٢ ساڵ سەرکەوتووانە ئەم دەورەیان بە ئەنجام گەیاند و لە بیمارستانی شاری سەقز دا دەستیان کرد بە خزمەت کردن و دڵسۆزی نواندن بەرامبەر بەو کەسانەی کە لە بەواری پزیشکیەوە پێویستیان بە دەرمان و چارەسەر هەبوو.
هاوڕێ نەسرین وێڕای خوشکی بەڕێزی شەهلا بۆ بە هاناوە چوونی برینداران لە نەورۆزی خوێناوی لە ساڵی ١٣٥٨ ی شاری سنە دا ڕۆیشتنە ئەم شارە لە کەم کردنەوەی ئازارەکانی خەڵک دا کە کەوتبوونە بەر هێرشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەوری بەرچاویان نواند.
دوای دەر کردنی فەرمانی هێرش بۆ سەر خەڵکی کوردستان لە لایەن خۆمەینیەوە و لە کاتی هیرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر شاری سەقز بەو پەڕی لە خۆ بردوییەوە لە چاودێری کردنی برینداران دەرمانی ئەوان ماندوو نەناسانە بەشداریان کرد.
دوای ئەوەی کە شاری سەقز بە زەبری ئاگر و ئاسن و کوشتنی خەڵکی بێتاوان کەوتە دەستی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ، هاوڕێ نەسرین وێڕای خوشکی پێشڕەو و خەباتکاری شەهلا و کۆمەڵێکی تر لە کارمەندانی بیمارستانی سەقز بە تاوانی خزمەت بە خەڵکی ئەو شارە بە پێی حوکمی قین لە دڵانە تەبعید کران بۆ شارەکانی کرمان و قەزوین.
دوای ماوەیەک لە تەبعید بە شێوەی جۆراوجۆر دەستیان کرد بە ئیعتراز بەرامبەر بە ئەم حوکمە کە ئاکامەکەی گەڕانەوەی ئەوان بۆ کوردستان بوو ، هەر بەو جۆرە کە چاوەڕوانی دەکرا دیسان بۆ خزمەت کردن بە بزووتنەوەی ڕزگاری خوازانەی خەڵکی کوردستان چالاکیەکانی سیاسی و کۆنەلایەتی خۆیان دەست پێ کردەوە.لە دووهەمین هێرشی ڕژیم بۆ سەر شاری سەقز دوای ئەو شارە کەوتەوە دەست هێزەکانی ڕژیم هاوڕی نەسرینی کەعبی لە گەڵ هاوڕێ شەهلای خوشکی لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستگیر کران و پاش مانگێک لە سەقزەوە ڕەوانەی شاری سنە کران و پاشان لە سنە نێردرانە تاران و لەوێ حوکمی ٣ساڵ و ٥ساڵ زیندانیان بەس سەردا سەپا.
ئەم دوو ئازیزە دوای ماوەیەکی کوورت لە تارانەوە ڕەوانەی زیندانی شاری سنە کرانەوە و لە زیندانی شاری سنە سەڕەڕای ئەوەی کە حوکمی زیندانیان هەبوو بە دەست جەلادانی کۆماری ئیسلامی دڵی گەورەیان بۆ هەمیشە لە لێدان کەوت.
ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ئیعدام کردنی هاوڕێیان نەسرین و شەهلا کەعبی جارێکی تر دڕەندەئی و دژایەتی خۆیان بەرامبەر ئازادی و مرۆڤایەتی سەلماند. یادی دوو کۆمۆنیستی پێشڕەو و جەسوور ، دوو ڕۆڵەی هەڵکەوتووی جەرگەی خەباتی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان ، دوو تێکۆشەری پڕ لە شوروشەوقی ڕیزەکانی خەباتی کۆمەڵە.بە درێژە پێدان بە ڕێگای پێرۆزیان بەرزو بەڕیز ڕادەگرین.

گرامی باد یاد رفیق نسرین کعبی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *