ناصر مصطفی سلطانی

  • نام و نام خانوادگی : ناصر مصطفی سلطانی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :آلمانه (مریوان)
  • تاریخ تولد : 1334
  • تاریخ جانباختن :1359.09.18
  • محل و نحوه جانباختن: دزلی (مریوان) . تیرباران توسط نیروهای جمهوری اسلامی

زندگی نامه رفیق ناصر مصطفی سلطانی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ناسر مۆستەفا سوڵتانی

هاوڕێ ناسر مۆستەفا سوڵتانی موعەلمێکی دڵسۆزی مەدرەسەکانی ناوچەی مەریوان بوو کە بۆ پەروەردە کردن و بارهێنانی منداڵان و لاوان ماندوو نەناسانە کاری دەکرد. کاک ناسر لە دەورانی دەبیرستانی دا هەڵسووڕاوانە لە خەباتی سیاسی خەڵکی مەریوان دا بەشداری کرد دواتریش چوو بۆ دانشسەرای ڕاهنەمایی لە شاری کرماشان و لە وێش لە خەباتی خوێندکارانی ئەم ناوچەدا ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕا دواتر وەکوو مامۆستا گەڕایەوە شاری مەریوان لە بردنە سەرەوەی ڕادەی ووشیاری خوێندکارەکانی بۆ گەشە پێدانی بیری پێشکەوتنی کۆمەڵایەتی لە ناویان دا و بۆ یەکگرتووی ئەوان لە هێچ شتێک درێغی نەدەکرد. لە هاوینی ساڵی ٥٧ دا لە خۆپیشاندانێک بۆ پشتگیری لە مانگرتن لە خواردنی ٢٤ ڕۆژەی زیندانیانی سنە کەوتە ڕێ بەشداری کرد لە لایەن ڕژیمی شاوە دەستگیر کرا بەڵام توانی لە دەستیان هەڵێ و خۆی بگەینێتە نێو ڕیزی خەباتکارانی شاری مەریوان هاوڕێ ناسر پاش سەرهەڵدانی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لە درووست کردنی ستاد بەرگری لە شار مەریوان دا بەشداری هەبووو لە یەکیەتی جووتیاران دا درێژەی بە هەڵسووڕانی خۆی دا و چووە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی یەکیەتی جووتیارانەوە دواجاریش بە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو. هاوڕێ ناسر مۆستەفا سوڵتانی هەر لەو کاتەوە تا ڕۆژی گیانبەخت کردنی لە هەموو چالاکیەکانی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان بەشداری کرد. هاوڕێی خۆشەویست و دڵسۆزی زەحمەتکێشان و ستەم لێکراوان، کاک ناسر مۆستەفا سوڵتانی لە ڕۆژی ١٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٥٩ ی هەتاوی کاتێک کە چاودێری پێشمەرگە بریندارەکانی کۆمەڵەی لە گوندی ” دزڵی” دەکرد لە ناکاو لە گەڵ هێرشی دوژمنانی ئازادی و یەکسانی ڕووبەڕوو بوو و دوای شەڕێکی قارەمانانە و دەستەویەخە گیانی ئازیزی بەخت کرد.
یادی فیداکاریەکان و دڵسۆزیەکانی کاک ناسر مۆستەفا سوڵتانی بۆ هەتا هەتایە لە دڵی خەڵکی ناوچەی مەریوان و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە دا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق ناصر مصطفی سلطانی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *