ناصر مجیدی

  • نام و نام خانوادگی : ناصر مجیدی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :اویهنگ
  • تاریخ تولد : 1338
  • تاریخ جانباختن :1359.11.26
  • محل و نحوه جانباختن: کوههای گەڕئاوا (کامیاران) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق ناصر مجیدی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ناسری مەجیدی

هاوڕێ ناسر زەحمەتکێشی ووشیارو پێشمەرگەی شۆڕشگێڕێ کۆمەڵە بوو کە لە ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی دا لە گوندی “ئەوێهەنگ” لە بنەمالەیەکی زەحمەتکێش چاوی بە دنیا هەڵێنا،دەورانی منداڵی لە ئەوێهەنگ بردە سەر هەر لەو کاتەوە کە لاوێکی کەم تەمەن بوو لە کاری کشتو کاڵدا یارمەتی بنەماڵەکەی دەدا و تێکەڵاوی ڕەنج و زەحمەتیان بوو، لە تەمەنی پازدە ساڵیدا چووە شاری سنە و بوو بە شاگرد جۆشکارلە ساڵەکانی پەرەسەندی خەباتی جەماوەری گەلانی ئێران لە دژی ئیستبدادی سەڵتەنەتی بە شوروشەوقەوە هاتە ڕێزی ئەم خەباتە و بوو بە یەکێک لە هەڵسووڕاوانی شاری سنە، پێچ وخەمەکانی ئەم خەباتە گەورەیە ڕۆژ بە ڕۆژ ئەوی ووشیار تر دەکرد،شوروشەوقی خەباتکارانەی کاک ناسر و هەوڵی لێبڕاوانەی بۆ فێر بوونی مەسائلی سیاسی لە سەر هاوسەنگەرانی کاریگەری زۆری دانا بوو،لە ڕۆژەکانی دوای ڕاپەڕینی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ دا لە کاتێک کە خەباتی شۆڕشگێڕانە لە کوردستان بەردەوام بوو. کاک ناسر هەڵسووڕانی خۆی له دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی که بە هەموو توانای خۆی بۆ وەرگرتنەوەی دەستکەوتەکانی ڕاپەڕین و سەرکوتی جەماوەری خەڵک هەوڵی دەدا درێژە پێدا،لە هێرشی بەهاری ساڵی ١٣٥٩ ڕژیمی ئیسلامی بۆ شاری سنە شۆڕشگێڕانە تر له دیفاعی قارەمانانەی ئەو شارەدا بەشداری کرد و دوای هاتنە دەرەوەی هێزی پێشمەرگە لەو شاره بەڕیزی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو، کاک ناسر نموونەیەکی بەرجەستە بوو لە ئازایەتی و کارزانی و جێگەی خۆی لە ناو دڵی هەمووان کردەوە،سەرئەنجام ڕؤژی ٢٦ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٩ لە کێوەکانی “گەڕاوا” لە جادەی سنە کامیاران لە کاتێک دا لە گەڵ هاوڕێیانی لە مەئموریەتێکی سەرکەوتووانە دەگەڕایەوە کەوتنە گەمارۆی هێزەکانی ڕژیم و دوای چەند ساعەتێک شەڕی سەخت و قارەمانانە گیانیان بەخت کرد.
یادی هاوڕێ ناسر مەجیدی بەرزو بەڕێزە.

گرامی باد یاد رفیق ناصر مجیدی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *