ناصر ساعد موچشی

  • نام و نام خانوادگی : ناصر ساعد موچشی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :؟
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1359.10.05
  • محل و نحوه جانباختن: نشور (کامیاران) . تعرض به مقر مزدوران رژیم

زندگی نامه رفیق ناصر ساعد موچشی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ناسری ساعد موچشی

لە ماوەی تەمەنی ڕەشی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و داگیر کردنی کوردستان بە تایبەت هێرشی وەحشیانەی بۆ سەر ژیان و گوزەرانی خەڵکی گوندەکان و کوشتن و زیندانی و ئەشکەنجەی نەیارانی خۆی ودروست کردنی فەزای خەفەقان و گرژی و ئاڵۆزی لە کۆمەڵگای کوردستاندا، خەڵکی کوردستان ڕواڵەتی ڕاستەقینەی ئەم ڕژیمە هارو دڕندەیان بە باشی بۆ دەرکەوتووە و بەردەوام بە هەموو کۆسپ و تگەرەکانی ژیانی خۆیانەوە بە باشی بە دەم شۆڕشەوە چوون و بۆ ساتێکیش نەیانهێشتووە شەقام و کوچە و کۆڵان و کارگاو کارخانەکانی ناو شارەکان لە دەنگی ناڕەزایەتی و بەرزکردنەوەی دروشمی شۆڕشگێڕانە چوڵ بمێنێتەوە. گەلێک زۆرن ئەو شۆڕسگێڕانەی کە بە خوێنی گەشو ڕوونیان بە فیداکاری و جەسارەتیان گەشەیان بە کۆمەڵە دا و سیاسەت و ئامانجی کۆمەڵەیان لە ژێر خەفەقانی ڕەشی کۆماری ئیسلامی بردە ناو دڵی کرێکاران و زەحمەتکێشان و ڕۆخساری خۆشەویستی پیشمەرگەی کۆمەڵەیان بە خەڵک ناساند،هاوڕێ ناسر ساعد موچشی لە ڕیزی ئەو ئینسانە کۆمۆنیستانەیە کە بە درێژایی تەمەن خۆی ڕێبوارێکی فیداکاری ئەو ڕێبازە بوو و سەرئەنجامیش گیانی ئازیزی لە پێناو دنیایەکی پڕ لە بەختەوەری بۆ ئینسانەکان بەخت کرد.
بە هێنانی ناوی هاوڕێ ناسر گەلێک فیداکاریمان بیر دەکەوێتەوە، کاتێک کە چەک و ڕەختەکەی دەبەست تیکە نانێکی لە کۆڵە پشتیەکەی دەخست و لە گەڵ هاوڕێیانی بەرەو مەئموریەت و حەماسەیەکیتر هەنگاوی دەنا.
کاتێک هاوڕێانمان خۆیان بۆ بەڕێوە بردنی جەولە جۆراوجۆرەکان ئامادە دەکرد هاوڕێ ناسر لە ئەوەڵین کەسانێک بوو کە بە دڵ گەرمەیەوە ئامادەی بەڕێوە بردنی ئەو ئەرکە پیرۆزانە دەبوو، هاوڕێ ناسر زەحمەتکێشێکی ووشیار بوو کە بۆ ساتێكێش دیفاع لە بەرژەوەندی هەژاران و زەحمەتکێشان لە بیر نەدەچوو و پارێزەرێکی کۆمۆنیست وشۆڕشگێڕی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانە لە کوردستان بوو. ئەو دەیان و سەدان مەئموریەتەی کە هاوڕێ ناسر لە ناویان دا بەشداری کرد و ئەو فیداکاریانەی لە هەر کارێک لە خۆی نیشان دەدا ئەو بە کرێگیراوانەی کە بە بیستنی ناوی هاوڕێ ناسر تەزووی مەرگ لە دڵیان دەنیشت، ئەو ڕێبازەی هاوڕێ ناسر هەڵێبژارد و تێیدا گاینی ئازیزی بەخت کرد هەموویان لامان پیرۆزن و ڕیبازەکەشی هەروا درێژەی هەیە. هاوڕێ ناسر ساعد موچشی کۆرپەی باوەشی خێزانێکی گوندی”موچش”لە ناوچەی کامیاران بوو کە هەر لە سەرەتای هەڵگیرسانی شۆڕش لە ئێران لە دژی ڕژیمی سەڵتەنەتی ئەویش هاتە مەیدانی خەباتی سیاسیەوەو بە ڕووخانی ئەو ڕژیمە و هاتنە سەرکاری ڕژیمی تازە بە دەسەڵات گەییشتووی ئیسلامی خەباتی خۆی درێژە پێدا و وەک ڕێبوارێکی نەسرەوتووی ئەو ڕێبازە چالاکی نواند و دەوری گیرا . شەوی ٥ی مانگی بەفرانباری ١٣٥٩ بۆ ئێمە شەوێکی ناخۆش بوو هەر چەند پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە گوندی ” نشور”حەماسەیەکی تریان خۆڵقاندبوو بە ڵام بیستنی هەواڵی گیان لە دەست دانی هاوڕێ ناسر بە ڕاستی دڵی هەموومانی تەزاند. بەداخەوە مەرگ مەودای نەدا ئەم هاوڕێێە هەر چی زیاتر تواناییەکانی خۆی لە پێناو ئامانجی بەرزی دا بخاتە گەڕ کە بەو جۆرە گیانی بەخت کرد .
هەر بژی یادی ئازیزی هاوڕێ ناسری ساعد موچشی

گرامی باد یاد رفیق ناصر ساعد موچشی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *