علی قمری
- نام و نام خانوادگی : علی قمری
- نام مستعار:ندارد
- محل تولد :دشە (پاوه)
- تاریخ تولد : 1335
- تاریخ جانباختن :1359.08.26
- محل و نحوه جانباختن: نشور (کامیاران) . در تصرف مقر سپاه رزگاری
زندگی نامه رفیق علی قمری
هاوڕێ عەلی قەمەری لە ساڵی ١٣٣٥ ی هەتاوی لە گوندی ” دشەی” سەر بە ناوچەی پاوە لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش دا چاوی بە ژیان پشکووت.
سەڕەڕای گیروگرفتی ئابووری و دەست کورتی بنەماڵەکەی توانی تا کۆتایی دەورەی دوا ناوەندی درێژە بە خوێندن بدات دواجار بە زۆرەملێ نێردرایە سەربازی و دوو ساڵ لە تەمەنی بە بێ ئەوەی کە کەڵکێکی بۆ ژیانی خۆی و بۆ هەزاران لاوی تر وەکوو خۆی هەبێت لە سەربازخانەدا بردە سەردوای ئەوەی کە لە سەربازی گەڕایەوە بۆ بژێوی ژیانی خۆی و بنەماڵەکەی دەستی دایە کرێکاری و ئاوارەی شارەکانی ئێران بوو رۆژ لە دوای ڕۆژ زۆرتر هەستی بەو ستەم و چەوساندنەوەیە لە وڵاتێکدا دەکرد کە دوو ساڵ لە تەمەنی لە سەربازخانەکان بەو هۆیەوە بە فیڕۆ دابوو سەرەتای وەخەبەرهاتنی چینایەتی ئەو هەر لە سەربازیەوە دەستی پێ کردبوو کاتێک پێ نایە نێو ڕیزی خەباتی سیاسی دژ بە ڕژیمی پاشایەتی ئیتر ئەو کرێکارێکی وشیار بوو کە سەرچاوەی مەینەتەکانی خۆی و هاوچینەکانی ناسیبوو بە شوێن دۆزینەوەی ڕێگای ڕزگاریەوە بوو.
هاوڕێ عەلی لە دوای ڕاپەڕینی جەماوەری خەڵكی ئێران لە ساڵێ ١٣٥٧ی هەتاوی لە گەڵ کۆمەڵە و ڕێبازی مارکسیسزم ئاشنا بوو کاک عەلی بە باشی جێگاو شوێنی خۆی لە ڕەوتی خەبات و تێکۆشان دا ناسیەوەوبە وشیاریەوە بوو بە پێشمەرگەی کۆمەڵە و هەموو هێزو توانای خۆی نایە ڕێگای گەییشتن بە ئازادی و بەختەوەری مرۆڤەکان.
لە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە کاتی چەک کردنی تاقمێک بەکرێگیراوی سپای ڕزگاری لە لایەن هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە هاوڕێ عەلی قەمەری کەوتە بەر فیشەکی ئەو بە کرێگیراوانەو گیانی ئازیزی بەخت کرد.
بە درێژە پێدان بە ڕێگای پیرۆزی ڕێز لە یادی هەمیشە زیندووی دەگرین.
.