علی توپچی

  • نام و نام خانوادگی : علی توپچی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1339
  • تاریخ جانباختن :1359.03.08
  • محل و نحوه جانباختن: دکل قلیچیان (سنندج) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق علی توپچی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە عەلی تۆپچی

هاوڕێ عەلی ساڵی ١٣٣٩ لە بنەماڵەیەکی ناونجی لە شاری سنە لە دایک بوو. هەر لەو شارە تا پۆلی دووی نەزەری درێژەی بە خوێندن دا،لە گەڵ دەست پێکردنی ئاخێزی گەلانی ئێران لە ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ دا هاوڕێ عەلیش تێکەڵ بەم خەباتە جەماوەریە بوو و وێڕای خەڵکی تێکۆشەری شاری سنە لە سەرجەمی خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی ئەو ساڵە لە دژی ڕژیمی پاشایەتی بەشدار چالاکانەی کرد.
لە گەڵ ڕووخانی ڕژیمی شا و هاتنە سەر کاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لەم عەرسە لە خەبات دا مایەوە و هەڵسووڕانی خۆی لە دژی ئەو ڕژیمە درێژە پێدا و بوو بە یەکێک لە شۆڕشگێڕانی نەسرەوتووی ڕێبازی ڕزگاری چەوساوەکان،هاوڕی عەلی لە شەڕی نەورۆزی خوێناوی شاری سنەدا دەوری بەرچاوی گێڕا، دوای داگیر کردنی شار لە لایەن کۆماری ئیسلامیەوە هەڵسووڕانی سیاسی خۆی درێژە پێدا.هاوڕی عەلی لەو ماوەیەدا یارمەتی زۆری پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی دەدا و یارمەتی ماڵی بۆ کۆ دەکردنەوە.
هاوڕێ عەلی دوای ماوەیەکی کەم لە هاتنەوەی پێشمەرگە بۆ نێو شاری سنە چالاکیەکانی خۆی لە بنکەی کاک فوئاد درێژە پێدا و دواترێش بە ڕیزی پێشمەرگایەتی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو.
تایبەت مەندیە بەر چاوەکانی کاک عەلی لە خۆبردویی و دلسۆزی و فیداکاری بوو و لە نێو هاوڕێیانی دا بە ڕادەیەکی زۆرخۆشەویستی کردبوو.
هاوڕێ عەلی تۆپچی لە ڕیزی ئەو ئینسانە کۆمۆنیستانە دێتە ژمار کە ماندوو بوونیان لە خۆیاندا هەست پێ نەکرد و هەموو ژیانی خۆیان نایە پێناو ئەو ئامانجە پیرۆزە.
ئاخرین مەیدانی قارەمانیەتی هاوڕی عەلی تۆپچی شەڕی هاوڕێیانی پێشمەرگە لە گەڵ هیزەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٥٩ لە کێوەکانی “خلێچان” بوو کە دوای تۆمار کردنی حەماسەیەکی تر گیانی لە پێناو ئامانجی بەرزیدا بەخت کرد، بێ گومان یادی ئەو ئازیزانە لە دڵماندا هەر زیندووە و تا سبەینێ سەرکەوتنی شۆڕشی کرێکاری لە دڵماندا دەمێنێتەوە.

گرامی باد یاد رفیق علی توپچی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *