ظریفه باجلانی
- نام و نام خانوادگی : ظریفه باجلانی
- نام مستعار:ندارد
- محل تولد :کامیاران
- تاریخ تولد : ؟
- تاریخ جانباختن :آبان ماه 1359
- محل و نحوه جانباختن: اعدام . اطراف کامیاران
زندگی نامه رفیق ظریفه باجلانی
یەکێک لە تایبەتمەندیەکانی بزووتنەوەی شوۆڕشگێڕانەی کوردستان هاتنە مەیدانی کۆمەڵێکی بەرین لە ژنانی پێشڕەو بۆ ڕیزی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە بوو،خەبات لەم بووارەدا دەروازەیەکی نوێ بوو کە بەرەو ڕووی ژنانی کوردستان کرایەوە کە دەورو نەقشی گەلێک واوەتر بوو لە خەباتی چەکدارانە و سیمای نوێ بەم حەرەکەتە جەماوەریە بەخشی و تەکانێکی بە هێز بوو لە پێناو وەخەبەر هێنانی ژنانی کۆمەڵگای کوردستان بە گشتی . بە سەدان دیمەنی پڕ لە فیداکاریان هێنایە سەر شانۆ و گیانی شیرینیان لە پێناو ئامانجەکانی بەرزیان دانا.
یەکێک لەم ژنە تێکۆشەرانە ، هاوڕێ زەریفەی باجەڵانیە .
هاوڕێ زەریفەی باجەڵانی سیمای ناسراوی نێو ڕیزەکانی خەباتی جەماوەری لە شاری کامیاران بوو کە سەمیمیەتی نسبەت بە خەڵک و هەڵسووکەوتی دڵسۆزانەی لە یارمەتی دانیان ئەوی کردبوو بە سیمایەکی ناسراو و جێگای متمانە و باوەڕی هەمووان لە شاری کامیاران و دەوروبەری.
لە خەبات دژ بە ڕژیمی شادا هەڵسووڕاوانە بەشداری کرد و بەردەوام لە ڕیزی پێشەوەی هەموو خۆپیشاندانەکان دا بوو.
ئەو خەباتەی هاوڕێ زەریفە هەتا ڕووخانی ڕژیمی شا بێ ووچان درێژەی هەبوو.دوای ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لە گەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو و ئەم ئاشنایەتیە بوو بە هۆی پەیوەندیەکی قووڵی سیاسی کە هاوڕێ زەریفە هەتا کاتی گیان بەخت کردنی لە هەموو بوارەکاندا پاراستی و گەشەی پێ دا.
هاوڕێ زەریفەی باجەڵانی لە ناو شاری کامیاران گەلێک ئەرکی وە ئەستۆ گرت و هەموویانی سەربەرزانە بە ئەنجام گەیاند چەند جار بە هۆی ڕیک خستنی خۆپیشاندان لە لایەن ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا کە بە هۆی پشتیوانیەک کە لێ دەکرا و جێگا و شوێنێکی تایبەت کە هاوڕێ زەریفە لە ناو خەڵک دابووی ڕژیم ناچار دەبوو ئازادی بکات .
لە مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی دا بۆ دوایین جار لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمەوە دەستبەسەر کرا و کەوتە بەر توندترین ئازارو ئەشکەنجە.
کاتێک کە ڕژیم بە هەموو هێزو دامو دەزگای سەرکوتیەوە لە بەرامبەر ئەم ژنە شۆڕشگێڕەدا بە چۆک دا هات و نەیتوانی لە بیرو باوەڕو ڕێبازی شۆڕشگێڕانەی پاشگەزی بکاتەوە هاوڕێ زەریفەیان لە دەرەوەی شاری کامیاران بە شێوەیەکی دڕندانە ئیعدام کرد و بەم شێوەیە دڵی گەورەی پڕ لە خۆشەویستی ئەویان بەرامبەر بە مرۆڤەکان لە لێدان خست و لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکەیان بە مێژووی پڕ لە جنایەتی خۆیان زیاد کرد.
یادی ئازیزی هاوڕێ زەریفەی باجەڵانی بە دریژەدان بە ڕێگای پیرۆزی بەرز ڕادەگرین.ش
.