خسرو فکری

  • نام و نام خانوادگی : خسرو فکری
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1329
  • تاریخ جانباختن :1359.03.08
  • محل و نحوه جانباختن: دکل قلیچیان (سنندج) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق خسرو فکری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە خۆسرەوی فکری

هاوڕێ خوسرەو ساڵی ١٣٢٩ی هەتاوی لە شاری سنە لە دایک بوو، هەر لەو شارە چووە مەدرەسە و تا وەرگرتنی دیپلۆم درێژەی بە خوێندن دا لە بەر دەست کوورتی بنەماڵەکەی نەیتوانی بچێتە دانشگا و درێژە بە خوێندن بدات هەر بۆیە بە ناچاری ڕووی کردە سەربازی و دوای تەواو کردنی سەربازی ڕووی کردە کاری مامۆستایەتی لە گوندەکانی دیواندەرە، دەرفەتێک بوو تا لە نزیکەوە لە گەڵ دەردو ڕەنجی کرێکاران ئاشنا بێت، تایبەتمەندی بەرچاوی هاوڕێ خوسرەو لەوانە: ڕووی خۆش و دەم بە پێکەنینی، دڵسۆزی بەخەمەوە بوون بۆ گیروگرفتە کانی جەماوەری خەڵک ئەوی لە ماوەیەکی کەم دا کردە سیمایەکی خۆشەویست و جێگای بڕوا،هاوڕێ خوسرەو لە هەر مەجالێک دا کە بۆی دەهاتە پێش دەچووە ناو کۆڕی گەرمی خەڵکی هەژار و بە وتە خۆش و دڵنشینەکانی ئارامی پێ دەبەخشین لە سەر دەردو ئازارەکانی ئەوان بۆیان دەدوا و ڕواڵەتی ڕاستەقینەی نیزامی سەرمایەداری پێ دەناساندن و لە سەر پەیویستی خەباتی یەکگرتووانە قسەی لە گەڵ دەکردن و تەبلیغی ڕێگای درووستی خەباتی دەکرد ئەمە تەنیا خسڵەتی ناسراوی ئەم هاوڕێیەمان نەبوو بەڵکوو لە زۆر بوواری سەختیش دا هاوڕێیەکی هێمن و گویێ‌گر بووهەر کات دەیبینی کە زەحمەتکێشانی گوند زوڵمیان لێ دەچێت یا دەکەوێتە ژێر فشاری کۆنە ئاغایەکی ناوچەکە دەست بە جێ دەکەوتە پشتیوانی لێکردنی و لە قاو دانی زوڵم و زۆری ئاغاکان و کۆنەپەرەستان و خەڵکی ناوچەکە زۆر خۆشیان دەویست و لە هەر گیرو گرفتێک دا کە بۆیان دەهاتە پێش پرس و ڕاویژیان لە گەڵ دەکرد هاوکات لە گەڵ دەست پێکردنی شەپۆلی خوروشانی کۆمەڵانی ڕەنج دیتووی ئێران بە تایبەت شارەکانی کوردستان شوێنی خەباتی خۆی گواستەوە و ڕووی کردە شوێنی لە دایک بوونی ، لەوێ تێکەڵ بە ناڕەزایەتی خەڵکی تێکۆشەری شاری سنە لە دژی ڕژیمی شا بوو و لە زۆر یەک لە مانگرتنەکان و خۆپیشاندانەکانی ئەو کاتی خەڵکی شاری سنە لە دژی ڕژیمی پەهلەوی چالاکانە بەشداری کرد، هاوکات لەگەڵ دەست پێ کردنی هەڵسووڕانی ئاشکرای کۆمەڵە لە مانگی ڕێبەندانی ١٣٥٧ی هەتاوی هاوڕێ خوسرەو پەیوەندی بە کۆمەڵەوە کرد و بوو بە یەکێک لە هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شاری سنە پاش تێپەڕ بوونی چەند مانگێک چووە فێرگەی سیاسی نیزامی کۆمەڵە و پاش تێپەڕ کردنی ئەم دەورەیە لە واحیدەکانی هێزی پێشمەرگەدا لە جنوبی کوردستان سازمان درا،هاوڕێ خوسرەو ماوەیەکی کەم لە نێو هاوڕێیانی پێشمەرگەدا بوو
بە ڵام لەم ماوە کورتەش دا زۆر زوو توانی جێگایەکی تایبەتی لە نێو هاوسەنگەرانی دا بکاتەوە بەڵام بە داخەوە مەرگی نابەوەخت مەجالی زیاتری بەم هاوڕێ خۆشەویستەمان نەدا کە تین و تەژمی شۆڕشگێڕانە بخاتە گەڕ ڕۆژی٨ی جۆزەردانی ١٣٥٩ لە شەڕێکی سەخت و نابەرابەر لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەکەڵی خلێچیانی ناوچەی سنە گیانی لە پێناو ئامانجە بەرزەکانیدا بەختکرد.
یادی هاوڕێ خوسرەوی فکری لامان بەرزو بەڕێزە و ڕێگای پڕ ڕێبوار. ‌

گرامی باد یاد رفیق خسرو فکری
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *