توفیق خاتم پناه
- نام و نام خانوادگی : توفیق خاتم پناه
- نام مستعار:توفیق میانهایی
- محل تولد :میانه (مریوان)
- تاریخ تولد : ؟
- تاریخ جانباختن :1359.09.18
- محل و نحوه جانباختن: اطراف کامیاران . درگیری با نیروهای رژیم
زندگی نامه رفیق توفیق خاتم پناه
هاوڕێ تۆفێق ناسراو بە تۆفێق میانەئی لە نێو بنەماڵەیەکی هەژارو دەست کورتی گوندی “میانە” لە دایک بوو، لە زومرەی ئەو کرێکارو زەحمەتکێشانە بوو کە بۆ گوزەرانی ژیانی خۆیوو بنەماڵەکەی شارەکانی ئێرانی بۆ کار کردن نابووە ژێر پێ و تەنانەت لەم ڕێگایەدا سنوورەکانی ئێرانی بەزاندو لە وڵاتانی دراوسێی ئێران دا تامی تاڵی کرێکاری و چەوساندنەوەی بە دەست خاوەن کارانی دەرەوەی ئێرانیشی چێشت.
هاوڕێ تۆفێق لەجەریانی کوێرەوەری و دەربەدەری ژیانی کرێکاری دا بە باشی دەیزانی کە کرێکاران لە هەر کوێ بن لە ژێر ناوی هەر میللەت و ڕەنگ و ئائینێکدا، وەک یەک لە لایەن سەرمایەدارانەوە دەچەوسێنەوە و بەرهەمی ڕەنجی و عارەقەی نێوچاوانیان دەچێتە خەزێنەی ئەوانەوە بۆیە بە ئەزموونی ژیانی خۆی خاوەنی بیرێکی ئینسانی و ڕزگاری خوازانە بۆ دواڕۆژی کۆمەڵگا بوو.
ئاشنایی و تێکەڵاو بوونی هاوڕێ تۆفێق لە گەڵ جەریاناتی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ پێک هاتنی یەکیەتی جووتیاران لە ناوچەی مەریوان کە لە سەردەمی ڕووخانی ڕژیمی پەهلەوی کە بە ئیبتکاری کۆمەڵە بۆ ڕێکخستنی زەحمەتکێشانی دێهاتی کوردستان بەرامبەر بە ئاغا و دەرەبەگەکان پێک هاتبوو،لەم دەورانەدا بوو کە هاوڕێ تۆفێق پەیوەندی بە کۆمەڵەوە گرت و پێ نایە ئەو ڕێبازەی کە دەیزانی ئامانجەکەی سڕینەوەو لە ناو بردنی هەر چەشنە ستەم و هەڵاواردنێکه بۆیە چەکی پارێزگاری لە بەرژەوەندی و مافەکانی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کردە شانۆو بوو بە پێشمەرگەی کۆمەڵە.
لە ڕۆژی ١٧ی سەرماوەزی ساڵی ١٣٥٩ی هەتاوی لە جەریانی شەڕی هاوڕێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە گەڵ تاقمێکی بەکرێ گیراوی ڕژیمی بەعسی عێراق بە نێوی سپای ڕزگاری بریندار بوو کە بۆ دەرمانی برینەکەی نێردرایە ئاوایی دزڵی
ڕۆژی دواتر هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە هێرشێک کە بە هێزێکی زۆرو زەبەند کردیانە سەر گوندی “دزڵی” هاوڕێ خۆشەویستمان کاک تۆفێقی خاتەم پەنا لە حالێک دا کە لە سەر تەختی نەخۆشخانە لە ژێر چاوەدێری دوکتردا بوو بە شێوەیەکی دڕندانە درایە بەر دەستڕێژی گولەو گیانی ئازیزی بەخت کرد.
بە درێژە پێدان بە ڕێبازی بەرزو پیرۆزی رێز لە یادی هەمیشە زیندووی دەگرین.
.