اسدالله پرتونوری

  • نام و نام خانوادگی : اسدالله پرتونوری
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1341
  • تاریخ جانباختن :1359.03.08
  • محل و نحوه جانباختن: دکل قلیچیان (سنندج) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق اسدالله پرتونوری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ئەسەد پەرتەونووری.

کاک ئەسەد لە بنەماڵەیەکی کرێکاری شاری سنە لە دایک بوو تا پۆلی چواری ناوەندی لەو شارەدا درێژەی بە خوێندندا. هاوڕێ ئەسەد لەو ساڵانەدا کە دەرسی دەخوێند، هاوینانیش کاری دەکرد بەڵام ئەم جار بە هۆی هەژاری و دەست تەنگی بنەماڵەکەی بۆ هەمیشە دەستی لە خوێندن هەڵگرتوو ڕووی کردە کرێکاری هەر لەم پەیوەندیەدا بوو کە لە گەڵ دەرد و ڕەنجی کرێکاران زیاتر ئاشنا بوو و ڕۆحیەی خەباتکارانەی بەرەبەرە درووست بوو، لە خەباتی پێش ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ دا هەڵسووڕاوانە بەشداری کرد و دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی هەروا درێژەی بە خەبات و هەڵسووڕانی خۆی دا ، هاوڕێ ئەسەد لە شەڕی داسەپاوی نەورۆزی خوێناوی سنەدا چالاکانە بەشداری کرد دوای فەرمانی هێرشی خومەینی لە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٥٨دا و داگیر کردنی شارەکانی کوردستان لە لایەن ئەرتەش و سپای پاسدارانەوە لە گەڵ کۆمەڵێک لە هاوڕێیانی خۆی کۆڕێکی خەباتیان لە سەر ڕێبازی کۆمەڵە پێک هێنا،دوای گەڕانەوی پێشمەرگە بۆ شارەکان لە بنکەی کاک فوئاد خەبات و تێکۆشانی خۆی درێژە پێدا، کاک ئەسەد لە جەریانی موقاوەمەتی تاریخی ٢٤ ڕۆژەی سنەدا لە کاری تەدارۆکاتی سەنگەر لێدان و شەڕی چەکدارانەی لە زۆربەی شوێنەکانی شاری سنەدا ڕەوڵی بەرچاوی گێڕا بە داخەوە مەرگی ناوەخت مەودای زیاتری ئەم هاوڕێیەمانی نەدا هەتا تین و تەوژمی زیاتری خۆی لە مەیدانه جۆراوجۆرەکانی خەباتی ماف خوازانەی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان بخاتە گەڕو ڕۆژی ٨ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٥٩ لە شەڕێکی سەخت و حەماسیدا لە کێوەکانی”قلێچیان” لە بەرامبەر هێزە داگیر کەرەکانی کۆماری ئیسلامی دا گیانی بەخت کرد و درێژەی ڕێگەی بە ئێمە سپارد.
یادی بەرزوبەڕێز بێت

گرامی باد یاد رفیق اسدالله پرتونوری
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *