یحیی خاتونی

  • نام و نام خانوادگی : یحیی خاتونی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سقز
  • تاریخ تولد : 1326
  • تاریخ جانباختن :1358.05.26
  • محل و نحوه جانباختن: کرفتو (سقز) . درگیری با عوامل فئودالهای منطقه

زندگی نامه رفیق یحیی خاتونی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە یەحیا خاتوونی

هاوڕێ یەحیا ژیانی خەباتکارانەی خۆی لە زانکۆی تەورێزەوە دەست پێ کرد بە بەشداری گەرم و گووڕو و هەڵسووڕاوانەی خۆی لە چالاکی ئەو دانیشجووانەی کە لە دژی ئیستیبدا و سەرەڕۆیی ڕژیمی پاشایەتی خەباتیان دەکرد پشتیوانی دەکردبە گەشە کردن و بەرین بوونەوی بزووتنەوەی کۆمەڵانی خەڵک ئەرکی قورسی خەباتی زۆرتر هەست پێ کرد و لە خەباتی جەماوەری بەر لە ڕووخانی شا و دوای ئەوە بەشداری لە ناڕەزایەتیەکان دەکرد. دوای ڕووخانی ڕژیمی پاشایەتی بۆ ئیدامە دان بە کاری شۆڕشگێڕانە لە شارەکانی کوردستان کۆڕوکۆمەڵەی دیمۆکراتیکی زۆر پێک هاتن هاوڕێ یەحیا یەکێک لە دامەزنێرەنانی کۆمەڵەی دیمۆکراتیک لە شاری سەقز بوو دوای ڕووخانی ڕژیمی پاشا یەتی بەشێک لە دەرەبەگەکانی کوردستان بۆ ئەوەی کە زەخت بخەنە سەر جووتیاران و بەر بە شۆڕشی ئەوان بگرن خۆیان چەکدار کردلە بەرامبەر ئەو کارەی دەرەبەگەکان یەکیەتی جووتیاران پێک هات و بەرە بەرە بزووتنەوەی جووتیاران دەستی پێ کرد. چەندین جار تێک هەڵچوونی چەکدارانە لە نێوان دەرەبەگەکان و جووتیاران ڕووی دا.لە ڕۆژی ٢٦\٥\١٣٥٨ هاوڕێ یەحیا لە یەکێک لە تێک هەڵچوونە چەکداریەکان لە گوندی کەرەفتووی سەقز لە نێوان جووتیارن و دەرەبەگەکان ڕووی دا گیانی خۆی بەخت کرد.
یادی بەرز و بەڕێز بێت و ڕێگای پڕ ڕێبوار.

گرامی باد یاد رفیق یحیی خاتونی
.

.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.