ناصر توفیقیان

  • نام و نام خانوادگی : ناصر توفیقیان
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :اصفهان
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1358.01.18
  • محل و نحوه جانباختن: شهر اصفهان . توسط عوامل جمهوری اسلامی ترور شد

زندگی نامه رفیق ناصر توفیقیان

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ناسر تەوفێقیان

هاوڕێ ناسر تەوفێقیان لە ڕۆژی ١٨ی گوڵانی ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی لەو ڕۆژانەی کە هێزە تازە بە دەسەڵات گەییشتووەکانی ڕژیمی ئیسلامی ناوی بەهاری ئازادیان لێ نابوو کاتێک کە لە ڕیزی خۆپیشاندانی کرێکارانی بێکار لە ئیسفهان دەستیان دابووە ناڕەزایەتی لە لایەن مەئموران و ئینسان کوژەکانی رژیمی ئیسلامیەوە تیرۆر کرا. تیرۆری هاوڕێ ناسر تەوفیقیان لە ڕیزی خۆپیشاندانی بێکاران پاش کەمتر لە ٣مانگ لە شۆڕشی ڕێبەندانی ١٣٥٧ ی هەتاوی دژایەتی دەسەلات دارانی کۆماری ئیسلامی کە لە جێگای دەسەڵاتی پاشایەتی دانیشتبوون لە گەڵ کۆمۆنیزم و چینی چەوساوەی ئەم وڵاتە بە ئاشکرا بۆ هەمووان دەر خست. هاوڕێ ناسر تەوفیقیان خوێندکاری زانکۆ بوو کە بە هیواو ئاواتی ڕزگاری چینی چەوساوە و ژێر دەستانی وڵات بە ڕیزی خەباتکارانی کرێکاری پەیوەست بوو، ئەم هاوڕێیە خۆشەویستە لە هەڵسووڕانی خەباتی بێکاران لە نێو شاردا بوو. گیان لە دەست دانی هاوڕێ ناسر تەوفیقیان لە گوڵانی ساڵی ١٣٥٨ و لە نێو ریزی پێشەوەی چینی کرێکارو چەوساوەدا نە تەنیا لە شاری ئیسفهان و باقی شارەکاندا ڕق و بێزارییەکی بەبڵاوی لە دژی کۆماری ئیسلامی پێک هێنا بەڵکو بوو بە هۆی ووشیاریەکی زۆرتر بۆ بەرەو پێش بردنی خەباتی ئەوان کە هەتا هێنانە خوارەوەی دەسەڵات دارانی تازەی سەرمایەداری درێژە دەبێت . یاد و ڕزگاری هاوڕێ ناسر تەوفیقیان و هەموو ئەو کرێکار و ئینسانە شۆڕشگێڕانەی کە بە دەست بەکرێگیراوانی جەنایەت کارانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی تیرۆر کران و یان لە زیندانەکانی ئەم ڕژیمە دا ئەشکەنجە دراون و خوێنیان ڕژایە سەر عەرز بە درێژە پێ دانی ڕیگای پیرۆزیان بەرزو بەڕێز ڕادەگرین.

گرامی باد یاد رفیق ناصر توفیقیان
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *