فریده زکریایی

  • نام و نام خانوادگی : فریده زکریایی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1336
  • تاریخ جانباختن :1358.01.09
  • محل و نحوه جانباختن: بیجار . سانجه ماشین در راه کمک رسانی به خلق ترکمن صحرا

زندگی نامه رفیق گلریز قبادی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە گوڵڕێز قوبادی

هاوڕێ گوڵڕێز ساڵی ١٣٣٠ لە شاری سنە لە دایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە شاری سنە و دەبیرستانی لە شاری کرماشان تەواو کردووە.لە زانکۆی کرماشان درێژەی بە خوێندن دا. هەر لەم سەردەمەدا بوو کە بە هۆی خوێندن و باسی سیاسیەوە مەیلی بەرەو خەباتی سیاسی ڕاکشا.دەست بە جی لە ناو هاوکارەکانی لە شوێنی کارو لە ئەڵقەی دۆستانی خۆی دا بە شێوەیەکی ڕێک و پێک دەستی بە هەڵسووڕانی سیاسی و تەبلیغاتی ڕووناک بیرانە کرد.
دوای تەواو کردنی زانکۆ. گەڕایەوە بۆ شاری سنە و بە بۆنەی بیرو باوەڕی شۆڕشگێڕانە و سۆزی خزمەت بە خەڵک مەدرەسە فەقیر نشینەکانی بۆ وانەوتنەوە هەڵبژارد.هەر لە سەرەتاوە پەیوەندیەکی گەرمو گوڕی لە گەڵ جەماوەری ئەو گەڕەکانەدا درووست کرد.هاوڕێ گوڵڕێز لە گەڕەکە هەژار نشینەکانی سپوور ئاوای شاری سنە سەردانی ماڵی کرێکارانو زەحمەتکێشانی دەکرد.دەرمانی بۆ نەخۆشەکانیان دەبرد، گفتوگۆیانی لە گەڵ دەکرد و تێ دەکۆشا سەبارەت بە ئەو مەینەت و کوێرەوەریانەی کە سەراسەری ژیانیانی گرتووە ئاگایان بکاتەوە.هاوڕێ گوڵڕێز لە ڕێگای تێکۆشانی خۆی دا لە گەڵ کۆمەڵە پەویوەندی پەیدا کرد.ئەو ڕێگای مامۆستایەتی دێهاتەکانی گرتە پێش. لە هاوینی سالی ٥٧ دا بۆ ماوەی سێ مانگ لە کارخانەی قڕقڕەی زیبا لە تاران کرێکاری دەکرد، هەر لەو کاتەدا خانوویەکی لە گەڕەکی کرێکاراندا به کرێ گرت بوو لە م دەورە لە خەباتی خۆی دا بە شێوەی نهێنی چالاکی دەکرد و هاوڕێی زۆری لە ناو کرێکارانی ئەو شوێنە پەیدا کردبوو.کرێکارانی ئەم کاڕخانەیە بە مووچەیەکی کەم و لە ڕەوشێکی سەخت دا کاریان دەکرد بە بۆنەی دانیشتنی زۆرەوە تووشی ئازاری پشت و پا ببوون.لە پائیزی ساڵی ٥٧ هاوڕێ گوڵڕێز گەڕایەوە بو سنە، لە پاڵ کار کردن لە دێ “کانی میرانی” مەریوان، بێ وچان لە ناڕەزایەتیەکانی جەماوەری خەڵکی مەریوان بەشداری دەکرد.پەویوەندی پتەوی هاوڕێ گوڵڕێز لە گەڵ ژنانی زەحمەتکێشی ئەو دێهاتانەی وا کاری لێ دەکرد بووە هۆی ئەوەی لە ناو دڵی ئەواندا جێ بکاتەوە. ئەو هەموو کات ڕاگەیاندنەکانی کۆمەڵەی بڵاو دەکردەوە و هەوڵی دەدا لە بواری کۆمەلایەتی سیاسی و فەرهەنگیەوە هۆشیاریان بکاتەوە. شەهید گوڵڕێز لە جەریانی مانگرتنی جووتیارانی بێلووی مەریوان وهەروەها لە مانگرتن لە خواردنی ئەو هاوڕێ‌یانە، بەشدار بوو هاوڕێ گوڵڕێز بەم جۆرە لە هەموو مەیدانەکانی خەباتی جەماوەری ئەو سەردەمەدا بەشدار بوو و بەرپرسیارەتی بە ئەستۆ گرت بوو.شەهید گوڵڕێز لە بەر هەر ئەم لێهاتوویانە بوو بە ئەندامی کۆمەڵەو لە ئەرکەکانی بە تایبەتی ئەرکی وشیار کردنەوەی ژنان هەرگیز نەدەوەستا و کۆتایی نەدەکرد.بە داخەوە ئەم کیژە ئازا و کۆڵ نەدەرە لە ٩ ی خاکەلێوەی ساڵی ٥٨ لە ڕێگای بەڕێوەبردنی ئەرکی یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی تورکەمەن سەحرا بە هۆی ڕووداوی هاتوو چوو گیانی بەخت کرد و لە پێناو بە دی هاتنی ئامانجی کرێکارن و ڕێبازی کۆمەڵە شەهید بوو.یادی شەهید گوڵڕێز لە ناو دڵی هەموو شۆڕشگێڕان و زەحمەتکێشانی کوردستاندا زیندووە. بۆ ڕێز گرتن لە یادی هاوڕێ گوڵڕێز یەکەمین دەستەی چەکدار کراوی ژنا ن لە ناو کۆمەڵە ناو نرا شەهید گوڵڕێز.
بە درێژەدان بە ڕێگای پیرۆزی ڕێز لە یادی ئازیزی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق گلریز قبادی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *