فتح الله لطف الله نژادیان

  • نام و نام خانوادگی : فتح الله لطف الله نژادیان
  • نام مستعار:دکتر فه تی
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1327
  • تاریخ جانباختن :1358.01.09
  • محل و نحوه جانباختن: بیجار . سانجه ماشین در راه کمک رسانی به خلق ترکمن صحرا

زندگی نامه رفیق فتح الله لطف الله نژادیان

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە فەتحواللە لوتف اللە نژادیان

هاوڕێ فەتحوللە کە لە نێوو خەڵکدا بە دوکتور فەتێ دەناسرا لە ساڵی ١٣٢٩ لە داوێنی بنەماڵەیەکی مام ناوەندی لە شاری سنە چاوی بە بە ژیان پشکووت . تا وەرگرتنی دیپلۆم هەر لەو شارە مایەوە ، دواتر بۆ درێژەی خوێندن لە ڕیشتەی پزیشكە چوو بۆ دانشگای تەبرێز.
هاوڕێ فەتێ هەر لە دەورانی لاویەتیەوەو لە ژیانی ئاسایی دا ئینسانێکی عەداڵەت خواز بوو، هەر ئەو هەستە وای کرد کە لە گەڵ چوونی بۆ زانکۆ مەیلی بەرەو ئامانجەکانی سوسیالیستی و خەبات لە پێناویان ڕاکێشراو و هەر زوو هاتە نێوو کۆڕوکۆمەڵی خەباتی خوێندکارانەوە.
هەر لەو ماوەیەدا بوو کە دوای پەیوەندی و نزیکایەتی لە گەڵ هاوڕێیانی گیان بەخت کردوو” دوکتور جەعفەری شەفیعی”و “ئەیوبی نەبەوی” لە کادرەکان و هەڵسووڕاوانی ناسراوی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی هەر چی زیاتر لە گەڵ مارکسیسم ئاشنا بوو.
دوکتور فەتحوللەی لوتفوللە نژادیان دوای تەواو کردنی سەرکەوتووانەی خوێندنی لە زانکۆ ، لە بیمارستانی شآری مەریوان وەکوو پزیشکێک دەستی بە کار کرد.
لەو ماوەیە کە لە بیمارستان کاری دەکرد تەنیا بۆ ساتێک لە خزمەت کردنی نەخۆشەکام غآفڵ نەدەبوو، پاش ماوەیەک لەسەر داوای خۆی چووه دەرمانگەی گوندی”شوێشە” لە دەورووبەی شآری سنە ئەویش بۆ ماوەی یەک ساڵ لە دەرمان کردن و موعالیجەی نەخۆشەکانی ئەو گوندەو گوندەکانی دەورووبەری بەو پەڕی جیدیەت و دڵسۆزیەوە کاری کرد.
بە کۆڵە پشتی دەرمان گوند بە گوند دەگەڕا، بە جیدیەت و سەمیمیەتی بێ سنوورەوە هەوڵی دەدا چارەسەری گیروگرفتەکانی خەڵکی زەحمەتکێش بکات.
لە بەر کاری پزیشکی ئیمکانی پەیدا بوو کە بە شێوەیەکی بەربڵاو لە گەڵ کۆمەڵآنی خەڵک پەیوەندی بگرێت.بە تێگەییشتنی قووڵی سیاسی کە پێ گەییشتبوو، بە جێگا و شوێنێک کە لە ناو خەڵکی فەقیرو هەژاردا بە دەستی هێنا بو وەکوو سیمایەکی خۆشەویست و چیگە متمانە جێگای خۆی کردەوە. کوڕی زۆرێک لە ماڵەکانی ئەو گوندانە میوانداریان کرد، زۆرێک لە بنەماڵەکان ئەویان وەک ڕۆڵەی خۆیان چاو لێ دەکرد. ئەو شەوان و ڕۆژانەی کە ئەو لە ناویان دا ژیابوو، قەت لە بیر ناچێتەوە.
ئاوا هەڵسووڕان و ئاوا خۆشەویستیەک لە چاوی بە کرێگیراوانی ساواک شاراوە نەبوو بڕیاری دەستبەسەر کردنی لە لایەن بە کرێگیراوانی ڕژیمی شا لە پاسگای ژاندارمری “ئەوێهەنگ” جێ بە جێ کرا بەڵام دوای پشتیوانی بەربڵاوی خەڵک لە دوکتور فەتێ پاسگا نەیتوانی ئەو بڕیاڕە جێ به جێ کات و ناچار چاویان لێ پۆشی بەڵام سەرئەنجام فشاری ساواک بوو کە بە هۆی ئەوی کە نەتوانێت لەو ناوچەیە بمێنێتەوە. هاوڕێ فەتێ ئەم جارە بە ڕێکخستنی مەتەبێکی تایبەت لە شەقامەکانی شاری سنە لە شوێنە هەژارنشێنەکان کە بە تایبەت سەر ڕێگای هاتووچووی زەحمەتکێشای لادێ بۆ شار بوو، کاری خۆی درێژە پێ دا.
ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧و تەفروتونا بوونی ڕژیمی پاشایەتی کە دکتۆر فەتێ خۆی یەکێک لە تێکۆشەرانی کۆڵنەدەری بوو، مەجالێکی بۆ ئەو کردەوە. دوای ڕاپەڕین بە داخەوە دەورانی چالاکی هاوڕێ فەتێ زۆر کوورت بوو. ڕۆژی ٩ی خاکەلێوەی ١٣٥٨ لە حاڵی یارمەتی گەیاندن بە خەڵکی تورکەمەن سەحرا لە حاڵێک دا کە بەرپردیارەتی ئەو کارانەی لە لایەن کۆمەڵەوە بە ئەستۆ بوو ، بە هۆی ڕووداوی هاتووچوو گیانی بەخت کرد.
دوای بڵاو بوونەوەی هەواڵی گیان بەخت کردنی دکتور فەتێ و هاوڕێیانی ، هەزاران کەس لە ڕێ و ڕەسمی ناشتنی تەرمی ئەو هاوڕێانەدا بەشداریان کرد. سەدان کەس لەو زەحمەتکێشانەی کە لە نزیکەوە ئەویان دەناسی لە گوندەکانی دەورووبەر خۆیان گەیاندە شاری سنە و لە غەمی لە دەست دانی یارو و یاوەریان فرمێسکیان ڕشت.
شیعرێک لە سەر مەزاری ئەو هاوڕێ خۆشەویستە نوسراوە بە باشی وەسفی هەوڵ و فیداکاری و خۆشەویستی ئەوە لە نێو کۆمەڵانی زەحمەتکێش. بە شێک لەو شێعرە:
هۆیە و سەر هۆیە بەنەن بێساران
دێ بە دێ گەڕان شوێن دەردەداران
یادی دوکتور فەتحوللەی لوتفواللە نژادیان بەڕێزەو ڕێگای پڕ ڕێبوار.

گرامی باد یاد رفیق فتح الله لطف الله نژادیان
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *