جلال جلالی

  • نام و نام خانوادگی : جلال جلالی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :بانه
  • تاریخ تولد : 1326
  • تاریخ جانباختن :1358.04.26
  • محل و نحوه جانباختن: بانه . بر اثر انفجار بمب در میدان اسلحه فروشی این شهر

زندگی نامه رفیق جلال جلالی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە جەلال جەلالی

هاوڕێ جەلال جەلالی ساڵی ١٣٢٦ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی هەژاری بانە لە دایک بوو.خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی هەر لەو شارە تەواو کرد.هاوڕێ جەلال لە بەر ئەوەی لە بنەماڵەیەکی هەژار پەروەردە کرا بوو و وەک هەموو منداێکی بنەماڵە دەست کوورتەکان لە تەمەنێکی زۆر کەمەوە تێکەڵ بە ڕەنج و کار کردن بوو، زۆر زوو هەستی بە چەوساوەیی و پڕ لە مەینەتی کرێکاران و خەڵکانی زەحمەتکێش کرد.ئەم تێدە کۆشی کە ئەم ژیانە سەختە بگۆڕێ.هەر لە تەمەنی لاویەوە لەو کەسانە بوو کە لە کارخانەکان ، شیرکەتەکان و کوورەخانەکان هەموو کات سەبارەت بە ڕەوشی خراپی خۆی و هاوکارەکانی ناڕەزایەتی دەردەبڕی.لە بەرامبەر خاوەن کاردا دەوەستا و کرێکارانیشی سازمان دەدا و بۆ داخوازیەکان شێلگیرانە کاری دەکرد.بۆیە توانی بووی زۆر بە باشی بێت بە هاوڕێ زەحمەتکێشان و کرێکاران .هاوڕێ جالال بەر لە ئاشکرا بوونی کۆمەڵە لە بانە لە گەڵ تەشکیلاتی کۆمەڵە پەیوەندی گرت بوو و پەیوەندیەکی نزیکیشی لە گەڵ هاوڕێیانی کۆمەڵەوە هەبوو، بە هۆی ئەوەی کە باوەڕێکی تەواوی بە خەباتی چینایەتی بوو یەکێک لە چالاکترین و خۆشەویست ترین هاوڕێی کۆمەڵە لەم شارەدا بوو. هاوڕێ جەلال لە بەر تایبەتمەندیە شۆڕشگێڕانە کانی و بەهرەمەند بوون لە شووروشەوقێکی زۆر بۆ خەبات لە دڵی هاوڕێ و هاوکارەکانی جێگای کردبووەهاوڕێ جە لال یەکێک لە بەڕێوبەران و دامەزنێرەانی” جەمعیەتی دیفاع لە ئازادی ” و شۆڕشی بانە بوو. بەڵام بە داخەوە تەمەنی خەباتکارانە و پڕ لە شانازی هاوڕێ جەلال زۆر کورت بوو و لە ٢٦\٤\١٣٥٨ لە کاتێک دا کە بەرەو ماڵ دەچوو بە هۆێ تەقینەوەی بۆمب لە مەیدانی چەک فرۆشی نزیک لە سینەما “ئەحمەدی” لە گەڵ کۆمەڵێک لە خەڵکی بێ دیفاع دا گیانی خۆی بەخت کرد.گیان بەخت کردنی هاوڕێ جەلال خەسارێکی گەورە بوو بۆ کۆمەڵەو کەسوکاری و داخێکی قووڵیشی لە دڵی هەموواندا بە جێ هێشت.
یادی بەرزو بەڕێز بێت.

گرامی باد یاد رفیق جلال جلالی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *