| |

علی اصغر مهتدی

  • نام و نام خانوادگی : علی اصغر مهتدی
  • نام مستعار: اصغر کامیاران
  • محل تولدکامیاران
  • تاریخ تولد : 1345
  • تاریخ جانباختن :1366
  • محل و نحوه جانباختن:5 کیلومتری شهر مریوان – درگیری با نیروهای رژیم


زندگی نامه رفیق مبارز علی اصغر مهتدی



عەلی ئەسغەر موهتەدی

بەڕێز بێت یادی عەلی ئەسغەر موهتەدی
هاوڕێ عەلی ئەسفەری موهتەدی کە بە ئەسغەر کامیارانی دەناسرایەوە، کرێکارێکی کۆمۆنیست و شۆڕشگێڕ بوو لە ڕەوتی ژیانی خەباتکارانەی ئیمان و وەفاداری ڕاستەقینەی بە چینی کرێکار و مارکسیسزم نیشان دا.هاوڕێ عەلی ساڵی ١٣٤٥هەتاوی لە بنەماڵەیەکی هەژارو زەحمەتکێشی گوندی “ئەڵک”ی کامیاران چاوی بە ژین پشکووت.لە بەر دەست کورتی بنەماڵەکەی نەیتوانی لە مافی خوێندن بەهرەمەند بێت و هەر لە تەمەنی ٦ ساڵیەوە دەستی کرد بە کار و هەر لە منداڵیەوە ستەمی سەرمایەداری بەرەکی ژیانی پێگرت.
کاتێک کە هاوڕێ عەلی تەمەنی گەییشت ١٦ ساڵ، شۆڕشی جەماوەری ساڵی ٥٧ لە جەریان دا بوو. بەو تێگەیشتنەی ئەو کاتەی هاوڕی عەلی لە ژیانی و موسیبەتی خەڵکی کرێکارو زەحمەتکێش لە خەباتی خەڵکی کامیاران لە دژی ڕژیمی شادا بەشداری کرد.
لە ساڵی ٦١ هاتە ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و لەگەڵ خەباتی کۆمۆنیستی و شۆڕشگێڕانە ئاشنا بوو. هەتا ساڵی ٦٣ شان بە شانی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەلە ناوچەی کامیاران لە هەموو هەڵسووڕانێکی سیاسی و نیزامی بەشداری کرد.
لە ساڵی ٦٣ سازمان درایە ناوچەی مەریوان و پاش ماوەیەک لەگەڵ پۆلێک لە پێشمەرگەکانی ئەم ناوچەیە بۆ ئەرکێکی تەشکیلاتی چوونە ناوچەی “پیرانشار” و هەتا کۆتایی ئەو ساڵە لە نێو ئەو واحێدە دا درێژەی بە هەڵسووڕان دا.
دوای ماوەیەک هاوڕێ عەلی بۆ گوردانی “کاک فوئاد” سازمان درا.
هاوڕێ عەلی لە ماوەی خەبات و هەڵسووڕانی لە نێو گوردانی “کاک فوئاد” لە زۆربەی شەڕەکان و چالاکیەکانی ناوچەی مەریوان بەشدار بوو نموونەی شەڕی بەهار و هاوینی ساڵی ٦٥ لە ناوچەی “سێ کۆچکەبەرزایەکە”ی مەریوان هەر لەو ساڵەدا لە چەند شەڕی دیکە لە دژی گرووپی زەربەتی ڕژیم لە “ڕەشە دێ” بەشداری کرد. هەروەها زەربەیەکی قورسیان لە گرووپی مەحەممەد ڕەسوڵ اللە لە گوندی “باڵک” و گرووپی زەربەتی “بەنی ئەکرەم” وەشاند.
لە ساڵی ١٣٦٦هەتاوی لە جەریانی تێک هەڵچوون لە نێوان هاوڕێیانی پێشمەرگە و گرووپی زەربەتی ڕژیم لە ٥ کیلۆمەتری شاری مەریوان دەکەویتە بەر گولە و گیانی ئازیزی بەخت دەکات.
بەرزو بەڕێز بێت یادی هاوڕێ گیان بەخت کردوو عەلی ئەسغەر موهتەدی.

گرامی باد یاد رفیق علی اصغر مهتدی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *