|

حسین سفری

  • نام و نام خانوادگی : حسین سفری
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد تهران
  • تاریخ تولد : 1342
  • تاریخ جانباختن :27-5-1365
  • محل و نحوه جانباختن: سقز – درگیری با نیروهای رژیم


زندگی نامه رفیق مبارز حسین سفری



حوسەینی سەفەری

بەرزو بەڕێز بێت یادی هاوڕێ حوسێنی سەفەری

هاوڕێ حوسێن ڕۆڵەی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش بوو کە لە ساڵی ١٣٤٢ لە شاری تاران لە دایک بوو.
باوکی بەننا بوو و بە سەختی دەیتوانی بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی دابین بکات. هاوڕی حوسەین لە بارودۆخێکی زۆر دوژوار دا لە دایک بوو. هەر لە منداڵیەوە لە گەڵ ئێش و ئازارەکانی کرێکاران ئاشنا بوو. لە ڕاپەڕینی ساڵی ٥٧ دا بەشداری کرد و بە هۆی ژماریەک لە هاوڕێیانی لەگەڵ خەباتی سیاسی ئاشنا بوو. لە دوای ڕاپەڕێن ئەو ڕاستیەی بۆ دەرکەوت کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ناتوانێت بۆ زەحمەتکێشان دەسکەوتێکی هەبێت و داهاتوویەکی ڕوونیان بۆ دابین بکات.
لەو ماوەیەدا کە هاوڕی حوسەین لە دوا ناوەندی دا دەرسی دەخوێند لەگەڵ سازمانی پەیکار پەیوەندی گرت. ساڵی ٥٩ بەو هیوایە کە بتوانێت لە ئەرتەش دا دوری شۆڕشگێڕانەی هەبێت لە ئەرتەش دا دەستی بە کار کرد.
لەو ساڵانە کە لە نێو سەربازەکان دا چالاکی شۆڕشگێڕانەی دەکرد توانی کاریگەریەکی زۆری هەبێت و هەر لە سەر ئەمەش بۆ ماوەی ٣ مانگ زیندانی کرا.
لە زیندان لە گەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو و لە ساڵی ٦٤ هەتاوی ڕیزی ئەرتەشی بە جێهێشت و خۆی بە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە ناساند و دوای ئەوەی کە دەورەی ئامووزشی تێپەڕ کرد وەک پێشمەرگەی کۆمەڵە لە گوردانی ٣١ی بۆکان دا سازمان درا. لە ماوەیەکی کوورت دا توانی لەگەڵ بنەماکانی سوسیالیزمی عێلمی ئاشنا بێت و بۆ بەدیهێنانی ئاواتە خنکێندراوەکانی زەحمەتکێشان لێبڕاوانە خەبات بکات. هاوڕێ حوسەین لە کۆبوونەوە سیاسیەکان دا چالاک و لە بەڕێوەبردنی ئەرکە پێ سپێردراوەکانی تەشکیلات فیداکارو دڵسۆز بوو. سەرەتای بەهاری ساڵی ٦٥ هەتاوی بەرپرسیارەتی تەدارۆکاتی پەلی پێسپێردرا.
بە داخەوە لە ڕێکەوتی ٢٧ی جۆزەردان ساڵی ٦٥، لە جەریانی شەڕێکی سەخت و نابەرابەر لە دژی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەقز لەو پەڕی سەربەرزی و جەسارەت دا گیانی بەخت کرد.
یادی بەرزو ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت.

گرامی باد یاد رفیق حسین سفری
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *