|

حیدر میدانی

  • نام و نام خانوادگی : حیدر میدانی
  • نام مستعار: ندارد
  • محل تولد : روستای تیز آباد – سقز
  • تاریخ تولد : نامشخص
  • تاریخ جانباختن :24-8-1365
  • محل و نحوه جانباختن:  بلندی های “حاجی کیمی” بوکان – درگیری با نیروهای حزب دموکرات


زندگی نامه رفیق مبارز حیدر میدانی



حەیدەر مەیدانی

بە یادی هاوڕێ حەیدەری مەیدانی پێشمەرگەی شۆڕشگێڕی کۆمەڵە.
کاک حەیدەر ڕۆڵەی بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش و هەژار بوو. تا ئەو کاتەی لە گوندی “تیزاو” دا دەژیان باوکی کاری مەزرا و کەشاوەرزی دەکرد.
دەست تەنگی بوو بە هۆی ئەوەی کە بنەماڵەکەی کاری مەزرا جێبهێڵێت و بچنە شاری سەقز کە لەو کاتەدا هاوڕێ حەیدەر تەمەنی ٦ ساڵ بوو.
کە هاوڕێ حەیدەر تەمەنی ڕۆشتە سەرێ زانی بۆ ئەوەی کە بژێوی بنەماڵەکی دابین بکات دەبێت شان بە شانی باوکی کرێکاری بکات.
هاوڕی حەیدەر هەر لە منداڵیەوە هەستی بە نابەرابەری و زوڵم و زۆر کردبوو بۆیە کاتێک کە لەگەڵ کۆمەڵە ئاشنا بوو زانی کە کۆمەڵە ئەو جەریانەیە کە دەتوانێت چینی کرێکار و زەحمەتکێش لە مەینەتی و سەختی ڕزگار بکات.
دوای ماوەیەک هاوڕێ حەیدەر بە ڕیزی پێشمەرگایەتی کۆمەڵەوە پێوەست بوو و دوای تێپەڕ کردنی دەورەی ڕاهینانی سیاسی و سەربازی لە گوردانی ٢٤ی مەهاباد دا سازمان درا.
هاوڕێ حەیدەر لە ڕۆژی ٢٤ی گەلاوێژ ساڵی ٦٥ی هەتاوی لە بەرزاییەکانی “حاجی کیمی” لە ناوچەی بۆکان لە شەڕی حیزبی دیمۆکرات لە گەڵ کۆمەڵە کەوتە بەر گولە و گیانی لە ڕێگای ئازادی و سوسیالیزم دا فیدا کرد.
یادی بەرز و ڕێگای پڕ ڕێبوار بێت.

گرامی باد یاد رفیق تیمور حیدر میدانی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *