|

یداللە اسکندری

  • نام و نام خانوادگی : یدالله اسکندری
  • نام مستعار: ئیسکەندر عەسر ئاوا
  • محل تولد :عصر آباد – کامیاران
  • تاریخ تولد : 1338
  • تاریخ جانباختن :1-2-1362
  • محل و نحوه جانباختن:  تازە آباد – سنندج . درگیری با نیروهای رژیم


زندگی نامه رفیق مبارز یداللە اسکندری



یەدۆڵڵای ئیسکەندەری

بەڕێزە یاید ئازیزو هەمیشە زیندووی هاوڕێ یەدوڵڵای ئێسکەندەری پێشمەرگەی شۆڕشگێڕو فیداکاری کۆمەڵە
هاوڕێ یەدۆڵڵای ئیسکەندەری کە لە ڕیزەکانی کۆمەڵەدا بە “ئیسکەندەری عەسراوا” دەناسرێتەوە ، ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی “عەسراوا”ی ناوچەی کامیاران لە دایک بوو.
بە هۆی ژیانی هەژاری و دەست کورتی بنەماڵەکەیان لە مافی خوێندن بێ بەهرە بوو و هەر لە سەرەتای دەورانی جەوانیەوە بۆ یارمەتی گەیاندن بە باری گوزەرانی بنەماڵەکەیان و بۆ کار کردن ڕەوانەی شارەکانی دەرەوەی کوردستان بوو.
لە جەریانی ڕاپەڕینی کۆمەڵانی خەڵکی ئێران سەرەنجی بەرەو لای مەسائلی سیاسی ڕاکێشرا و بە ئاشکرا بوونی هەڵسووڕانی کۆمەڵە لە کوردستان هاتە ڕیزی تێکۆشەرانی خەباتی سیاسی و لە زستانی ٥٧ دا بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ناوچەی کامیاران پەیوەست بوو.
پێشڕەو بوون و وریایی چینایەتی لە مەیدانی خەبات و تێكۆشانی لە ڕیزی هاوڕێیانی پێشمەرگەدا لە تایبەتمەندیەکانی ئەم ئازیزە بوو و زۆر زوو توانی هێز و تواناکانی لە ڕەوتی بەرەو پێش چوونی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان بخاتە گەڕ.لە کاتی دووژوارترین مەئموریەت و ئەرکە پێسپێردراوەکان دا بە تواناتر و بە جیدیەتێکی بەرچاوی ئامادەی ڕاپەڕاندنی کارەکانی دوبوو.
ڕیکەوتی ١ی گوڵانی ساڵی ١٣٦٢لە جەریانی عەمەلیاتی نیزامی پێشمەرگەکانی کۆمەلە بۆ سەر پایەگای دوژمن لە گوندی “تازئاوای” نزیک شاری سنە بە شەهامەت و فیداکاریەکی کەم وێنە لە کاتی هێرش بردن و پێشڕەوی بۆ سەر سەنگەرەکانی دوژمن گیانی لە ڕێگای ئازادی و سوسیالیزم دا فیدا کرد.
بە درێژە پێدان بە ڕێگای تێکۆشانی هەتا سەرکەوتن ڕیز لە یادی ئازیزی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق یداللە اسکندری
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *