ابراهیم نگهداری

  • نام و نام خانوادگی : ابراهیم نگهداری
  • نام مستعار : ندارد
  • محل تولد : روستای پنیران (کامیاران)
  • تاریخ تولد :؟
  • تاریخ جانباختن: 25-8-1359
  • محل و نحوه جانباختن : روستای خامسان – مقابلە با حلقە محاصرەی دشمن


زندگی نامه رفیق مبارز ابراهیم نگهداری



ئیبراهیم نگەهداری

بەرزو بەڕێز بێت یادی هاوڕێ ئیبراهیمی نگەهداری

هاوڕی ئیبراهیمی نگەهداری لە زومرەی ئەو زەحمەتکێشانە بوو کە لە بەر لە نێو بردنی ستەمکاری ڕاپەڕیبوو و ئامادە نەبوو سەر بۆ چەوسێنەران و داگیرکەران دابنوێنێت. ئەو زەحمەتکێشێک بوو لەکە لە جەرگەی خەباتی چینایەتی دژ بە دەرەبەگ و سەرمایەدار پەروەردە بوو و ئاشنایی لە گەڵ کۆمەڵە و ڕێبازەکەی مانایەکی قوڵتری بە ژیانی بەخشیبوو. زۆرداران و دەسەڵاتداران نەیانتوانیبو ئاسۆی حەزو ئاواتە شیرینە مرۆڤیەکانی لێ ڵێڵ بکەن و ئەم ژیانە تاڵ و پڕ کوێرەوەریە لێیان بکەن بە چارەنووسی هەتا هەتایی.
هاوڕێ ئیبراهیم نگەهداری یەکێک لەو کەسانەیە کە سەرە ڕای بەسەرچوونێکی بەرچاو لە تەمەنی هەر لەیەکەم ساتەکانی بیستنی دەنگی ڕزگاری خوازانەی کرێکاران و بەشمەینەتان لە کوردستان بە کۆمەڵەوە پەیوەست بوو و هاتە ناو ڕێزی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە.
هاوڕێ ئیبراهیم دانیشتووی گوندی”پەنێرانی” ناوچەی کامیاران بوو کە لە گەڵ هەموو ساتەکانی ژیانی دا زامێکی قووڵێکی هەست پێدەکرد. زامو برینێک کە دەیزانی هەتا لە گۆڕ نانی نیزامی چەوسێنەران ساڕێژ نابێت.
هاوڕێ ئیبراهیمی نگەهداری لە نێو ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەدا جێگای ڕێزو خۆشەویستی تایبەت بوو، سەرەڕای تەمەنی زۆری بە نیسبەت هاوڕێیانی خۆی، وەکوو لاوێک چالاکانە لە هەموو مەیدانێک دا ئامادەی هەڵسووڕان بوو.
هاوڕێ خۆشەویست کاک ئیبراهیمی نگەهداری لە کاتی هێرشی ڕژیمی ئیسلامی لە ڕۆژی ٢٥ی مانگی خەزەڵوەری ١٣٥٩ی هەتاوی بۆ سەر گوندی”خامسان” لە ناوچەی کامیاران دوای شەڕێکی سەخت و نابەرابەر و لە کاتێک دا کە لە ئەڵقەی گەمارۆی دوژمن دا بوو تا دوایین فیشەک دیفاعی لە خۆی کرد و سەرئەنجام بۆ ئەوەی بە دیلی نەکەوێتە دەستی دوژمن بە دەستی خۆی کۆتایی بە ژیانی هێنا و چووە ناو ڕیزی گیان بەخت کردووانی ڕێبازی سووری سوسیالیزمەوە.
قارەمانیەتی و ڕاوەستاوەیی لە بەرانبەر بە دوژمن تا ئاخرین ساتەکانی ژیانی هاوڕێ ئیبراهیمی نگەهداری هێزو تەوژمێکی زیاترمان لە درێژە پێدان بە ڕێگای پیرۆزی پێ ئەبەخشێت.
یادی هاوڕێ ئیبراهیمی نگەهداری هەردەم لە دڵمان دەمێنێتەوە.

گرامی باد یاد رفیق ابراهیم نگهداری
.

.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد.