سلیمان تیکان تپه

  • نام و نام خانوادگی: سلیمان تیکان تپه
  • اسم مستعار: ندارد
  • محل تولد: تیکان تپه
  • تاریخ تولد: 1329
  • تاریخ جانباختن: 1357.12.29
  • محل و نحوه جانباختن: سنندج ـ در جنگ نوروز خونین سنندج

زندگی نامه رفیق سلیمان تیکان تپه

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە سولەیمانی تیکان تەپە

هاوڕێ سولەیمانی تیکان تەپە شۆڕشگێڕی خۆشەویست و لێهاتوو لە ساڵی ١٣٢٩ لە گوندی “تیکان تەپە”ی ناوچەی بۆکان لە دایک بوو، دەورەی خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەکانی بۆکان و مەهاباد تەواو کرد بۆ درێژەپێدان بە خوێندن چووە زانکۆی عیلم و سەنعەت لە شاری تاران، ڕووداوەکانی کوردستانی عێراق و فەزای سیاسی ساڵەکانی ١٣٥٦و ١٣٥٧ لە شاری تاران ئەوی هێنایە ناو کۆڕی خەباتی سیاسیەوە، کاک سولەیمان بە هۆی جەسارەت و لێبڕاوەیەوە زۆر زوو بووە یەکێک لە ڕێبەرانی خەباتی خوێندکاران لە زانکۆی عیلم و سەنعەت و تا کاتی گەڕانەوەی بۆ کوردستان دەوری بەرچاوی لە خەباتی چڕوپڕی خوێندکاران دژ بە ڕژیمی شا دیت.
لە دوایین مانگەکانی لە تەمەنی ڕژیمی شا کاک سولەیمان گەڕایەوە بۆ کوردستان و لە یەکەم خۆپیشاندانی جەماوەر لە شاری مەهاباد لە لایەن کۆمەڵەوە دەوری سازماندەر و بەڕێوبەری بینی هەر لەو کاتەوە چالاکی ئاشکرای دەست پێکرد،دوای ماوەیەکی کوورت ناوەندی هەڵسووڕانی لە مەهابادەوە گوازرایەوە بەرەو شاری بۆکان و بوو بە یەکێک لە سازماندەران و بەڕێوەبەرانی کۆمەڵانی دیموکراتیک لە شاری بۆکان.
بەهاری ساڵی ١٣٥٨ لە سنە بوو بە ناوەندی پیلانگێڕی ڕژیمی تازە بە دەسەڵات گەییشتوو دژ بە خەڵکی پێشکەوتن خواز و ڕاپەڕیوی ئەو شارە،ژمارەیەک لە کادرو هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شارەکانی دیکەی کوردستانەوە ڕوویانکردبووە ئەم شارە تا جم و جۆڵەکانی پادگانی شاری سنە و کومیتەی ناوەندی سەر بە ڕژیم پووچەڵ کەنەوە.
لە نەورۆزی خوێناوی شاری سنە کاک سولەیمان جەسارەتی کەم وێنەی لە خۆی نواند و یەکێک لەو هەڵسووڕاوانە بوو کە شوێنی گەلێک دیار بوو ، بە داخەوە لە دوایین ساتەکانی کۆتایی ساڵدا لە ڕێکەوتی ٢٩\١٢\٥٩ دوای خوقاندنی حەماسەیەک کە هەرگیز لە بیرناچێتەوە گیانی بەخت کرد.
هاوڕێ سولەیمان سیمایەکی خۆشەویستی خەڵکی بۆکان و هەموو کوردستان بوو مەرگی کاک سولەیمان کوردستانی خەمبار کرد
یادی بەرزو بەڕێز و ڕێگای سووری تا سەرکەوتن بەردەوام .

گرامی باد یاد رفیق سلیمان تیکان تپه
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *