سعید معینی

 

  • نام و نام خانوادگی: سعید معینی
  • اسم مستعار: خانه
  • محل تولد: مهاباد
  • تاریخ تولد: 1329
  • تاریخ جانباختن: 1357.03.31
  • محل و نحوه جانباختن: ده‌ری (ماوت کردستان عراق) ـ درگیری با نیروهای بعث+

زندگی نامه رفیق سعید معینی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە سەعید موعینی

بەرەبەیانی ڕۆژی ٣١ جۆزەردانی ساڵی ١٣٥٧ (١٩٨٧)هاوڕێ سەعید موعینی (کاک خانه) ئەندامی کۆمەڵە لە شەڕێک دا لە دێی دەری ناوچەی ماوەتی کوردستانی عێراق لە ڕیزی پێشمەرگەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان گیانی بەخت کرد.هاوڕێ سەعیدی موعینی، یەکەم پێشمەرگەو یەکەم شەهیدی کۆمەڵە بوو.لە بەر ئەوە ڕۆژی گیانبەخت کردنی ئەو هاوڕێ‌یە یانی ٣١ جۆزەردان.لە لایەن کۆمەڵەوە بە ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە ڕاگەیەندراوە، بۆ ئەوەی دەرسی ئیمانو ڕاوەستاوی ئەم هاوڕێ شەهیدە لە خەباتی شێلگیر وهەمەلایەندا بۆ وشیاربوونەوەی کرێکاران و زەحمەتکێشان دژی چەوسێنەرانو ڕژیمە ملهۆڕەکان و لە پێناوی ئازدی و بەرابەری ئینسانەکاندا فێربین ژیان و خەباتی سەربەرزانەی هاوڕێ سەعیدی موعینی ببێتە سەرمەشقی هەموو پێشمەرگەکانی کۆمەڵە.هاوڕێ سەعید موعینی خەباتکاری بە بیرو بڕوا و ساغ لە سەر ئامانجی بەرزی ڕزگاری بەشمەینەتان، ئەندامی کۆمەڵەو برای شۆڕشگێڕانی گیانبەخت کردوو،سولێمانی موعینی و عەبدۆڵڵا موعینی بوو کە هەر دوانیان ڕابەڕورۆخساری ناسراوی شۆڕشی چەکدارانەی ساڵەکانی ٤٦ و ٤٧ی کوردستان ئێران بوون.هاوڕێ سەعیدی موعینی ساڵی ١٣٢٩ (١٩٥٠) لە شاری مەهاباد کۆشی خێزانێکی خەباتکار دا چاوی بە ژین پشکووت.خوێندەواری سەرەتایی و دەبیرستانی لەو شارە خویند و لە سەرەتای لاوی‌یەوە خەباتی سیاسی ناسی و لە زۆربەی کۆڕو کۆمەڵی خەباتکارانەی شاری مەهاباد وەکوو ڕابەرێکی خەباتکارو هەڵسووڕاو، بەشداری دەکرد. لە شۆڕشی ساڵی ٤٦و ٤٧ ەوە، پاش گیان بەخت کردنی براکانی ، کاک سولەیمان و کاک عەبدۆڵڵا موعینی ، وەکوو شۆڕشگیڕێکی لێبڕاو هاتە مەیدانی خەباتەوە. ژیان و خویندنی لە تاران تێکەڵاو بوو لە گەڵ کاری کرێکاری لە کارخانەکان و پەیوەندی پتەو لە گەڵ کرێکاران. هاوینانەش لە مەهاباد و دێهاتی ئەو دەورە دەچووە نێو زەحمەتکێشانی دێهاتەوە هەڵسووڕاوانە لە گەڵ خەڵکی ستەم دیوو بە خەبات و گیرووگرفتەکانیانەوە ماندوو دەبوو. ساڵی ١٣٥٤ (١٩٧٥) هاوڕێ هاتە سەر ئەوەی کە ژیانی ئاسای وەلا نێ و بێتە خەباتی پیشەیی و شەو و ڕۆژیە‌وە و هەموو توانای بنێتە پێناو خەبات و شۆڕشەوە. لەو کاتەدا کەوتە بەر گومانی ساواکی ڕژیمی شاو گیرا و چۆنکە نووسراوەیەکی کۆمۆنیستی لێ گیرا بوو، خستیانه ژێر دڕاندە ترین ئەشکەنجە و ئازارەوە. بەڵام ئەو لە جوابی جەلاداندا بۆ ماوەی ١٦ مانگ هەر وتی :” دۆزیمەتەوە و هێشتاش نەمخوێندەتەوە” وە لەو پەڕی شەهامەت و گیانبازی دا نهێنیەکانی تەشکیلاتی پاراست و هاوڕێ‌یەکانی لە چنگی جەلادان بە دوور گرت .١٦ مانگ ئەشکەنجه نەک هەر ورەی شۆڕێشگێڕانه، ئیمانو ئۆمیدی هاوڕێ سەعیدی سست نەکرد بەڵکوو لەو ماوەیەدا هەمیشه بە ورەیەکی بەرزەوە لە گەڵ هەموو زیندانیان ئاشنایەتی و دۆستایەتی نزیکی درووست دەکرد.هاوینی ساڵی ١٣٥٦ (١٩٧٧) پاش دوو ساڵو چەند مانگ هاوڕی سەعید لە زیندان ئازاد کرا و دەست بە جێ پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵە درێژە پێ دا لە پائیزی ساڵی ١٣٥٦ دا بوو بە ئەندام. کۆمەڵە کە بەردەوام ئاگاداری بارودۆخی خەباتی خەڵکی کوردستان بوو، بڕیاری دا کە دەبێ بۆ بەشداری کردنی هەر چی هەڵسووراوانە تر و هەمە لایەنە ترلە خەباتی شۆڕشگێڕانەی گەلی کورددا، پێویستە بۆ خەباتی چەکدارانە ئامادە بێ بۆ سەرەتای ئەو کارە، هاوڕێ سەعیدی موعینیان بۆ بەشداری کردن لە ڕیزی خەباتی چەکدارانەی کوردستان هەڵبژارد و ناردیانە ڕیزی پێشمەرگەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان. بەڵام بەداخەوە ماوەیەکی زۆری پێ نەچوو لە ٣٢ جۆزەدانی ١٣٥٧ لە شەڕێکی نابەرابەردا لە گەڵ هێزێکی زۆر دەرگیر بوون و هاوڕێ لە گەڵ حەوت کەسی تر لە هاوسەنگەرانی پێشمەرگە لە ئاوایی دەری ناوچەی ماوەتی کوردستانی عێراق گیانی بەخت کرد.

گرامی باد یاد رفیق سعید معینی
.

.

سعید معینی | کاک خانه معینی