یحیی پایبندی

  • نام و نام خانوادگی : یحیی پایبندی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1329.04.05
  • تاریخ جانباختن :7-4-1382
  • محل و نحوه جانباختن: بر اثر بیماری تومور(سنندج)

زندگی نامه رفیق یحیی پایبندی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە یەحیا پایبەندی

هاوڕێ”یەحیا پایبەندی” ڕۆژی ٥\٤\١٣٢٨ لە بنەماڵەیەکی کرێکاری لە شاری سنە چاوی بە ژین پشکوت،تا قۆناغی ٥ی سەرەتایی لە مەدرەسە دەرسی خوێند و دواتر بە بۆنەی عەلاقەی بە پیشەی خەیاتی وازی لە خوێندن هێنا و وەک شاگردی خەیات دەستی بە کار کرد.
هاوڕێ یەحیا لە دەورانی نەوجوانی و جوانیدا ئینسانێکی خۆشڕو و خۆش ئەخلاق و کەسێکی ڕادیکاڵ و خۆشەویستی خەڵک بوو،هاوڕێ یەحیا لە سەختی و خۆشی دا یاوەری خەڵک بوو بۆ هەر چەشنە هاوکارییەک لە گەڵ خەڵکی شارو گەڕەکەکان ئامادە بوو. کاک یەحیا پاش فێر بوونی پیشەی خەیاتی چوو بۆ سەربازی و پاش تەواو کردنی سەربازی لە شاری سنە و لە شەقامی فردۆسی دوکانێکی بە ناوی خەیاتی”ڕۆنیاڵ” کردەوە و لە گەڵ چەند کەس لە دۆستانیدا دەستی کرد بە کار.
هاوڕێ یەحیا لە دۆستانی نزیکی هاوڕێیانی گیان بەخت کردوو”ئەیوب نەبەوی”و “جەماڵی نەبەوی”بوو. چالاکانە لە شۆڕشی جەماوەری ساڵی ١٣٥٧ دابە شداری کرد و پاشان پەیوەندی خۆی لە گەڵ هاوڕێ “جەمالی نەبەوی”وهاوڕێ” محەممەد حسێن بەشیری” بەرقەرار کردو دەستی دایە چالاکی تەشکیلاتی لە گەڵ کۆمەڵە.
لە شەڕی ٢٤ ڕۆژەی شاری سنە لە گەیاندنی پێداویستی ڕۆژانە و گواستنەوەی بریندارەکان بۆ نە خۆشخانە ماندوو نەناسانە کاری دەکرد. هاوڕێ یەحیا چەندین جار لە لایەن بە کرێگیراوان لە گەڕەکی “قەتارچیان” هەڕەشە و بێ ڕێزی پێکرا.تا ئەوەیکە ڕۆژی ٢٦ ی مانگی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٦١ کاتێک کە بۆ هاوردنی هاوسەر و منداڵی براکەی سەردانی تارانی کردبوو شەوانە شوێنی نیشتەجێ بوونیان گەمارۆدرا و وێڕای “نوسرەت قەوامی”هاوسەری براکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندی ٣هەزاری زیندانی “ئەوین” کرا.
بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ژێر تووندترین ئەشکەنجەی جەستەیی و ڕەوانیدا لە زیندان ڕاگیرا و بە هۆی زەبری کابل بۆ سەری تووشی خوێنڕێژی مەغزی دەبێت و دواتر دەبێت بە هۆی درووست بوونی “تومور” لە سەریدا.
هاوڕێ یەحیا پاش ١٩ ساڵ دەست و پەنجە نەرم کردن لە گەڵ ئەم نە خۆشیە، بە داخەوە ڕۆژی ٢٨\٦\٢٠٠٣ی زائینی گیانی بەخت کرد. هاوڕێ یەحیا لە ناو خەڵکی شاری سنە بە تایبەت شەقامەکانی فردۆسی،شاپوور، گەڕەکی قەتارچیان ، کەڵەکەجار، شەریف ئاوا و خۆسرئاوا وەک ئینسانێکی ڕادیکاڵ و مرۆڤ دۆست ناوبانگی دەرکردبوو.
بەرزو بەڕیز بێت یادی هاوڕێ گیان بەخت کردوو یەحیا پایبەندی

گرامی باد یاد رفیق یحیی پایبندی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *