فرهاد شعبانی
- نام و نام خانوادگی : فرهاد شعبانی
- اسم مستعار: ندارد
- تاریخ تولد:
- تاریخ جانباختن: 30/03/1400
- محل و نحوه جانباختن: کشور سوئد بعد از چند ماه مبارزه با بیماری سرطان
زندگی نامه رفیق مبارز و خستگی ناپذیر فرهاد شعبانی
بە داخێکی گرانەوە رای دهگهیهنین کە بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ٣٠ مانگی جۆزەردان هاوڕێ فەرهاد شەعبانی دوای نزیک بە ٣ مانگ دەست و پەنجە نەرمکردن لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە، سەرەڕای هەوڵی زۆر و پڕاوپری پزیشکی، لە وڵاتی سوئێد دڵی مێهرەبانی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ئێمەی هاوسەنگەر و هاوخهباتی جێهێشت.
هاوڕێ فەرهاد شەعبانی سیمای ناسراو و خۆشەویست، یەکێک لە ڕێبەرانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان و یەکێک لە هەڵسوڕاوانی ههلكهوتوی بزوتنەوەی کومونیستی لە ئێران بوو. هاوڕێ فەرهاد شەعبانی چەندین ساڵ لە پێگەی ڕێبەریی کۆمەڵە و حیزبی کومونیستی ئێراندا، ئاڵا هەڵگری هەوڵ و تێکۆشانی بێ پسانەوە لە ڕێگای ڕزگاری کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش و دەستەبەر کردنی مافەکانیان بوو.
هاوڕێ فەرهاد شەعبانی لە ماوەی ٤٢ ساڵ هەوڵی ماندوویی نەناسانەیدا چ وەک پێشمەرگه لە گۆڕەپانی بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان، چ وەک کرێکار له جهرگهی خهباتی كرێكاری و چ وەک ڕێبەر لە دیاریکردنی ئاڕاستەی سیاسی تهشکیلاتێکی کومونیستی، گەلیک یادگاری لە بیرنەکراوی لە دوای خۆی جێهێشتوە. دهنگی دلێری ئهو ئازیزه بۆ دیفاع لە مافی ستهملێكراوان و چەوساوەکان، ئێستاش لە هەموو شۆێنێك دهزرینگێهتهوه.
هاوڕێ فەرهاد شەعبانی رۆژی ١٧ ی مانگی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٣٧ ی هەتاوی رێكهوتی ٨ ی مانگی ماڕسی ١٩٥٨ ی زاینی لە ” کوێرئاوا“ گەڕەکێک لە پهراوێزی شاری سنە، لە بنەمالەیەکی هەژار چاوی بهژیان پشکوت. یازدە ساڵان بوو کە بۆ یارمەتیدان بە بژیوی بنەماڵە و دابین کردنی هەزینەی خوێندنی خۆی رووی كرده كرێكاری. دژواریەکانی ژیان ناچاری کرد نەتوانێ درێژە بە خوێندن بدات و لە قۆناغی ناوەندیدا دەستی هەڵگرێت و هەموو کاتی خۆی بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانی بنەمالەکەی تەرخان بکات. بۆ ماویەیک چووە نێو سازمانێکی تازە پێکهاتو لە ناو سوپای ڕژیمی شا بەناوی” سازمانی جەوانان“. لەگەڵ دەستپیکردنی ئاخێزی خەڵکی ئێران لەدژی ڕژیمی شا لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوکارەکانی لە ئەڕتەشدا” هەستەی ئاڕمانی ئەڕتەشی خەلک” یان پێکهێنا و هەموو تواناییەکانی خستە خزمەت بە بەئاکام گەیاندنی شۆڕشی كۆمهلانی خەڵکی ئێرانەوە. گروپهكهی كاك فههارد لە جهریانی موقاوهمهتی ٢٤ رۆژەی شاری سنەدا بە کۆمەڵەوە پەیوەست بوو. لەوە بەدواوە ژیانی هاوڕێ فەرهاد شەعبانی له گهڵ هەوراز و نشێوەکانی بزوتنهوهی شۆرشگیرانهی كوردستان و ڕەوتی گەشە و پتەوتر بوونی پێگەی کۆمەڵە لە کۆمەڵگای کوردستاندا گرێدرا.
لەو رۆژەوە تا کۆتاییەکانی ژیانی هیچ مەیدانێک لە هەڵسوڕانی کۆمەڵە و دواتر لەگەڵ پێکهاتنی حیزبی کومونیستی ئێران نییە کە تییدا دەوری کاریگەری بەرچاوی هاوڕێ فەرهاد شەعبانی وەک پێشمەرگەیەکی قارەمان، کرێکارێکی تێکۆشەر، ئاژیتاتۆڕێکی رۆشن بین و ڕێبەرێکی خاراو و بە توانا نەبیندرێت.
هاوڕێ فەرهاد شەعبانی لە دوایین هەناسەکانیدا ، باوهری خۆی به ئاوات و ئامانجەکانی لە چەند ڕستەی کورت دا هێنایە سەر زمان و سەرئەنجام بە کەلامی” بژی سۆیالیزم” چاوەکانی لێکنا. لە رۆژە دژوارەکانی نەخۆشینەکەیدا و لە حاڵێکدا کە ئاگاداری مەرگی حەتمی خۆی بوو، به هەموو تواناوه دڵنهوایی هاوسەر و رۆڵهكانی دهدایهوه و پهیامی هیوادار بوون بە سەرکەتنی لە ڕێگای تۆڕەکۆمەڵایەتیەکانەوە دهگهیانده هاوسهنگهرانی. بێگومان نەبوونی هاوڕێ فەرهاد شەعبانی خەسارێکی گەورەیە بۆ كۆمهڵه، بۆ بزوتنەوەی کومونیستی ئیران، بۆ بزوتنەوەی کرێکاری و بزوتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان.
کۆمیتەی ناوەندی کۆمەلە بە دەربڕینی داخ و پەژارەی قوڵی خۆی بۆ گیانبهختكردنی هاوڕێ فەرهاد شەعبانی لە قوڵایی دڵەوە سەرەخۆشی لە هاوسەری تێکۆشەری زارا و منداڵە نازدارەکانی ئارام و فۆئاد و ئەشکان و گشت هاوسەنگەرانی و هەموو ئەو کەسانەی کە دڵیان بۆ ئاڕمانەکانی هاوڕێ فەرهاد لێئەدات دەکات.
کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە
ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کومونیستی ئێران
٣٠ جۆزەردانی ١٤٠٠
٢٠ ی ژوئێنی ٢٠٢١
رفیق فرهاد شعبانی روز ١٧ اسفند ١٣٣٧ شمسی برابر با ٨ مارس ١٩٥٨ میلادی در “کورآباد”، محله ای در حاشیه شهر سنندج در خانواده ای تهیدست به دنیا آمد. یازده ساله بود که برای کمک به معیشت خانواده و تامین مخارج تحصیل خود در کارهای ساختمانی به کارگری پرداخت. دشواری های زندگی، وی را ناچار نمود در نیمه راه، تحصیل در دوره دبیرستان را رها نموده تا تمام وقت در خدمت تامین زندگی خانواده خود باشد. برای مدتی به استخدام سازمانی تازه تاسیس در نیروهای مسلح رژیم شاه بنام “سازمان جوانان ” در آمد. با شروع قیام مردم ایران بر علیه رژیم شاه به همراه شماری از همکارانش در ارتش “هسته آرمان ارتش خلقی” را تشکیل داد و تمام توان و انرژی خود را برای به ثمر رساندن انقلاب ایران بکار برد. این گروه در دوره مقاومت ٢٤ روزه شهر سنندج به کومه له پیوست. از آن پس تاریخ زندگی رفیق فرهاد به فراز و فرودهای جنبش انقلابی مردم کردستان و سیر تکامل و تحکیم موقعیت کومه له در جامعه کردستان گره خورد. از آن هنگام تا آخرین روزهای حیات وی هیچ عرصه ای از فعالیت کومه له و بعدها با تشکیل حزب کمونیست ایران نیست که در آن نتوان نقش برجسته رفیق فرهاد را بە عنوان پیشمرگی دلیر، کارگری رزمنده آژیتاتوری روشنبین و رهبری کارآزموده و توانا ندید. رفیق فرهاد در حالیکه آخرین نفس هایش را می کشید، تعهد خود را با آرمان و اهدافش در قالب جملاتی کوتاه بر زبان آورد و سر انجام با کلام “زنده باد سوسیالیسم” چشم از جهان فروبست. در روزهای سخت بیماری و در حالیکه از مرگ محتوم خود خبر داشت، تمام تلاش خود را معطوف به دادن آرامش به همسر و فرزندانش و ابراز امید به پیروزی در صفوف همرزمانش از طریق شبکه های اجتماعی می نمود. بدون شک فقدان رفیق فرهاد ضایعه بزرگی برای جریان ما، جنبش کمونیستی، جنبش کارگری و جنبش انقلابی مردم کردستان است.
اطلاعیە کمیتە مرکزی کومەلە به مناسبت جان باختن رفیق فرهاد شعبانی