ناصح مردوخ

  • نام و نام خانوادگی : ناصح مردوخ
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1329
  • تاریخ جانباختن :1367.02.25
  • محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) . بمباران شیمیایی

زندگی نامه رفیق ناصح مردوخ

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ناسێح مەردوخ

هاوڕێ ناسێح کادری لێهاتووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران گویەندەو یەکێک لە بەڕێوبەرانی دەنگی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو ڕادیۆ دەنگی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هەر لە سەرەتای دەست بە کار بوونیەوە بە دەنگی خۆش و دڵنشینی هاوڕێ ناسێح ناسرایەوە بێ گومان دادو بیرەوریەکانی هاوڕێ ناسێح بۆ هەمیشە لە مێژووی بزووتنەوەی کرێکاران بە جێ دەمێنێتەوە.ئەو یەکێک لەو کۆمۆنیستە وشیارانه ی چینی کرێکار بوو کەلە ماوەی چەندین ساڵی ڕابردوودا بوو کە بەشێکی هەرە زۆری ئەدەبیاتی حیزبی و کارو هەڵسووڕانی ئێمە بە دەنگی گەرم و دڵنشینی ئەو دڵی جەفەقانی ڕەشی کۆماری ئیسلامی بڕی و گەییشتە کۆڕو کۆمەڵی کرێکاران و زەحمەتکێشان ناسێح یەکێک لە خەبات گێڕە لە مێژینەکانی حیزب و یەکێک لە کادرە بە تواناکانی کۆمەڵە بوو ئەو نموونەی ساڵانێک ڕەنج و مەینەت و هەوڵی ماندوو نەناسانەی خەبات گێڕانی شۆڕشی کرێکاری بوو کە ژیان بۆ ئەوان خەباتو خەباتیش بۆ ئەوان ژیان کردن بوو هاوڕێ ناسێح ساڵی ١٣٢٩ ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی مام ناوەندی لە شاری سنە لە دایک بوو ئەو بە هۆی تایبەتمەندیە بەرچاوەکانی هەر وەها کەسایەتی ناو کۆمەڵگا و لە نێو ناسیاو و خزم و کەسەکانی دا کەسێکی جێ متمانە و یارو یاوری ڕۆژە کانی دەرد ومەینەت بوو یەکەم شت کە هەستی پێ کرد هەوڵ و تێکۆشانی ماندووی نەناسانە و سەرەنج و دڵسۆزی لە بەڕێوە بردنی هەر کارێک دا بوو ئەو لە ساڵی ١٣٤٩ چووە زانکۆی جۆندی شاپوور بە پێشینەی ئاشنایی بە بابەتە سیاسیەکان لەە ساڵآنە دا زۆر زوو جەزبی کانوونی خەباتی شۆڕشگێڕانە لە دژی دەسەڵاتی شابوو و دەوری یەکێک لە هەڵسووڕاوانی خەباتگێڕی دانشجوویان لە دەیەی ٥٠ دا لە گەڵ چەند کەسێکی نزیکی خۆی نەشریەیەکی دانشجووی و هەروەها جوزوەو ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی سیاسی ئەو سەردەمەیان چاپ و بڵاو کردەوە سەبارەت بەو هەوڵەی جارێک دەستگیر کراو خرایە زیندانی عادل ئابادی شیراز و بردیان بۆ ئەهوازماوەی بەند بوونی ٦ مانگی خایاندو لە جەریانی سەرهەڵدانی ناڕەزایەتی دانشجوویەکان بۆ ئازادی زیندانیانی سیاسی لە زیبدان ئازاد کرا هاوڕێ ناسێح لە زیندان ئەزموونی زۆری بە دەست هێنا درێژە دان بە خەباتی شۆڕشگێڕانە پاش ئازاد بوونی لە زیندان ئیتر بووە بەشێکی جیانەکراوە لە ژیانی زۆربەی هەرە زۆری گوندەکان و شارۆچکە کرێکار نشینەکانی دەوروبەری ئەهواز و باقی شارەکانی خووزستان گەڕا لە گەڵ کرێکارانی شۆڕشگێڕو کۆڕو کۆمەڵی خەباتگێڕ زیاتر ئاشنا بوو هەموو ئەو ئەزموونانە چوونە خزمەت پتەو بوونەوەی بیروبڕوای شۆڕشگێڕانەیەوە هاوڕێ ناسێح دوای تەواو کردنی زانکۆ لە کاتی سەربازی جارێکی ترزیندانی کرا ئەو لە دەورانی سەربازیش دا ولە ژێر نەزمی کۆیلە داری سوپایش دا توانی بووی لە نێو سەربازەکاندا کە زۆربەیان خەڵکی گوند و زەحمەتکێش بوون ئیعتبار بە دەست بێنیه متمانەیان پێ دەکرد و دەردی دڵیان لە لا دەکرد و تەنانەت کاتێکیش کە سەربازی تەواو کرد هەر کەس کە گەڕابووەو بۆ شارو شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە گەڵ زۆربەی ئەوان پەیوەندی مابووو هەر ئەو ئیعتبارە بوو کە لە چاوی فەرماندەکان بە دوور نەبوو و جارێك لادان لە بڕیارەکانی ئەوان ئەبوو بە بیاننویەک هەتا دەستبەسەری کەن . ئەو جار لە زیندانی ئاسایی مەشهەدو لە نێو زۆربەی قوربانی یەکانی فەقر و ڕۆژ ڕەشی ئەو کۆمەڵگایە زیندانی کرا هەڵاواردن و چەوسانەوە هەوین و ڕێنوێنی ژیانێکی شەرافەتمەندانە بووئەو دەروەیە لە بازداشتیش ئەزموونی تایبەت بە خۆی هەبوو زۆربەی شتەکانی تەجروبە کردبوو ئێش و ئازاری کۆمەڵگایشی بە باشی ناسیبوو ناسێح ئاشنایەکی سەرەتایی لە گەڵ هونەرو ئەدەبیات بوو بە داخەوە هیچ کات مەجالی کاری هونەری بۆ نەهاتە پێش بەڵام بە هۆێ ئیعتبار و زەوقو سەلیقەی تایبەتەوە هەندێک جار دەستی دەدایە خۆش نووسی وێنە کێشان ، پەیکەر سازی و دواجار وێنە وفیلم گرتن و چیرۆک نووسین و هەر کام لەو کارانە لە ساڵەکانی دواتر و لە ماوەی هەڵسووڕانی شۆڕشگێڕانەی لە خزمەت بەرەو پێش چوونی هەندێک کاری دیاری کراو دا کران هاوڕێ ناسێح مەردوخ لە یەک دوو ساڵی پێش ڕاپەڕین لە شارەکانی سنە و سەقز خەریکی کار کردن بوو هەر لەو دەورەیەدا لە گەڵ کۆڕوکۆمەڵی شۆڕشگێڕ لە سنە و تاران هەڵ دەسووڕا بۆ نموونە نووسراوە مارکسیستیەکانی چاپ و بڵاو دەکردەوە لە سەرەتاکانی ڕاپەڕین دا چوو بۆ تاران لەو ڕۆژانەی کە ناوەندی هێزی دەولەت بەرمبەر بە تووڕيیی و ئیرادەی شۆڕشگێڕانەی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش دا خۆیان ڕانەدەگرت ئەمە بۆ هاوڕێ ناسێح مەیدانێکی دیکە بوو هەتا باشتر پەیوەندی لە گەڵ خەڵکی بێ بەش و نەدار بگرێت هەروەها لە زۆربەی کۆڕوکۆمەڵی جۆراوجۆری کرێکارارانی ئەو شارە بەشداری کرد و لە چەکدار کردنیان دەوری هەبوو هاوڕێ ناسێح دوای ڕاپەڕین گەڕایەوە بۆ کوردستان ئەو یەکێک لە کەسە ناسراوە و چالاکە کانی کۆمەڵەی پشتیوانی ئازادی و شۆڕش بوووێنە و فیلمی زۆری لە خۆپیشاندان و خۆراگری خەباتی کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێش لە کوردستان دا ماوەتەووەکە هاوڕێ ناسێح بۆ خۆی جێ بە جێ کردبوون ئەو لە دانانی پێشانگای وێنە و فیلم لە زانکۆی تاران و ناساندنی خەباتی خەڵکی شاری سنە کە لە جەریانی هێرشی هێزە داگیر کەاریەکانی کۆماری ئیسلامی لە ئارادا بوو نەقشێکی بەرچاوی هەبوو ئێشتاکەش وێنە و فیلمی زۆرێک لە ساتو کاتیەکانی مێژووی خەباتی خەڵکی کوردستان و سیمای ناسراوی پێشمەرگەی کۆمەڵە و ڕووداوە فەرامووش نەکراوەکانی ئەو بزووتنەوەیە کە زۆربەی هەرە زۆریان بە هەوڵ و تەقالای هاوڕێ ناسێح جێ به جێ کراون وەک یادگارێک هەر ماون لە سەردەمی پاش ڕاپەڕین و گەرماوگەرمی خەباتی بێ کشانەوەی خەڵکی کوردستان ناساندی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی جەماوەری کوردستان بەو میوانانەی کە لە شارەکانی ترەوە بۆ دیتنی دەهاتن و هەروەها پرەپێدانی هەڵسووڕانی کۆمەڵەی پشتیوانی لە ئازادی و شۆڕش و بڵاو بوونەوەی داخوازیەکانی ئەوان بە دەستی ڕۆژنامەنووسان لە شاری سنە و زۆربەی شارەکانی تری کوردستان ڕێکخستن و شناسایی کردنی تۆڕی سیخۆڕەکانی خاوەن زەوی و مڵکەکان و فئۆداڵەکان و به کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی و هەروەها سازمان دانی کۆکردنەوەی یارمەتی ماڵی و دەواو و دەرمان و خواردن لە جەریانی شەری ٢٤ ڕۆژەی سنە و گرتنی شارەکان لە چالاکیە بەرچاوەکانی هاوڕێ ناسێح بوو پێش ڕاپەڕین کۆمەڵەی دەناسی بەڵام پەیوەندی لە گەڵ کۆمەڵە دەگەرێتەوە بۆ دوای ڕاپەڕین ساڵێ ٥٨ کۆمەڵە لە شاری سنە خەبەر نامەیەکی بڵاو کردەوە کە ڕۆژانە هەواڵی خەبات و خۆڕاگری خەڵکی کوردتانی تێدا بڵاو دەکردەوە هاوڕێ ناسێح لە بەشی ئینتشاراتی ئەو خەبەرنامەیە کاری دەکرد و لەو بەشەشدا دەوری بەرچاوی هەبوو زۆر جار تا بەیانی کاری دەکرد و سەرلە بەیانی زووبەستەکانی خەبەرنامەی بۆ دابەش کردن لە نێوان خەڵکی شارو ناردنی بۆ شارەکانی دەرەوەی کوردستان دەگەیاندە دەستی دۆستان و لایەنگرانی کۆمەڵە بۆ ئەو کەسانەی کە لە نزیکەوە لە جەریانی بڵاوکردنەوەی خەبەر نامەی سنەدا بوون و بۆ ئەو کەسانەی کە بەیانیان لە بەر دەرگاکانی مەقەڕی کۆمەڵە بۆ وەرگرتنی خەبەرنامە مانیان دەگردزۆر جار ناوی خەبەر نامەی سنە وە بیر هێنەرەوەی هەوڵی ماندوو نەناسانەی هاوڕێ ناسێح بوو ئەو دوای گرتنی شارەکان و درێژەی هەڵسووڕان لە ناوچە ئازادەکانی کوردستان بەردەوام لە بەشی ئینتشاراتی کۆمەڵەدا کاری دەکرد لە تی مانگی ساڵی ١٣٦١ داکە لە ڕادیۆ دەنگی شۆڕشی ئێران دەستی بە کار کرد هاوڕێ ناسێح یەکێک لە ئەوەڵین هاوکارەکانی ئەو ڕادیۆیە بوو و پاش دەست بە کار بوونی دەنگی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ئەو بە هۆی ئاشنایەکی سەرەتایی لە گەڵ کاری ڕادیۆ و زەوقو لێهاتوویی لەو کارەدا زۆر جێ متمانە بو وە لەسەری حیسابی زۆریان دەکرد زۆرێک لە کارە بە نرخەکانی هاوڕێ ناسێح بە تایبەتی دەنگی خۆش دڵنشینی ئەوو لە نێو هاوڕێانی ئێمە دا بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە. هەوڵ و تێکۆشان و بردنە سەری کەیفیەت و باشتر بوونی بەرنامەکانی ڕادیۆ بۆ ئەوەی کە دەنگی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران باشتر بگات بە گوێ کرێکاران و خەڵکی زەحمەتکێشی بێ گومان جێگا مەنجەی هاوڕێ ناسێحی پێوەیە کاری ئەو لە ڕادیۆ تەنیا گوویەندگی و بڵاو کردنەوەی بەرنامەکان نەبوو لە ساڵێ ٦٢ تا نیوەی ساڵی ٦٤ بەرنامەی یادی هاوڕێانی گیان بەخت کردوو بە هەوڵ وتێکۆشانی هاوڕێ ناسێح بەڕیوەچوو هەروەها بەرنامەی چیرۆک خوێندنەوە لە ڕۆژەکانی هەینی لە دەنگی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە بڵاو دەبووەو و هاوڕێ ناسێح ئامادەی دەکرد هاوڕێ ناسێح بۆ گێڕانەوەی زیندوویی ڕووداو و ئەزموونەکان کە لە نێوان وشەکان و نامەکان و راوبۆچوونی بیسەرانی ڕادیۆ پێیان دەگەیشت بۆ گێڕانەوەی بیرەوەریەکان کە لێرە و لەوێ لە یادی چالاکان و خەباتگێڕانی شۆڕشگێڕ لەم ساڵانەی دوایی ئێران دا کۆبووەو و بۆ گێڕانەوەی ئەزموونی خەباتی کرێکاران لە سەرتاسەری جیهان لە چوارچێوەی بەرنامەی زیندووی ڕادیۆیی هەوڵ و تێکۆشانی بەر چاوی هەبووئەگەر چیرۆک نوسی پیشەی ئەو نەبوو بەڵام کاری زۆر بە نەرخی لەو بوارەدا لە خۆی بە جێهێشتووە بزووتنەوەی چینی کرێکاری ئێران لەم ساڵانەی دوایی هەورازە نشیوی زۆری لە پشت سەر ناوە یەکێک لەو گۆڕانکاریانە بێ شک درووست بوونی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەڵسووڕانی ڕادیۆکانی کە ئامانج و ئەرکی خۆی بە سازمان دانی جەماوەری سەربەخۆی کرێکاران بۆ ڕزگاری هەمیشەیی لە ستەم و چەوساندنەوەی کۆمەڵگای مەوجوود داناهەر کەس لە داهاتوو دا بە بێ ئەوەی کە لە بارەی مێژووی گۆڕانکاریەکانی بزووتنەوەی کرێکارانی ئێران مێژووی درووست بوونی ڕەوتی سوسیالیستی لە نێوان کرێکاران قسە بکا نەقشی حیزبی ئێمە نەقشی وشیارانەی دەنگی حیزبی ئێمە ناتوانێت لە بەر چاو نەگرێت هاوڕێ ناسێح لەو پرۆسەیەدا ڕۆخسارێکی زیندوو و کەسێکی ناسراوی کۆڕوکۆمەڵی کرێکاری دەنگی بڵاو کردنەوە و نەشری وشیار کردنەوە بوو٥ ساڵ لە هەڵسووڕانی بێ حەسانەوەی لە دووژوارترین هەل و مەرج بە کەمترین پێداویستی بۆ بڵاوبوونەوەی دەنگی ناڕەزایەتی کرێکاران بۆ وشیاری سوسیالیستی و بۆ باس کردنی دەردو مەینەتەکان ئێش و ئازاری خەڵک بۆ گەیاندنی دەنگی کرێکاران بە یەکتر ، بۆ بڵاو کردنەوەی هەواڵی کرێکاری ، بۆ لێك گرێ دان و یەکگرتوویی ڕیزی کرێکارانی دنیا ، هەوڵێک بوو کە ڕادیۆی ئێمە بۆ بە ئەنجام گەیاندنی کاری کردووە هاوڕێ ناسێح بە هەموو توانایەوە لە بەرەوپێش بردنی دا دەورێکی کارای هەبوو.
بە گیان بەختک کردنی هاوڕێ ناسێح حیزبی ئێمە یەکێک لە کادرە لێهاتوو و دڵسۆزەکانی خۆی لە دەست دا پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان بەخت کردنی هاوڕێ ناسێح لە ڕادیۆ نامەیەکی زۆرمان بە دەست گەییشت کە ئەوەی دەگەیاند کە کەم نەبوون کرێکارانێک کە لە ماوەی چەندین ساڵ هەڵسووڕانی لە ڕادیۆ و ئاشنا بوون لە گەڵ ناسێح عادەت گرتن بە دەنگی بە بیستنی هەواڵی دڵتەزێنی لە دەست چوونی ئەو خۆشەویستە لە کۆڕوکۆمەڵەکان بە داخو پەژارەوە باسی ئەو ڕووداوە ناخۆشەی ٢٥ گوڵانیان دەکرد و سەرەخۆشیان لە یەکتر دەکرد ئەوە هەوێنی هێوای ئێمەیە کە ئەگەر چی هاوڕێ ناسێح و ٢٢ کەسی تر کە لە باشترین و فیداکارترین هاوڕێ‌یانمان لەو ڕووداوە گیانیان لە دەست دا بەڵام کرێکاران و زەحمەتکێشانێک کە لەو چەند ساڵەدا ئێمەیان لە خۆیان زانی و هەموو شەوێ بە دیار ڕادیۆکەی ئێمەوە دادەنیشتن و لە ژێر پارازیتەوە دەنگی ئێمەیان دۆزیەوە و بوونە گوێگر و دۆست و هاوڕێ و هاوخەباتی ئێمە لە خەمی لە دەست دانی ئەو ئازیزە دا لە گەڵمان بوون.
یاد وبیرەوەریەکانی هاوڕێ ناسێحی مەردوخ بۆ هەمیشە لە ناو دڵماندا دەمێنێتەوە.

گرامی باد یاد رفیق ناصح مردوخ
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *