فرنگیس شاهویی
- نام و نام خانوادگی : فرنگیس شاهویی
- نام مستعار:ندارد
- محل تولد :تهران
- تاریخ تولد : 1336
- تاریخ جانباختن :1367.02.25
- محل و نحوه جانباختن: بوتی (کوردستان عراق) . بمباران شیمیایی
زندگی نامه رفیق مبارز فرنگیس شاهویی
بە رێز بێت یادی ئەندامی هەڵسووڕاوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران
هاوڕێ فەرەنگیس شاهۆیی
ئۆمێد بە ژیانی باشتر بۆ ئینسانەکان چرای ژیانمە، جگە لە تەنانەت ساتێکیش ناتوانم بژیم.
ئەمە بەشێک بوو لە نامەی فەرەنگیس بۆ یەکێک لە هاوڕیانی کە رۆژێک بەر لە گیان بەخت کردنی نووسی بووی.
هاوڕێ فەرەنگیس شاهۆیی، ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو.پێمان دەوت فەرەنگ.
پڕ کار، مەتین و هەروەها بە ئیمان بوو. ئەو نموونەی ژنێکی باوەڕبە خۆ جەسوورو خەڵکی بوو.
سیمای سەمیمی و پڕ لە خۆشەویستی ئەو بە دوای چەندین ساعەت کاردا تەنانەت لە دووژوارترین هەڵ و مرج دا ئەوینی دڵ گەرمی بوو.
فەرەنگ نە تەنیا بۆ ئێمە کە هاورێ و هاوسەنگەری بووین بەڵکوو بۆ جەماوری بەرینی کرێکاران و زەحمەت کێشان و ژنان و پیاوانێک که دیانناسی، ئازیز و خۆشەویست بوو. دەنگی به سۆز و گەرمی له ماوەی ٤ ساڵی ئاخری تەمەنیدا. هەر شەو لە دەنگی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە میوانی کۆر و کۆمەڵەکان بوو بنەماڵه کرێکاریەکان بوو.وتەبێژی کێشه و گرفتەکانیان و نەویدی داهاتوویەکی روون و دەنگی ناڕەزایەتیەکانیان بوو لە ژێر سایەی ئێش و ئازاری ڕژیمی کۆماری ئیسلامی .هاورێ فەرەنگیس شاهۆیی ساڵی ١٣٣٦ له بنەمالەیەکی دەس ڕۆییشتوو لە دایک بوو. خوێندنی لە شاری تاران تەواو کرد. فەزای سیاسی بنەماڵه، بیری لە ئاست بابەتەکانی دەوروبەری شکۆفا کرد.
و دواتر له کاتی ئاڵووگۆڕی کۆمەڵگه دا به وشیاری خۆی پشت ئەستوور بوو. فەرەنگ دوای ماوەیەک پەیوەست بوو به خەباتی ڕزگاری چینی کرێکار.به دوای تەواو کردنی خوێندنی ئاکادمی له شاری سنه بوو به مودیری مەدرسە و گەڕەکە هەژارنشینەکانی بو کار کردن هەڵبژارد و له گەڵ خوێندکارەکانی پەیوەندیەکی سەمیمانەی بەرقرار کرد.
ئەوان باوەڕیان به فەرەنگ هەبوو، خۆشیان دەویست ، هەر گیروگرفتێکیان هەبووایه فەرەنگ یەکەم کەس بوو کە دەیزانی و یارمەتیانی دەدا.دوای ڕاپەڕینی ساڵی ٥٧ هاوڕێ فەرەنگیس ماوەیەکی کورت لایەنگری رێکخراوی چریکه فیداییەکانی خەلقی ئێران بوو.
هەر لەم دەورەیەدا چالاکانه له ناڕەزایەتیە جەماوەریەکانی شارەکانی تاران و سنه بەشداری کرد.
ساڵی ٥٨ لە گەڵ شۆرای ژنانی سنه کاری دەکرد.
وردە وردە هەر لەم ڕێگایەش له گەڵ کۆمەڵە پەیوەندی گرت. فەرەنگ یەکێک لەو هاورێ فعاڵانه بوو کە له میدانه جۆراوجۆرەکانی شۆرای ژنان کاری دەکرد.
له گەرەکە هەژارنشینەکان حوزووری هەبوو.دەستی دایه کاری تەبلیغیو هۆشیار کردنەوە ی ژنان لە بواری بێهداشتی و دەرمانی سەرەتایی.
لەم دەورەیە له چالاکیەکانی هاوڕێ فەرەنگیس لە کۆمەڵەوە نزیک بووەوە.له جەریانی کۆچی خەڵکی مەریوان پێ به پێ هەزاران ژنو پیاوی زەحمەتکێش و وشیار له ڕێپێوانی خەڵکی سنە بە مەبەستی پشتیوانی کردنی له خەڵکی مەریون بەشداری کرد.لە شەڕی ٢٤ ڕۆژەی سنە وەکوو پزیشک یارێک دەستی دایە هاوکاری کردن له بنکەکانی شاری سنه و ساڵی ٥٩ هاتە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە و خەریکی کاری دەرمانی بوو.هەر لەم ساڵەدا لە کاتی شەڕ ڵەگەڵ سپای ڕزگاری دەسگیرو پاشان ئازاد کرا و جارێکی تر لە جەریانی درێژەی چاڵاکیەکانی له شاری سنه به دەستی کۆماری ئێسلامی دەسگیر کرا.به هۆی ئەوەی کە نەیانتوانی بەڵگەی لێ بە دەست بخەن دوای ماوەیەکی کوورت ئازاد کرا ، دوای ئازاد بوونی دووبارە درێژەی به کارە تەشکیلاتیەکانی دا و سەڕەڕای کار لە ڕێکخستنی ماموستاکانی لایەنگری کۆمەڵە لە هەردەرفەتێک بۆ چالاکی لە ناو ژنانی کرێکارو بنەماڵە کرێکاریەکان و تەبلیغ و پەرەپێدانی سیاستەکانی کۆمەڵە لە نێو ئەواندا کەڵکی وەردەگرت.
ئەمە لە تایبەتمەندیەکانی فەرەنگ بوو کە زوو سەمیمی دەبوو و هەر کەس کە ئەوی دەناسی دوای ماوەیەکی کورت وەها باوەڕی پێ دەکرد کە هەموو گرفتەکانی شەخسی خۆیان ڵەگەڵ باس دەکرد. زستانی ساڵی ٦١ لە ساڵێکدا کە کۆماری ئیسلامی بە شوێنیەوە بوو و هاوسەروو هاوسەنگەرەکانی لە شاری خۆڕەم ئاباد نیشتەجێ بوون لە ماوەیەکی کوورت دا پەیوەندی یەکی وەها سەمیمانە و نزیکی لە گەڵ بنەماڵه کرێکاریەکانی کارخانەیەکی ئەم شارە گرتبوو و وەها لە گەڵ ئەوان تێکەڵاو بوو کە به دوای مانگێک ، کاتێ کە بە کرێگیراوانی کۆماری ئیسلامی بۆ دەسگیریان چوون ، یارمەتیەکانی بێدرێغی هەر ئەم هاوڕێە تازە ئاشنایانه ئەوانی لە چنگ پۆلیسی ڕژیم ڕزگار کرد. ئەم دەورەیە بۆ فەرەنگیش وەکوو هەزاران شۆڕشگێڕی کۆمۆنیست و ئینسانی خەباتکار کە لە هەل و مەرجی نوێ کردنەوەی خەفەقان و سەرکوتی کۆماری ئیسلامی لە ژێر چاودێری و تەعقیب و دەسگیری دابوون، دەورەیەکی دژوار بوو، فەرەنگ دوای ماوەیەک شەڕو هەڵاتن ، سەرەنجام لە سالی ٦٢ لە ناو تەشکیلاتی عەلەنی کۆمەڵە لە یەکێک لە واحێدی پێشمەرگەکان دا دەستی دایە کاری دەمانی.ئەو ئەزموونەی کە هەیبوو سەڕەڕای کاری دەرمانی لە گوردان، دەچووە لای خەڵک و یامەتی ئەوانی دەدا فەرەنگ سەڕەڕای تایبەتمەندی یە پڕ بایەخەکانی لە پێک هێنانی پەیوەندی نزیک و سەمیمانه لەگەڵ خەڵک لە ماوەیەکی کوورت دا وە ها لە ناو خەڵکدا خۆشەویست بووکە کاتێک بۆ دێهات دەچوو ژنانی ئاوایی لە حاڵێکدا کە فرمێسک لە چاوانیان دا بوو بە شوروشەوقەوە بەرەو پیری دەچوون .
ساڵی ٦٣ هاوڕێ فەرەنگیس شاهۆیی بەڕێ کرایە ڕادیۆ دەنگی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و هەتا دوایین کاتەکانی ژیانی پڕ بایەخی هەر لەم مەیدانه دا کاری کرد له هەرهەوڵ و تێکۆشانێک بۆ به ئەنجام گەیاندنی کارەکەی درێغی نەکرد . فەرەنگ لە وتەبێژان و بەڕێوبەرانی سەرەکی بەرنامە کانی دەنگی حزبی کومونیستی ئێران بوو.کە سەڕەڕای ئەم کارەش کە ڕۆژانه وەختێکی زۆری بۆ دادەنابو دەورەیەکیش لە بەشی ئامادە کردنی خەبەر و گوزارشی ڕادیۆش کاری دەکرد و لە بواری سیاسی یەوە ئینسانێکی بیرتیژ و توانا بوو.بە شێوەیەکی باش بابەت و هەواڵی جۆراوجۆری تەعقیب دەکرد . کەمتر بابەتێکی سیاسی کۆمەڵایەتی ، ئابووری و تەنانەت فەرهەنگیش پێش دەهات کە لە سەریان زانیاریەکی جیگای سەرەنجی نەبێت . هەر ئەم تایبەتمەندیانەی فەرەنگیسی کردبووە کەسێکی جێگای متمانە لە ڕادیۆ دەنگی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. زەبتی بەرنامەکانی رادیۆ لە ژێر تۆپ باران و بۆمباران لە ڕۆژەکانی ئامادە باشی نیزامی و ساعەت کاری دوور و دریژی شەوانه له وەها هەل ومەرجێک دا و دەیان مەترسی کە دەبوو بەرگەی بگرن تا هەواڵی مانگرتنە کرێکاریەکان بە گوێ خەڵک بگا و بۆ ئەوەی کە هەواڵی خەباتی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان کە کاری هەر ئەم ڕادیۆ، بەرهەمی بزووتنەوەی شوڕشگێڕانەی ئەوان بوو و بە هۆی پێشمەرگەکانی کۆمڵەوە بوو،بە گوێ هاوچینەکانی لە ئەو دیوی ئێران بگەینێ ، بۆ ئەوەی چرای ڕوونکەرەوەی سوسیالیستی و بانگەوازی شۆرش لە دڵی ڕەشترین خەفەقان و ئیستێبداد لە پاڵ سفرەی هەژارانەی دەیان و سەدان و هەزاران بنەماڵەی کرێکاری حوزوری بێت. بێ شک ئەم ڕۆژ و مانگ و ساڵانە کاری ڕادیۆ لە میژووی خەباتی چینی کرێکار سەبت دەبێ و دواتریش کرێکارانی ووشیار لە سبەینێ سەرکەوتنی شۆڕشی کرێکاری یادی ئەم ئازیزانە بەڕێز دەگرن و بە هەمووان دەڵێن کە مێژووی شکڵ گرتن و بە هێز بوونی سوسیالیسمی کرێکاری لە کات و ساتێکی دووژواردا تێپەر بووە و باری چە سەختیەکایان کە سەر شان بووە فیداکاریانە لە هیچ شتێک درێغیان نەکردووە هەتا دوایین کاتی ژیانیشیان لەم رێگایە تێکۆشان.
دیتنی سیمای ئارام و بێ جووڵەی فەرەنگ لە کاتی گیان بەخت کردنی دا بۆ ئێمه کە هەمیشە ئەومان خۆشحال و پڕ جۆش دیتبوو جێ باوەر نەبوو. نەماندەویست باوەڕ بکەین کە ئەومان ئیتر نەئەدی ، نەمانتوانی بڕوا بکەین کە لەمەو بە دوا دەنگی حیزبی کۆمۆنیست بێ وجودی ئەوان کار دەکات.
بەڵێنمان بە خۆمان دا، پەیمانمان نوی کردەوە و لە گەڵ خۆمان وتمان کە دەنگی ڕادیۆکەمان هەروا دەبەینە ناو کرێکاران . جێگای خاڵی ئەوان بە هەوڵ و تێکۆشان و ڕاوەستاوی پر دکەینەوە فەرەنگ له نێو ئێمە دا نییە بەڵام یادی بۆ هەمیشه زیندووە و دەمێنی ، نە تەنها بو هاورێیانی حیزبی بەڵکوو هەمووی ئەوانە کە بە بیستنی دەنگی ڕادیۆ ڵە گەڵ ئێمە وئامانجەکانی کرێکارانی کۆمۆنیست ئاشنا بوون، هەر شەو کە گوێ لە ڕادیۆ دەگرن یادی کە بووە بە بەشێک لە بیرەوەری خەباتیان لە خاتریان دەگوزەرێنن.
یادی هاورێ فەرەنگیس شاهۆیی بۆ هەمیشه لە دڵماندا زیندووە.
ڕێگای پڕ ڕێبوار.
.