مسعود سلیمی

  • نام و نام خانوادگی : مسعود سلیمی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :بانه
  • تاریخ تولد : 1338
  • تاریخ جانباختن :1365.07.21
  • محل و نحوه جانباختن: دریاوی (بانه) . اصابت تیر تصادفی


زندگی نامه رفیق مبارز مسعود سلیمی



مەسعود سەلیمی

بەرزو بەڕێز بێت یادی ئازیز و خۆشەویستی هاوڕی مەسعود سەلیمی کادری پێشڕەوی حێزبی کۆمۆنیستی ئێران و فەرماندەی جەسووری کۆمەڵە
هاوڕێ مەسعود ساڵی ١٣٣٨ لە شاری بانە لە دایک بوو. دەورانی سەرەتای لە شارەکانی سەقز و بانە خوێند، پاشان بۆ ماوەی ٤ساڵ لە تاران درێژەی بە خوێندن دا و بۆ تەواو کردنی دوا ناوەندی گەڕایەوە بۆ بانە.
سەرەتای هەڵسووڕانی سیاسی هاوڕێ مەسعود لەو کاتەوە دەستی پێکرد کە وەک دانشجو لە دانشگا درێژەی بە خوێندن دا. لە جەریانی خەباتی سەرتاسەری خەڵکی ئێران لە درێژەی خەبات لە دژی ڕژیمی پەهلەوی لە جوملەی ئەو دانشجوە تێکۆشەرانە بوو کە هەڵسووڕاوانە دەوری گێڕا و هەر لەو سەروبەندەشدا لەگەڵ کۆمۆنیسم ئاشنا بوو.
بە دوای قیامی سەرتاسەی و لەگەڵ هەڵگیرسانی خەباتی چەکدارانە لە کوردستان هاوڕێ مەسعود لەگەڵ کۆمەڵێکی تر لە هاوڕێیانی کۆمەڵە یەکەمین دەستەی پێشمەرگەی کۆمەڵەیان لە ناوچەی بانە پێک هێنا.
ئەو سەردەمە لە ژیانی پێشمەرگایەتی بە ناوی مام مەسعود لە ناو خەڵک دا ناسرا بوو.
هاوڕی مەسعود لە زۆربەی زۆری شەڕەکانی ناوچەی پیرانشار لە پاییزی ٦٢ بەم لاوە و هەروەها شەڕەکانی سەر جادەی بانە و سەردەشت وەکوو فەرماندە بەشداری کردووە.
ئەو توانی لە پتەو کردن و بە هێز کردنی فێرگەی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە ڕۆلێکی زۆری هەبێت.لە بەر جەسارەت و لێهاتوویی بەرپرسیارەتی کۆمیتەی بەش و کۆمیتەی ناوچەی بانەی وە ئەستۆ گرت.
بەداخەوە، هاوڕی مەسعود بەرەبەیانی ڕۆژی ٢١ مانگی مێهری ٦٥ لە گوندی”دەریاوێی” ناوچەی بانە لە لایەن واحدێکی دیکە لە هاوڕێیانی خۆمان کە یەکتریان نەناسیەوە، تەقەی لێ دەکرێت و بریندار دەبێت.دوای ماوەیەکی کورت و سەرەڕای هەوڵی هاوڕێیانی پزیشکیار گیانی ئازیزی بەخت دەکات.
یادی ئازیزی بەرزو بەڕێز بێت.

گرامی باد یاد رفیق مسعود سلیمی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *