جمال گدازگر

  • نام و نام خانوادگی : جمال گدازگر
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :مریوان
  • تاریخ تولد : 1345
  • تاریخ جانباختن :1365.06.14
  • محل و نحوه جانباختن: جاده (رامهرمز . اهواز)

زندگی نامه :


زندگی نامه رفیق مبارز جمال گدازگر



جەماڵی گودازگەر

بەڕێز بێت یادی هاوڕێ جەماڵی گودازگەر.
هاوڕێ جەماڵ ساڵی ١٣٤٥ لە بنەماڵەیەکی کرێکاری لە شاری مەریوان لە دایک بوو. هەر لە سەرەتای منداڵیەوە شان بە شانی باوکی لە دێهاتەکانی دەوروبەری شاری مەریوان دەستی بەکار کرد.
لە کاتی پشووی هاوینان هاوڕی جەمال پێچەوانەی منداڵانی تر دەستی دەکرد بە کارو و لە گەڵ باوکی بە دوای کار دا لە شوێنە جیاوازەکانی مەریوان دەگەڕان.
لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی هەڵسووڕاوانە بەشداری کرد و ئەوکات یەکێک لە تێکۆشەرە دیارەکانی شاری مەریوان بووە و هەروەها لە ناڕەزایەتیەکان و خۆپیشاندانەکان ڕۆڵێکی بەرچاوی گێڕاوە. لە جەریانی کۆچی مێژوویی خەڵکی مەریوان هاوڕی جەماڵ یەکێک لەو کەسانە بوو کە بە بێ پشوو دان کاری دەکرد. بە پێک هاتنی یەکیەتی جووتیاران لە مەریوان، هاوڕێ جەماڵیش لە بەشی لاوانی ئەم یەکێتیە دا بەشداری کرد.
لە ڕێگای یەکێتی جووتیارانەوە پەیوەندی هاوڕێ جەماڵ لە گەڵ کۆمەڵە دەستی پێ کرد. کاتێک شاری مەریوان لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە ساڵی ٥٨ هەتاوی دا داگیر کرا، لە شار مایەوە و لە دژی ڕژیم دەستی بە خەبات و تێکۆشان کرد.
لە پاییزی ساڵی ٥٨ هەتاوی دوا بە دوای ئازاد بوونی شارەکانی کوردستان بە دەست پێشمەرگە و خەڵک، بە شێوەی فەرمی بوو بە ئەندامی چالاکی تەشکیلاتی کۆمەڵە و بەم جۆرە مەیدانی کار و فەعالیەتی خەباتکارانەی بەرینتر کردەوە. هاوڕێ جەماڵ لە پێک هاتنی کومیتەی دانش ئامووزی لە شاری مەریوان دەورێکی بەرچاوی هەبوو، بە هۆی لێهاتووی و لێبڕاوی لە کارەکانی بوو بە بەرپرسی کومیتەی بەشی”خاومیدراوا” و “بەری بەگزا” و هەروها دوای ماوەیەک بەرپرسیارەتی کتێبخانەی بنکەی سێ خەرمانانی شاری مەریوانی پێ سپێردرا.
ساڵی ٥٩ پاش داگیر کردنەوەی شارەکانی کوردستان لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هاوڕی جەماڵ بە فەرمانی کۆمەڵە لە شار هاتە دەورەوە و لە دێهاتەکانی دەوروبەری شاری مەریوان ئەرکەکانی خۆی ڕاسپارد. بۆ ماوەیەکی کورت گەڕایەوە شار بەڵام چۆن نەیتوانی بمێنێتەوە چوو بۆ شاری کرماشان و بۆ ماوەی ٢ ساڵ لە کارگەیەکی لباس شوویدا دەستی بە کرێکاری کرد.
هاوڕێ جەماڵ ساڵی ٦١ی هەتاوی بۆ درێژە دان بە خوێندن هاتە شاری سنە و لەگەڵ تەشکیلاتی کۆمەڵە پەیوەندی گرت.
پاش ماوەیەک خەبات و بڵاو کردنەوەی تراکت و ئێعلامیە لە لایەن ڕژیمەوە شناسایی کرا بەڵام بەر لەوەی کە دەستبەسەر بکرێت چوو بۆ شاری ورمێ و لەوێ درێژەی بە چالاکیەکانی خۆی دا و دوای ٣ ساڵ گەڕایەوە سنە و لە هونەرستانی ئەم شارەدا درێژەی بە خوێندن دا.
بەڵام بە هۆی نەداری بنەماڵەکەی بە جێ هێشت و بۆ دۆزینەوەی کار ڕووی کردە ئەهواز.
لە کاتی ڕۆیشتنی ژمارەیەک لەو تراکتانەی کە بە بۆنەی ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران چاپ کرا بوون لە نێو ساکەکەی دا جێ کردەوە و لە خابگای کرێکارانی بەشی لولە سازی شیرکەتی نەوتی خوزستان لە سەر دیوار هەڵیواسین و ئەم ئەرکە پیرۆزەش وەک دوایین ئەرکی شۆڕشگێرانە بەوپەڕی جەسارەتەوە بە جێ هێنا.
بەداخەوە هاوڕێ جەماڵ لە ڕیکەوتی ١٤ی خەرمانانی ساڵی ٦٥ لە مەسیری جادەی “ڕام هورمەند – ئەهواز” بە هۆی تەسادوفی ماشینەوە گیانی ئازیزی خۆی بەخت کرد.

یادی بەرزو بەڕێز بێت.

گرامی باد یاد رفیق جمال گدازگر
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *