بایزید قادری

  • نام و نام خانوادگی : بایزید قادری
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :پیرانشهر
  • تاریخ تولد : 1336
  • تاریخ جانباختن :1365.04.19
  • محل و نحوه جانباختن: کارگاه مکانیکی (پیرانشهر) . شناسایی و به رگبار بسته شد

زندگی نامه :


زندگی نامه رفیق مبارز بایزید قادری



بایەزیدی قادری

بەرزو بەڕێز بێت یادی هاوڕی بایەزیدی قادری کرێکاری ووشیارو فەعالی کۆمەڵە
هاوڕێ بایەزیدی قادری کرێکاری ووشیارو کۆمۆنیست، لە ساڵی ١٣٣٧ ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی دەست تەنگی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی “پیرانی” سەر بە پیرانشارچاوی بە ژین هەڵێنا. لە ڕەوتی بەرەو سەر چوونی تەمەنیدا لە کەڵەوانی و کارداری ماڵانەوە بگرە هەتا شوانی و دوایەش بۆ عومرێک کرێکاری لە کوورەخانە و هەر جێگایەک کە کاری لێ گیر کەوتبایە کاری دەکرد.
دواتر ماڵیان لەوێوە چوو بۆ پیرانشار و وەکوو کرێکارێک بۆ بژێوی ژیانی بنەماڵەکەی دەست بەکار بوو.ژیانی سیاسی و تێکەڵاوی لە گەڵ خەباتی شۆڕشگێڕانەی هاوڕێ بایەزید، لە ڕاستیدا دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی دوای قیام. هاوڕێ بایەزید لە ڕەوتی خەباتی ساڵەکانی ٥٦ و ٥٧ و هەروەها قیامی ٢٢ی بەهمەن دا چالاکانە بەشداری کرد.
هاوڕێ بایەزیدی قادری بە دوای قیامدا و لە جەریانی هەڵسووڕانی هێزە سیاسیەکان دا بە بیرێکی تیژ و جەوهەرێکی چینایەتی کە بووی ئاوات و ئارەزووەکانی لە نێو سیاسەت و ڕێبازی کۆمەڵەدا ناسیەوە.
کۆماری ئیسلامی ترسی لە نفووز و خۆشەویستی هاوڕێ بایەزید هەڵگرتبوو بۆیە ئێوارەی ڕۆژی ١٨ی تیر لە ساڵی ٦٥ هەتاوی دا لە کاتێک دا کە لە کارگەیەکی مێکانیکی کاری دەکرد، چەند کەس لە جاسوسانی ڕژیم ڕژانە سەری و گرتیان و تەنانەت نەیاندەوێرا لە زیندان ڕایبگرن و بەپەڵە کوشتیان. ڕۆژی دواتر تەرمی هاوڕی بایەزید لە نێو پارکێکی دەوری شاردا دۆزرایەوە.
یادی هاوڕی بایەزیدی قادری کرێکاری ووشیارو و کۆمۆنیست هەر دەم لە یادماندا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق بایزید قادری
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *