هرمز ترقی

  • نام و نام خانوادگی : هرمز ترقی
  • نام مستعار:منصور
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1338
  • تاریخ جانباختن :1362.03.15
  • محل و نحوه جانباختن: زندان سنندج . تیرباران

زندگی نامه رفیق هرمز ترقی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە هورموزی تەرەقی

هاوڕێ هورموزی تەرەقی کە لە ڕیزەکانی کۆمەڵەدا بە مەنسوور دەناسرێتەوە ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە شاری سنە چاوی بە ژین هەڵێنا.
خوێندنی هەتا کۆتائی دەورەی دەبیرستان لە شاری سنە بە ئەنجام گەیاند و لە دەورانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە دژی ڕژیمی پەهلەوی بە ڕیزی خۆپیشاندانەکانی جەماوەری پەیوەست بوو هەر لەم ساڵەدا بوو کە بۆ یەکەم جار لە گەڵ مارکسیسم و سەرەتاکانی سۆسیالیزمی زانستی ئاشنا بوو و کردی بە چرای ڕێگای خەبات و تێکۆشانی سیاسی خۆی،ئاشنا بوونی لە گەڵ تەشکیلات و ڕێبازی سیاسی کۆمەڵەش هەر لەم دەورەیە لە ژیان و خەباتی ئەو ئازیزە دا بوو
بە دوای ڕاپەڕینی ڕێبەندانی ١٣٥٧ ونەمانی دەسەڵاتدارانی پەهلەوی لە جەمعیەتی دیفاع لە ئازادی و ئینقلابی شاری سنە هەڵسووڕانی سیاسی خۆی درێژە پێدا.
هێرشی دڕندانەی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سەر شاری سنە لە ساڵی ١٣٥٨ کە لە مێژووی بزووتنەەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان دا بە نەورۆزی خوێناوی تۆمار کراوە مەیدانێکی تێکۆشان و خۆراگری ئەم ئازیزە بوو کە لە پەنای جەماوەری هەزاران کەسی لە خەڵکی ئازادی خواز دا ماندوو نەناسانە بەشداری لەم خۆڕاگریە دا کرد.
هاوڕێ هورمۆز لە مەیدانی کارو هەڵسووڕانی شورای دانش ئامووزی و هەروەها لە بنکەی گەڕەکی شەریف ئاوای شاری سنە دا حوزوری بەردەوام و جێگەیەکی دیاری هەبوو.
زۆر بە باشی پەی بە گرینگی جێگا و شوێنی کاری ووشیاری دەرانە بردبوو و هەموو کاتێک کە ئەو دەرفەتەی بۆ برەخسایەت بۆ بڵاو کردنەوەی بیری شۆڕشگێڕانە و زانستی مارکسیسزم کەڵکی لێ وەردەگرت و زەحمەتکێشان و خەڵکی ئازادی خوازی لە سەرچاوەی ڕەنجو ئازارەکانیان کە دیکتاتۆری سەرمایەداری و ڕژیمەکانی پارێزەری ئاگادار دەکردەوە.
پاش ئەوەی کە ڕژیم بە زەبری ئاگر و ئاسن دەستی بە سەر شاری سنە دا گرت لە سەر بڕیاری تەشکیلات لە شار مایەوە و بە شێوەی نهێنی تێکۆشانی خۆی بەڕێوە دەبرد.
لە سەر داواکاری خۆی و دواجار بە ڕەزامەندی تەشکیلات لە شار هاتە دەرێ و بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو.
هاوڕی هورمۆز لە ژیانی پیشمەرگایەتی دا هاوڕێیەکی پێشڕەو و بە دەربەست لە پێناو سیاسەتەکانی کۆمەڵەدا بوو.
ڕۆژی ١١ی جوزەردانی ١٣٦٢ لە گەڵ تیمێک لە هاوڕێیانی پێشمەرگە کاتێک کە بۆ ئەنجام دانی مەئموریەتێک لە گوندی “ئارەنان” لە نزیکی شارحوزوریان هەبوو لە لایەن هێزێکی زۆر لە پاسداران و بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئیسلامیەوە گەمارۆ ئەدرێن.
دەرگیری و شەڕێکی دەستەو یەخە لە نێو گوند دا دەست پێدەکات و هاوڕێانمان قارەمانانە بەرەنگاری دووژمن دەبنەوە ، هاوڕێ هورموزی تەرەقی لە جەریانی ئەم شەڕەدا بریندار دەبێت و بەو حاڵەوە خۆی لە گوند دوور دەخاتەوە و لە کاتێک دا کە برینەکەی زۆر کاری دەبێت و هێزی بە ڕێگا چوونی لێ دەبڕێت بۆ ئەوەی بە کرێگیراونی ڕژیم ئەتوانن دەستگیری بکەن کۆتائی بە ژیانی خۆی دێنێت و بەم جۆرە بە ڕیزی گیان بەخت کردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیسم پەیوەست دەبێت.
پاش گیان لە دەست دانی هاوڕێ هورموز بە کرێگیراوانی ڕژیمی ئیسلامی کە هیچ بۆنێکیان لە ئینسانیەت نەبردبوو تەرمی ئەم خۆشەویستە لە دەست هێزکانی ڕژیم دەستێننەوە.
ئێستاش و دوای تێپەڕ بوونی ساڵەها لەم ڕووداوە، حەماسەی گیان بازی ئەم کۆمۆنیستە شۆڕشگێڕە لە ناو خەڵکی ئەو ناوچەیە دا بە نموونەیەک لە قارەمانیەتی و کۆڵنەدانی پیشمەرگەی کۆمەڵە لە بەرانبەر لەشکەری زوڵم و زۆر ناوی لێ دەبرێت.
یادو بیرەوەری ئەم خۆشەویستە پێشڕەو و کۆڵنەدەرە بۆ هەتا هەتا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق هرمز ترقی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *