محمد کمانگر

  • نام و نام خانوادگی : محمد کمانگر
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :کوانه (کامیاران)
  • تاریخ تولد : 1329
  • تاریخ جانباختن :1362.06.04
  • محل و نحوه جانباختن: هزار و هزار (کامیاران) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق محمد کمانگر

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە موحەممەدی کەمانگەر

هاوڕێ موحەممەد کە لە ڕیزەکانی کۆمەڵە دا بە حەمە کەوانەئی ناسراوە ساڵی ١٣٢٩ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی” کەوانە”ی سەر بە ناوچەی کامیران چاوی بە ژین هەڵێنا.
هەر کە خۆی ناسی بە شوێن دۆزینەوەی کارو یارمەتی دانی بنەماڵەکەی ڕەوانی شارەکانی دەرەوەی کوردستان بوو.
هەر لەم دەورانەدا ئەو ڕاستیەی بۆ ئاشکرا بوو کە کرێکاران و زەحمەتکێشان لە هەر کوێ جیهان و لە ژێر ناوی هەر میللەت و ئاینێک دا بژین لە لایەن سەرمایەداریەوە مافیان پێشێل دەکرێت.
هاوڕی موحەممەد خاوەن بیرێکی تیژو ورەیەکی شۆڕشگێڕانە بوو لەو شوێنانە کە کاری دەکرد بەردەوام لە گەڵ کرێکاران قسەی دەکرد و تێدەکۆشا تا یەک دەنگ و یەک ڕیز بۆ بە دەست هێنانی مافەکانیان بەرامبەر خاوەن کار ئامادە بن .
کاتێک دەگەڕایەوە بۆ گوند لە هەموو دەرفەتێک بۆ ڕوون کردنەوەی هەر چی زیاتری زەحمەتکێشان لە سەر مافەکانیان کەلە لایەن ئاغاکانەوە پێشێل دەکرا کەڵکی وەردەگرت و زەحەمتکێشانی لە دژی ئاغا و ئەو هەلو مەرجە نالەبارە هان دەدا.
لە جەریانی مان گرتنی پائیزی ساڵی ١٣٥٧ی شاری سنە بە مەبەستی ئازاد کردنی ئەو زیندانیانەی لە کاتی ڕژیمی پەهلەوی دەست بە سەر کرا بوون هاوڕێ موحەممەد بەشداریەکی بەرچاوی هەبوو و لە بەشی تەدارۆکاتی ئەم ناڕەزایەتیە ئەرکی وە ئەستۆ گرتبوو.
پاش ڕاپەڕین وێڕای دوو برای شۆڕشگێڕ و خۆشەویستی ، هاوڕێیان عەبدوڵڵا و حەبیبوڵڵا لە پەیوەندی بە جەمعیەتی دیفاع لە ئازدی و ئینقلابی شاری سنە درێژەیان بە کاری سیاسی دا و هەموو هێز و توانای خۆیان نایە ڕێگای خەبات و تێکۆشانەوە.
لەم دەورەیەدا بەهۆی ئاشنایەتی و خۆشەویستیەک کە لە لای زەحمەتکێشان و کرێکاران لە شاری قوروە هەیبوو چووە ئەم شارەو و لەوێ دەستی بە تەبلێغ و کاری و ووشیاری دەرانەی چینایەتی کرد.
بە کرێگیراوانی ڕژیمی ئیسلامی کە هەستیان بە جم و جۆڵ و هەڵسووڕانی سیاسی ئەم ئازیزە کردبوو لە بیری دەستگیر کردنی دا بوون بەڵام هاوڕێ موحەممەد دەست بە جێ ئەوێ بە جێهێشت.
لە جەریانی خۆڕاگری شاری سنە لە بەرامبەر هێرشی هێزەکانی ڕژیم دەورێکی بەر چاوی لە هاندانی زەحمەتکێشان ناوچەکە بۆ موقاوەمەت بەرامبەر بەم هێرشە گێڕا.دوای ماوەیەک خۆشی ڕاستەوخۆ چەکی پێشمەرگایەتی هەڵگرت و لە ناوچەکانی جنووبی کوردستان درێژەی بە چالاکیەکانی خۆی دا.
پاش گیان بەخت کردنی هاوڕێ و برای خۆشەویستی ، حەبیبوڵڵا، مەسئولیەتی تەدارۆکاتی ناوچەی کامیارانی پێ سپێردرا.
نێو بانگی هاوڕی موحەممەد لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی لە گەڵ دوژمنان و لێهاتوویی و قارەمانی لە کاتی شەڕەکان ئێستاش باسی سەر زاری خەڵکی ناوچەکەیە.
ڕۆژی ٤ی خەرمانانی ١٣٦٢ لە جەریانی ڕووبەڕوو بوونەوەی چەند واحێدێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە گەڵ دوژمن لە نزیک ڕێگای سنە- کامیران هاوڕێیانمان زەربەیەکی قورسمان لە دوژمن دا کە لە جەریانی ئەم شەڕەدا هاوڕێ موحەممەدی کەمانگەر پێشمەرگەی ووشیارو فیداکاری کۆمەڵە بە توندی بریندار دەبێت کە بە هۆی کاری بوونی برینەکەی دوای ماوەیەک گیانی بەخت دەکات بە درێژە دان بە ڕێبازی ئازادی و سۆسیالیزم کە ئاواتی ئەو ئازیزەش بوو ڕێز لە یادی هەمیشە زیندووی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق محمد کمانگر
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *