محمد عثمانی

  • نام و نام خانوادگی : محمد عثمانی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :قەلاکۆن (سقز)
  • تاریخ تولد : 1336
  • تاریخ جانباختن :1362.03.25
  • محل و نحوه جانباختن: گلولان (سقز) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق محمد عثمانی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە موحەممەدی عوسمانی

هاوڕێ موحەممەدی عوسمانی ساڵی ١٣٣٦ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحەمتکێشی گوندی قەڵاکۆنی ناوچەی سەقز چاوی بەژین هەڵێنا.
لە دەورانی منداڵیەوە لە گەڵ بنەماڵەکەیان هاتنە شاری سەقز و شان بە شانی ئەوەی کە بۆ یارمەتی گەیاندن بە بژێوی بنەماڵەکەیان کاری دەکرد و توانی درێژە بە خوێندن بدات و مەدرەکی دیپلۆم وەربگرێت.
هاوینان بۆ کار کردن دەچووە شارەکانی دەرەوەی کوردستان و لەم دەورانەدا گەلێک ئەزموونی لە ژیان و خەباتی چینی کرێکار بە دەست هێنا کە دواجار بوو بە هەوێنی خەبات و تێکۆشانی ئەو ئازیزە لە ناو ڕیزەکانی کۆمەڵەدا.
دوای ماوەیەک کرێکاری لە ناوچەی “خۆرخۆرە”ی سەقز بوو بە موعەلیم و بەو پەڕی خۆشەویستی بەرامبەر بە خوێندکاران ئەوانی لە گەڵ ڕاستیەکانی ئەم جیهانە ئاشنا دەکرد.
هەر لەم سەردەمەدا بوو کە لە گەڵ کۆمەڵێک لە ڕۆشنبیران و تێکۆشەرانی شۆڕشگێڕ پەیوەندی گرت و یەکەم هەنگاوەکانی بەرەو خەباتی سیای هەڵگرت.
هاوڕێ موحەممەد هونەرمەندێکی پڕ لە هەستی خۆشەویستی و ئینساندۆستی لە بوارەکانی شێعرو مۆسیقا بوو،ئەو ئازیزە تواناییە هونەریەکانی هێنابووە خزمەت دامەزراندنی نزیک ترین پەیوەندی لە گەڵ زەحەمتکێشان دا.
پاش هێرشێ ڕژیمی ئیسلامی بۆ سەر کوردستان لە شاری سەقز مایەوە و لە بەشی تەشکیلاتی نهێةی کۆمەڵەدا دەستی بە هەڵسووڕان کرد.
جارێک لە لایەن مەئمورینی ڕژیمەوە دەستگیر دەکرێت و پاش ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر کە ناتوانن هیچی لێ بە دەست بهێنن و مەدرەکێکیان بۆ ڕاگرتنی لە زیندان دا بە دەستەوە نابێت ئازادی دەکەن پاش ئازاد بوونی لە زیندان هاتە دەرێ و بە ڕێزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو و لە بەشی تەشکیلاتی عەلەنی کۆمەڵەدا دەستی بە تێکۆشان و خەبات کرد.
لە بەر لێهاتووی و ئەزموونی لە پەیوەندی گرتن و هەڵسووڕانی لە ناو كۆمەڵانی خەڵکی زەحمەتکێش دا لە بەشی تەشکیلاتی ڕووستایی سازمان درا و دەستی بە کار کرد.
ڕۆژی ٢٦ی جۆزەردانی ١٣٦٢ی هەتاوی هێزەکانی ڕژیم هێرشێکی بەربڵاویان بۆ سەر گوندی “گۆلۆڵان”ی ناوچەی سەقز دەست پێکرد.هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە بەرەنگاری ئەم هێرشە بوونەوە و حەماسەیەکیان لە خۆڕاگری و ورەی بەرز بە هەمووان نیشان دا لە جەریانی ئەم نەبەردە دایە کە هاوڕێ موحەممەدی عوسمانی پێشمەرگەی وشیارو تێکۆشەری کۆمەڵە دەکەوێتە بەر گوڵلەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دا بەخت دەکات.
یادی بۆ هەمیشە لە دڵمان دا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق محمد عثمانی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *