مجید نسیبی

  • نام و نام خانوادگی : مجید نسیبی
  • نام مستعار:مجید كه‌رێزه‌
  • محل تولد :كه‌رێزه‌ (ارومیه)
  • تاریخ تولد : 1341
  • تاریخ جانباختن :1362.08.03
  • محل و نحوه جانباختن: جاده (برادوست . سلماس)

زندگی نامه رفیق مجید نسیبی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە مەجیدی نەسیبی

ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی هاوڕێ مەجید لە نێو بنەماڵەیەکی ئازەری لە گوندی کەرێزەی سەر بە ناوچەی ورمێ چاوی بە ژین هەڵێنا.
هەژاری و باری گوزەرانی بنەماڵەکەیان هەر لە دەورانی مندالیەوە کاریگەری کردە سەر ژیانی ئەم خۆشەویستە و بەم بۆنەیە نەیتوانی دەورانی سەرەتایی خوێندن بە ئەنجام بگەینێت و بە ناچار ڕووی کردە بازاڕی کار تاکو بتوانێت یارمەتیەک بە ژیانی مەمرە و مەژی بنەماڵەکەیان بگەینێت.
کار لە کوورە خانەکانی شوێنی ژیانی و شوێنە کرێکاریەکانی دەرەوەی کوردستان، بناغەکانی تێکۆشان و خەباتی سیاسی و سوسیالیستی، داهاتووی ئەوی داڕشت.
ساڵی ٥٩ لە گوندی کەرێزە مەشغوڵی کار لە سەر مەزرا بوو کە کەوتە بەر شاڵاوی سەرباز گیری ڕژیمی ئیسلامی بە مەبەستی ڕەوانە کردن بۆ مەیدانەکانی شەڕی ئێران و عێراق تا وەک هەزاران لاوی دیکە بکرێنە گۆشتی دەمی تۆپی ئەم شەڕە ماڵ وێران کارە،بەڵام سەرئەنجام دوای چەند جار گیران و ڕاکردن لە دەست مەئمورانی ڕژیم هاوڕێ مەجید توانی خۆی بگەینێتە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە.
لە ڕیزی هاوڕێیانی پێشمەرگە دا بەردەوام بۆ بردنە سەرەوەی ڕادەی وشیاری سیاسی خۆی و هاوڕێیانی تێدەکۆشا و لە مەیدانەکانی شەڕی شۆڕشگێڕانەی کوردستان دا تێکۆشەرێکی دلێرو خاوەن دیسیپلینی شۆڕشگێڕانە بوو.
ڕۆژی ٣٠ی خەرمانانی ١٣٦٢ی هەتاوی لە جەریانی بەڕێوە چوونی عەمەلیاتی نیزامی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە سەر ڕێگای برادۆست پێشمەرگەی جەسوور و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە پاش شەڕێکی قارەمانانە لە حاڵێکدا هێرشی دەبردە سەر سەنگەرەکانی دوژمن گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دا فیدا دەکات و درێژەی ڕێگای پڕ لە شانازی بە هاوڕێیانی دەسپێرێت.
بژی یادی ئازیزو هەمیشە زیندووی.

گرامی باد یاد رفیق مجید نسیبی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *