فتاح رمضانی

  • نام و نام خانوادگی : فتاح رمضانی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :مهاباد
  • تاریخ تولد : 1342
  • تاریخ جانباختن :1362.04.13
  • محل و نحوه جانباختن: حاجی علیکند (مهاباد) . مقابله با تهاجم رژیم

زندگی نامه رفیق فتاح رمضانی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە فەتاحی ڕەمەزانی

هاوڕێ فەتاحی ڕەمەزانی ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی دەست تەنگ و زەحمەتکێشی شاری مەهاباد چاوی بە ژین هەڵێنا.
لەتەمەنی منداڵیدا دایکی لە دەست داو و لە دڵسۆزی و میهرەبانیەکانی دایکی بێ بەهرە بوو.
هەر کە خۆی ناسی باری گوزەرانی بنەماڵەکەیان ناچاری کرد دەست بداتە کرێکاری و ئارەق ڕشتن بە ڵام بەو حاڵەش توانی هەتا دەورانی دواناوەندی درێژە بە خوێندن بدات.
لە دەورەی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە دژی ستەم و هەڵاواردنەکانی ڕژیمی پەهلەوی لاوێکی زیرەک و خاوەن هەست بوو. ڕەقو قینی پەنگ خواردووی هاوڕی فەتاح لە کۆمەڵگای نابەرابەر و پڕ مەینەت ژیانی هەژاند و وەک هەزاران کەس لە خەڵکی تووڕەو ناڕازی هاتە مەیدانی تێکۆشان و خەباتەوە.
بە هاتنە سەرکاری ڕژیمی ئیسلامی و بینینی کردەوە دژە ئینسانیەکانی ئەم ڕژیمە هاوڕێ فەتاح بە ڕیزی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان پەیوەست بوو و بۆ ئەم مەبەستە ڕیزەکانی کۆمەڵەی بۆ تێکۆشانی خۆی هەڵبژارد.
بە حوزوری سەرکوتگەرانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان و لە دڵی خەفەقان و ئێستبدادی ڕەش دا هاوڕێ فەتاح مەشغوڵی کاری ئاگاهگەرانەو تێکۆشان لە دژی داگیر کەران بوو.
پاش ماوەیەک لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆنەپەرەستی ئیسلامی دەستگیرو ڕەوانەی بەندیخانە کرا.
ئەزیەت و ئازارەکانی زیندان نەیتوانی ورەی خەباتکارانەی تێک بشکێنێت و هاوڕێ فەتاح زۆر قارەمانانە لە بەرامبەریان دا ڕادەوەستا،هاوڕێ فەتاح بە شێوەیەکی جەسورانە توانی خۆی لە زیندان دەرباز بکات و بە دەست و برد خۆی بگەینێتە ناوچە ئازادکراوەکان و پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە بگرێت.
لە گەڵ ئەوەی کە دەورەی ئامووزشی سیاسی و نیزامی کۆمەڵەی سەرکەوتووانە بە ئەنجام گەیاند لە دەورەیەکی پزیشکی دا بەشداری کرد و پاش تێپەڕکردنی ئەم دەورەیە و بە دەست هێنانی ئەزموونی پێویست بوو بە پزیشکاری پەلێک لە هاوڕێیانی پێشمەرگە، پەیوەندی گەرم و گۆڕ و هاوڕێیانەی لە گەڵ زەحمەتکێشان و دڵسۆزی و میهرەبانیەکانی بۆ چارەسەر کردنی کەسانێک کە بۆ دەرمان کردنی نەخۆشیەکانیان دەهاتنە لای ئەوی لە خۆشەویستیەکی تایبەت بەهرەمەند کردبوو.
ڕۆژی ١٣ی پوشپەڕی ١٣٦٢ لە جەریانی شەڕی قارەمانانەی هاوڕێیانمان لە سونجاخ کە لە گەڵ دوژمن ڕووی دا لە حالێكدا کە لە ژێر بارانی گوڵلە دا مەشغوڵی گواستنەوەی هاوڕێیانی بریندار لە مەیدانی شەڕەکە بوو هاوڕێ فەتاحی ڕەمەزانی دەکەوێتە بەر گوڵلەی دوژمنانی ئازادی و بەرابەری و گیانی لە ڕێگای سۆسیالیزم و ژیانێکی ئاسودە بۆ ئینسان بەخت کرد.
بە درێژە پێدان بە ڕێبازی پیرۆزی ڕێز لە یادی ئازیزی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق فتاح رمضانی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *