عمر عبداللهی

  • نام و نام خانوادگی : عمر عبداللهی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :بیژوی (سردشت)
  • تاریخ تولد : 1341
  • تاریخ جانباختن :1362.07.27
  • محل و نحوه جانباختن: آلان (سردشت) . مقابله با تهاجم وسیع رژیم

زندگی نامه رفیق عمر عبداللهی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە عومەری عەبدوڵڵاهی

هاوڕێ عومەر ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی گوندی” بێژوێ’ ناوچەی سەردەشت چاوی بە ژین هەڵێنا.
ژیانی بنەماڵەکەیان بە کار لە سەر مەزرا بەڕێوە دەچوو و نەیدەتوانی بە باشی وەڵام دەرەوەی بژێویان بدات بۆیە نەیتوانی زیاتر لە ٢ ساڵ درێژە بە خوێندن بدات و ڕیگەی کارو ڕەنجی گرتە بەر و هەر لێرەوە وردە وردە بە بیرێکی تیژو ووشیاری چینایەتیەوە پێی نایە جەرگەی خەباتی سیاسیەوە.
هاوڕێ عومەر لە جەریانی شۆڕشی ساڵی ١٣٥٧ دا بوو بە پێشڕەوێكی نەسرەوتووی ڕیزی خەباتی شۆڕشگێڕانەی ئەو سەردەم.لە ئەو ساڵەدا لە دەست بە سەراگرتنی پاسگای ژاندارملی ڕژیم لە گوندی “بێژوێ” لە ڕیزی پێشەوەی خەڵک دا دەورو نەقشێکی بەرچاوی گێڕا، ساڵی ١٣٥٨ لە کاتێک دا کە کۆمەڵە بانگەوازی پێک هێنانی یەکیەتی جوتیارانی ناوچەی ئالانی بڵاو کردەوە هاوڕێ عومەر یەکێک لەو زەحمەتکێشە پێشڕەوانە بوو کە لە پێک هێنانی ئەو یەکیەتیە دا دەورێکی بەرچاوی گێڕا،هاوڕێ عومەر بە هۆی خۆشەویستیەک کە لە لای خەڵکی ناوچەکە پەیدای کردبوو متمانەیەک کە پێی دەکرا بوو بە یەکێک لە ڕێبەرانی زەحمەتکێشان لە دژی ئاغا و دەرەبەگەکانی ناوچەی سەردەشت.
هاوڕێ عومەر کە وەک ئەندامێکی کارامەی یەکیەتی جووتیاران چەکی بۆ پارێزگاری لە ماف و بەرژەوەندیەکانی زەحمەتکێشان بە دەستەوە گرت بوو لە چەندین مەیدانی خۆڕاگری و شەڕێ قارەمانانە بەرامبەر بە هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی لەوانە شەڕەکانی سەر ڕێگای بانە – سەردەشت و تێک شکاندنی هێزەکانی ڕژیم لە “دارساوێن” بەشداریەکی بەرچاوی هەبوو.
ساڵی ٦٢ بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو.
بە دەست پێکردنی هێرشی بەربڵاوی هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سەر ناوچەی شوماڵ و شەڕەکانی پائیزی ساڵی ٦٢ لە ناوچەی سەردەشت، هاوڕێ عومەری عەبدوڵڵاهی مەسئولیەتی دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی هێزی بەرگری بە ئەستۆ بوو کە لەو پەڕی خۆنەویستی و دڵسۆزی بەرامبەر بە هاوڕێیانی ئەم ئەرکەی بەڕێوە برد.
لە جەریانی ئەم شەڕەدا ڕۆژی ٢٦ی ڕەزبەری ئەو ساڵە بە توندی بریندار دەبێت کە بەداخەوە پاش ١٢ ساعەت هەوڵی هاوڕێیانی تیمی پزیشکی بۆ چارەسەرکردنی برینەکەیبە داخەوە پێشمەرگەی ووشیارو جەسووری کۆمەڵە هاوڕێ عومەری عەبدوڵڵاهی گیانی لە دەست دەدا و بە ڕیزی گیان بەخت کردووانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم پەیوەست دەبێت. یادی فیداکاری و تێكۆشانی بۆ هەتا هەتایە لە دڵمان دا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق عمر عبداللهی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *