طاها محمود نژاد
- نام و نام خانوادگی : طاها محمود نژاد
- نام مستعار:ندارد
- محل تولد :زاواکیو (مهاباد)
- تاریخ تولد : ؟
- تاریخ جانباختن :1362.02.12
- محل و نحوه جانباختن: شهر مهاباد . عملیات تعرضی پیشمرگان
زندگی نامه رفیق طاها محمود نژاد
هاوڕێ تەهای مەحمودنژاد لە نێو بنەماڵيیەکی زەحمەتکێشی گوندی “زاواکێو”ی ناوچەی “گەورەک”ی مەهاباد چاوی بە ژین هەڵێنا.
لە بەر ڕەنج و سەختی ژیانی بنەماڵەکی نەیتوانی دەورانی خوێندنی سەرەتایی تەواو بکات و هەر لە منداڵیەو شانی دایە ژێر کارو لە گەڵ سەختیەکانی ژیانی خەڵکی زەحمەتکێشان دەست و پەنجەی نەرم کرد.
ساڵی ١٣٦١ ی هەتاوی کرێکاری کوورەخانە بوو لە گەڵ هاوڕێیانی هەڵسووڕاوی کۆمەڵە لەو شوێنە ئاشنا بوو، هاوڕێ تەها هەر لەم کاتەوە پێ نایە ناو مەیدانی خەبات و تێکۆشانی سیاسی و چینایەتیەوە.
کاتێک کە لە کوورە خانە گەڕایەوە بۆ گوندی “زاواکێو”کە لەو کاتەدا ناوچەیەکی دوور لە دەسەڵاتی ڕژیم بوو چووە یەکێک لەو مەدرەسانەی کە کۆمەڵە بۆ باسەواد کردنی زەحمەتکێشان بەرپای کردبوو دەرس خوێندن لە مەدرەسەی کۆمەڵە لە هەمان کاتدا بوو بە مەجالێکی زیاتر بۆ بردنە سەری ئاستی ووشیاری سیاسی خۆی.
زستانی ساڵی ٦١ بە ڕیزی تێکۆشانی ڕێبازی سوسیالیستی لە کوردستان پەیوەست بوو و چەکی پێشمەرگایەتی کۆمەڵەی گرتە دەست.
هاوڕێ تەها ئەگەر چی ماوەی ژیانی پێشمەرگانەی زیاتر لە چەند مانگ نەبوو بە ڵام هەر لەو ماوەیە دا گەلێک جیدیەت و دڵسۆزی له پێناو جێ بە جێ کردنی ئەرکەکانی دا لە خۆی نیشان دا.
ڕێکەوتی ١٢ی گوڵانی ١٣٦٢ی هەتاوی لە جەریانی شەڕێکی حەماسی و قارەمانانەی هاوڕێیانمان کە لە نێو شاری مەهاباد لە گەڵ هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی ڕووی دا
هاوڕێ تەهای مەحموود نژاد پێشمەرگەی دڵسۆز و فیداکاری کۆمەڵە دکەوێتە بەر گولەی بە کرێگیراوانی ڕژیم و گیانی ئازیزی فیدا دەکات و بە ڕیزی گیان بەختکردوانی ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم پەیوەست دەبێت.
یادی ئازیزی بۆ هەمیشە لە دڵماندا زیندووە.
.