شاهرخ بخشنده

  • نام و نام خانوادگی : شاهرخ بخشنده
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1340
  • تاریخ جانباختن :1362.06.05
  • محل و نحوه جانباختن: زندان سنندج . تیرباران

زندگی نامه رفیق شاهرخ بخشنده

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە شاهرۆخی بەخشەندە

ساڵی ١٣٥١ وێڕای بنەماڵەکەی چوونە شاری کرماشان و لەوی درێژەی بە خوێندن دا. هێشتا دەورەی خوێندی دەبیرستانی تەواو نەکردبوو کە پێی نایە نێو جەرگەی خەباتی سیاسیەوە و لە گەڵ زانستی مارکسیستی ئاشنا بوو.
ساڵی ١٣٥٧ وەکوو تێکۆشەرێکی پێشڕەو و یەکێک لە ڕێکخەرانی خەباتی دانش ئامووزی بوو.
هاوڕێ شاڕۆخ هەتا ساڵی ١٣٥٩ پەیوەندی بە سازمانی چریک فیدائیەکانی خەڵکی ئێرانەوە هەبوو کە دواجار تێکۆشآن و خەباتی سیاسی خۆی گواستەوە بۆ نێو ریزەکانی کۆمەڵە.
بە پەیوست بوونی بە ڕیزەکانی کۆمەڵە لە بەشی خەباتی دانش ئامووزی سازمان درا و شێلگیرانە کارەکانی بەرەو پێش دەبرد،دوای ماوەیەک ئەرکی فەعالیەت لە ناو ڕیزی کرێکارانی پێ سپێردرا و لە شوێنە کرێکاریەکان دا دەستی دەستی بە هەڵسووڕانی سیاسی کرد.
چالاکی بەرچاو و جەسارەتی لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە دژی ڕژیمی ئیسلامی ببو بە هۆی ئەوەی کە هێزەکانی ڕژیم بیخەنە ژێر چاوەدێری و پاشان دەستگیری بکەن.
بەکرێگیراوانی ڕژیم کە پاش ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر نەیانتوانی هیچ شتێکی بەسەردا داسەپێنن بە ناچار ئازادیان کرد.
بە هاتنە دەرەوەی لە زیندان شیلگیرانە تر لە جاران درێژەی بە کارو چالاکیەکانی خۆی دا کە لە ڕێبەندانی ١٣٦١ بۆ جاری دووهەم دەستگیرو ڕەوانەی زیندان کرا.
ئەشکەنجە وئازاری تاقەت پڕۆکێن نەیتوانی بچووکترین ڕاڕاییەک بخاتە سەر ورە و بیرو باوەڕی شۆرشگێڕانەی و هەموو هەوڵی هێزەکانی ڕژیم بۆ دەست ڕاگەییشتن بە نهێنیەکانی تەشکیلاتی پووچەڵ کردەوە.
هاوڕێ شارۆخ لە کاتی بە ناو دادگایی کردنی بە قازیەکە وتی کە تاوانی من کۆمۆنیست بوونە و تێکۆشەری ڕێگای بەش مەینەتی و هیچ تاوانێکی ترم نییە.
لە زیندان و لە نێو فەزای داخراو و زەبرو زەنگێک کە دوژمن بەرانبەر بە زیندانییەکان بە کاری دێنێت ، لە گەڵ هاوڕێ عومەر فەیزی و هاوڕی جەمشید ئەسڵی هەستەیەکی موقاوەمەتیان پێک هێنا.
لە جەریانی ئەم هەڵوێستە شۆڕشگێرانە و بەرەو پێش چوونی کارەکانیان لە لایەن یەکێک لە عەوامڵی ڕژیم لە نێو زیندان بەرپرسانی زیندان ئاگادار دەبنەوە کە دواجار هێزەکانی ڕژیم هاوڕێ شارۆخ دەبەنە پای سێدارە هەر لە کاتی ئامادە کردنی بۆ ئێعدام بە کرێگیراوانی ڕژیم ئاخرین هەوڵی خۆیان ئەدەن تا بتوانن ئەم ئازیزە بهێننە پای هاوکاری و بەم کارە خواست و ورەی باقی زیندانیەکان بۆ موقاوەمەت لە بەرامبەر خۆیان بڕوخینن و پێ دەڵێن ئەگەر پاشگەز بیتەوە لە کارەکانت و هاوکاریمان بکەیت ئازادت دەکەین.
هاوڕێ شارۆخ بەخشەندە کە ناوەڕۆکی دژی ئیسانی سیاسەت و کردەوەکانی کۆمارئ ئیسلامی ناسیبو و پەیمانی دا بوو تا ئاخرین ساتەکانی ژیانی خەباتکاری بۆ ئینسانی بێت بۆ چوونە سەر سێدارە و مەرگی خۆی زەبوونی و ناڕەوا بوونی دوژمنانی ئازادی و سۆسیالیزمی بۆ جارێکی دیکە سەلماند و بە ڕیزی گیان بەخت کردووانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو.
یادی تێکۆشان و قارەمانیەتی ئەم ئازیزە بۆ هەتا هەتایە زیندووە و ڕێگای تێکۆشانی بەردەوامە.

گرامی باد یاد رفیق شاهرخ بخشنده
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *