داود بیک محمدی
- نام و نام خانوادگی : داود بیک محمدی
- نام مستعار:داود قرول
- محل تولد :قرول (دیواندره)
- تاریخ تولد : 1344.07.01
- تاریخ جانباختن :1362.04.09
- محل و نحوه جانباختن: جعفر آباد (بیجار) . عملیات تصرف پایگاه رژیم
زندگی نامه رفیق داود بیک محمدی
هاوڕێ داوود کە لە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەدا بە داوود قەرۆڵ دەناسرێتەوە ساڵی ١٣٤٥ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی گوندی “قەرەوەڵی” ناوچەی دیواندەرە چاوی بە ژین هەڵێنا.
لە بەر دەست کورتی بنەماڵەکەی نەیتوانی لە دەورانی سەرەتایی زیاتر درێژە بە خوێندن بدات.
لە جەریانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران لە ساڵی ٥٧ پێی نایە مەیدانی خەبات و تێکؤشانی سیاسی بە ڕیزی خوازیارانی ئازادی پەیوەست بوو.
بە ئاشکرا بوونی تێکۆشانی کۆمەڵە لە کوردستان ڕەوتی خەباتی ڕاستەقینەی بۆ دەست ڕاگەییشتن بە ماف و کەرامەتی ئینسانی چەوساوەی بینیەوە و هەموو هەوڵی خۆی خستە گەڕ بۆ بەرەو پێش بردنی سیاسەتی شۆڕشگێڕانەی تەشکیلات لە نێو کۆڕو کۆمەڵی کرێکاران و زەحمەتکێشان.
هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیمی ئیسلامی کە سەرەکیترین ئەرکیان سەرکوت و پێشگیری لە بزووتنەوەی چەوساوەکان و بەشمەینەتان بوو، چەندین جار دەستگیرو زیندانیان کرد کە پاش عەزیەت و ئازارێکی زۆر و خۆڕاگری ئەم خۆشەویستە لە برامبەریان دا لە زیندان ئازاد کرا.
ساڵی ١٣٦٠ خەبات و تێکۆشانی خۆی گواستەوە بۆ مەیدانی کاری پێشمەرگانە و چەکی پارێزگاری لە کەرامەت و حورمەتی کرێکاران و زەحمەتکێشانی بە دەستەوە گرت. بە هۆی بەردەست بوو و ورەی بەرزو شۆشگێڕانە
.