حسن منوچهری

  • نام و نام خانوادگی : حسن منوچهری
  • نام مستعار:حسن حمه نجی
  • محل تولد :نجی (مریوان)
  • تاریخ تولد : 1339
  • تاریخ جانباختن :1362.10.17
  • محل و نحوه جانباختن: شهر سردشت . عملیات تعرضی پیشمرگان

زندگی نامه رفیق حسن منوچهری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە حەسەنی مەنوچێهری

هاوڕێ حەسەن لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی ” نەچێ “سەربە ناوچەی مەریوان چاوی بە ژین هەڵێنا.
لە دەورانی منداڵی لە گوندەکان کاری شوانی دەکرد کە دواجار بە هۆی بەربەرەکانێی بنەماڵەکەیان لە گەڵ ئاغا و دەرەبەگەکان لە ژێر فشاری زاڵمانەیان لە گوند دەر کران و لە شار نیشتە جێ بوون.
چەند ساڵێک توانی بڕواتە خوێندنگا پاشان بۆ یارمەتی دان بۆبە ڕێوو چوونی بنەماڵەکەیان ڕووی لە شوێنە کرێکاریەکان کردو بەگۆشت وخوێن چەوسانەوەی هەست پێ کرد.
ساڵی ١٣٥٧ لە گەڵ شوپۆلی خەباتی جەماوەری میلیونی خەڵکی تینوی ئازادی و عەداڵەتی کۆمەلایەتی تێکەڵاو بوو و هاتە مەیدانی کاری سیاسیەوە.
پاش ڕاۆپەڕین لە گەڵ یەکیەتی جووتیاران لە ناوچەی مەریوان پەیوەندی گرت و لەم ڕێگایەوە لە گەڵ هاوڕێیانی گیانبەخت کردوو کاک فوئادی موستەفا سوڵتانی و کاک عەتای ڕۆستەمی و کۆمەڵێکی دیکە لە شۆڕشگێڕانی مارکسیست ئاشنا بوو.
هاوڕێ حەسەن دوای ماوەیەک لە شاری مەریوان و لە گەڵ زەحمەتکێشان دادەستی بە کاری سیاسی-تەشکیلاتی کرد و توانی بە پێک هێنانی چەندین هەستەی نهێنی و پێکهێنای کتێبخانەیەک بە نێو شەهید جەلالەوە دەورو نەقشێکی کاریگەری لە سەر چاندنی بیرو باوەڕی مارکسیستی و بەرەو پێش چوونی تێکۆشان لە شوێنی ژیانی دا ببینێت.
بڵاوکردنەوەی نووسراوەکانی کۆمەڵە لەو سەردەمە و کۆکردنەوەی یارمەتی تەدارۆکاتی و هەروەها یارمەتی دانی هاوڕێیانی پێشمەرگە لە بەڕێوە بردنی مەئموریەتەکانی لە نێو شار گۆشەیەکی دیکە لە کارو چالاکیەکانی ئەم ئازیزەیە.
پائیزی ساڵی ١٣٥٨ هاوڕێ حەسەن بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو.
دڵسۆزی و میهرەبانی وەبەردەست بوونی لە گەڵ زەحمەتکێشان و هاوڕێیانی پێشمەرگە بوو بە هۆی ئەوەی کە هەتا دەهات لە خۆشەویستیەکی زیاتر بەهرەمەند دەبوو.
بە هۆی وریائی و فیداکاریەکانی لە نێو ڕیزی پێشمەرگە دا سەرەتا مەسئولیەتی دەستەوەو پاشان توانی ببێت بە یەکێک لە فەرماندە جەسور و ئازاکانی کۆمەڵە کە مەسئولیەتی پەلی شەهیدانی “تووە سوورانی” پێ سپێردرا.
چەندین جار بە داڕشتن تەرحی عەمەلیاتی نیزامی و بەڕێوە بردنی سەرکەوتووانەی ئەو عەمەلیاتانە نیشانی دا کە فەرماندەیەکی لایەق و دڵسۆزی هاوڕێیانە.
شەوی ١٦ی ١٣٦٢ لە جەریانی عەمەلیاتی نیزامی لە نێو شاری سەردەشت لە حاڵێکدا فەرماندەی بەشیک لەو شەڕانەی وە ئەستۆەوە بوو، پێشمەرگە و فەرماندەی جەسووری کۆمەڵە و ئەندامی کارامەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و سیمای ناسراو و خۆشەویستی زەحمەتکێشانی ناوچەی مەریوان ، هاوڕێ حەسەنی مەنوچێهری دەکەوێتە بەر گولەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی و بەختەوەری بۆ هەمووان فیدا دەکات.
بە درێژە پێدان بە ئامانجە بەرزەکانی ڕیز لە یادی ئازیزو هەمیشە زیندووی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق حسن منوچهری
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *