جمشید اصلی

  • نام و نام خانوادگی : جمشید اصلی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1341
  • تاریخ جانباختن :1362.06.05
  • محل و نحوه جانباختن: زندان سنندج . تیرباران

زندگی نامه رفیق جمشید اصلی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە جەمشیدی ئەسڵی

هاوڕێ جەمشیدی ئەسڵی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی شاری سنە لە ساڵی ١٣٤١ی هەتاوی چاوی بە ژین پشکووت.
خوێندنی هەتا کۆتائی دەورەی دەبیرستان لە شاری سنە بە ئەنجام گەیاند. کاتی داخرانی مەدرەسە و لە وەرزی هاوینان کرێکاری دەکرد.بەم جۆرە بوو کە کاتێک دیپلۆمی وەرگرت وەکوو لاوێک کە بەشی خۆی ساردو گەرمی ڕۆژگاری چێشتبوو پێی نایە ناو کێشمەکێشەکانی جیهانی بێڕەحمی سەرمایەداریەوە.
ئاشنایەتی هاوڕێ جەمشید لە گەڵ مەسائلی سیاسی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ڕاپەڕێنی گەلانی ئێران لە ساڵی ٥٧ی هەتاوی هەل و مەرجێک کە بە هەزاران لاوی دڵسۆز و بەرپرس بەرامبەر بە ڕژیمی ئیسلامی.
پاش ئەوەی کە ڕژیمی ئیسلامی بە ڕژاندنی خوێنی هەزاران کەس لە خەڵکی ماف خوازی کوردستان دەستی بە سەر شارەکان دا گرت ، لە شاری سنە مایەوە و بە شێوەی نهێنی خەباتی سیاسی خۆی درێژە پێدا.
کەئەم دەورانە لە کارو هەڵسووڕانی زۆر بە جیدیەت و شەهامەتەوە کارو ئەرکە پێ سپێردراوەکانی بەرەو پێش دەبرد بە چەشنێک کە بەرپرسیارەتی بەشێک لە کاری کۆمەڵەی لە نێو شار پێ سپێردرا .
موئمورانی ڕژیم چەند جار هەوڵی دەستگیر کردنیان داکە توانی بە زیرەکی و جەسارەتەوە خۆی لە دەستیان دەرباز بکات.
هاوڕێ جەمشید ئەسڵی توانی بووی بە بیری تیژو هاوکات بە بردنە سەرەوەی ئاستی ووشیاری سیاسی خۆی و بەکارهێنانی مارکسیسم و سۆسیالیزمی زانستی ڕاستیەکانی کۆمەڵگای خۆی بناسێ و جێگای خۆی وەکوو کەسایەتیەکی خاوەن ئەزموونی شۆڕشگێڕانە لە ناو ڕیزی هاوڕێیانی دا بکاتەوە.
سەرەتای زستانی ساڵی ٦١ دەزگای ئیتلاعآتی ڕژیم هاوڕێ جەمشیداین شناسائی و دەستگیر کرد.
٩ مانگ ئەشکەنجەی بێ بەزەیانەی هێزەکانی ڕژیم بۆ دەست ڕاگەییشتن بە نهێنیەکانی تەشکیلات لە بەرامبەر کۆڵنەدان و خۆڕاگری ئەم ئازیزە ڕووبەڕوو بوونەوە وە بە چەشنێک کە هاوڕێ جەمشید بوو بە نموونەی خۆڕاگری و قارەمانیەتی لە زیندان و خۆشەویستی هەموو هاوبەندەکانی.
سەرئەنجام پارێزەرانی زۆڵم و نابەرابەری لە ڕێکەوتی ٥ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٦٢دا هاوڕێ جەمشیدی ئەسڵی شۆڕشگێڕی کۆمۆنیستیان پاش ٩ مانگ ئەشکەنجە و ئازار ئیعدام کرد و لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکەیان بە مێژووی پڕ لە جینایەتی خۆیان زیاد کرد. بەرزوبەڕێزبێت یادی هاوڕێ جەمشید ئەسڵی.

گرامی باد یاد رفیق جمشید اصلی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *