جلال عشقی

  • نام و نام خانوادگی : جلال عشقی
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :کرمانشاه
  • تاریخ تولد : 1338
  • تاریخ جانباختن :1362.08.22
  • محل و نحوه جانباختن: هاله دره (سنندج) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق جلال عشقی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە جەلالی عێشقی

هاوڕێ جەلال ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە شاری کرماشان چاوی بە ژین هەڵێنا.
ساڵی ٥٦ لە گەڵ مەسائلی سایسی ئاشنا بوو و لە دەورانی ڕاپەڕین دا لە ڕیزی پێشەوەی ناڕەزایەتیەکان بەشداری هەبوو.
ساڵی ٥٩ پەیوەندی بە تەشکیلاتەوە گرت و ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی بۆ تێکۆشانی خۆی لە دژی سیستەمی سەرمایەداری و نەمانی هەر چەشنە ستەمێک هەڵبژارد.
ورەی بەرزو شۆڕشگێڕانەی لە بەڕێوەبردنی ئەرکە پێسپێردراوەکانی بەشێک لە تایبەتمەندیەکانی ئەم خۆشەویستە بوو کە زۆر زوو توانی بیکات بە جێگای متمانە و خۆشەویستی هاوڕێیانی پێشمەرگەی.
سەمیمیەت و ڕاستگۆیی هاوڕێ جەلال لە گەڵ زەحمەتکێشانی ناوچەی ژاوەرۆ و هەروەها دەورو بەر مەریوان بوو بە هۆی ئەوەی کە بتوانێت زیاتر ئەوان لە گەڵ بەرژەوەندیەکانیان
ئاشنا بکات و لە دەوری سیاسەت و ڕیبازی کۆمەڵە کۆیان بکاتەوە.
لە مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ دوژمن بە فیداکاری و ورەی بەرزی شۆڕشگێڕانەوە حوزوری هەبوو.
ڕۆژی ٢٢ی خەزەڵوەری ١٣٦٢ی هەتاوی لە جەریانی بەرەنگار بوونەوەی هاوڕێیانی گوردانی شوان لە گەڵ هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئیسلامی لە گوندی “هاڵەیەوە” ڕووی دا پاش شەڕێكی حەماسی و قارەمانانە هاوڕێ جەلالی عێشقی پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە و ئەندامی وشیاری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران گیانی لە ڕێگای ئازادی ونەمانی هەر چەشنە ستەم و هەڵاواردنێک فیدا دەکات و بە ڕیزی گیان بەخت کردووانی سۆسیالیزم پەیوەست دەبێت.
یادو بیرەوەریەکانی ژیانی شۆڕشگێڕانەی بۆ هەتا هەتایە زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق جلال عشقی
.

.