توفیق قلایی

  • نام و نام خانوادگی : توفیق قه‌لایی
  • نام مستعار:قه‌لایی
  • محل تولد :کلاترزان (مریوان)
  • تاریخ تولد : 1340
  • تاریخ جانباختن :1362.03.05
  • محل و نحوه جانباختن: قمچیان (مریوان) . عملیات تصرف پایگاه رژیم

زندگی نامه رفیق توفیق قلایی

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە تەوفیقی قەلائی

هاوڕێ تەوفێق قەلائی ١٣٤٠ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە ناوچەی “کەلاتەرزان”ی مەریوان چاوی بەدنیا هەڵێنا.
دەورانی خوێندنی سەرەتای لە شاری مەریوان تەواو کرد کە دواجار لە بەر دەست تەنگی و ژیانی نالەباری بنەماڵەکەی نەیتوانی درێژە بە خوێندن بدات، هەر کە توانانی کار کردنی پەیدا کرد وەک باقی منداڵانی کرێکاران و زەحمەتکێشان ڕووی کردە بازاڕی کار و دەستی دایە کرێکاری.
بە دەست پێکردنی خەبات و ناڕەزایەتیە جەماوەرییەکان لە ئاستی ئێران و بە ئاشکرا بوونی خەباتی کۆمەڵە لە کوردستان ڕێگای تێکۆشانی سایاسی بینیەوە و لە بنکەی شەهید جەلال لە شاری مەریوان سازمان درا.
لە کاتی شەڕی نێو شاری مەریوان لە هیچ چەشنە یارمەتی و تێکۆشانێک لە ڕیزەکانی کۆمەڵە دا درێغی نەدەکرد گەیاندنی نان و خواردن و فیشەک و تەقەمەنی بۆ ناو سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە ئەو ئەرکە بووو کە بە لێهاتوویی بە ڕێوەی دەبرد هەر لەم دەورانەدا بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو و هەتا ئاخرین هەناسەی ژیانی لە سەر ڕێبازی شۆڕشگێڕانەی خۆی مایەوە.
جەسارەت و فیداکاری بۆ گەییشتن بە ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە داستانی ژیانی پێشمەرگانە و پڕ بایەخی ئەم ئازیزەیە کە لە مەیدانەکانی شەڕ لە گەڵ دوژمنان بە دەیان جار سەلماندبووی .
ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢ لە کاتی هێرش بردنه سەر پایەگای بە کرێگیراوانی ڕژیم لە قامچیان پاش شەڕێکی قارەمانانە و لە کاتێک کە پەلاماری دوژمنی ئەدا و دەیهەویست بڕواتە نێو پایەگای دوژمن هاوڕی تەوفێقی قەلائی پێشمەرگەی لە خۆبردوو و ئازای کۆمەڵە دەکەوێتە بەر گولڵەی پارێزەرانی زوڵم و نابەرابەری و گیانی لە ڕێگای ئازادی و بەختەوەری بۆ هەمووان فیدا دەکات. یادی ئازیزی بە درێژە پێدان بە ڕێگای پیرۆزی بەرزو بەڕێز ڕادەگرین.

گرامی باد یاد رفیق توفیق قلایی
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *