بهرام احمدیاری

  • نام و نام خانوادگی : بهرام احمدیاری
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1362.08.22
  • محل و نحوه جانباختن: هاله دره (سنندج) . درگیری با نیروهای رژیم

زندگی نامه رفیق بهرام احمدیاری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە بەهرامی ئەحمەدیاری

هاوڕێ بەهرامی ئەحمەدیاری لە شاری سنە چاوی بە ژین هەڵێنا و لە دەورانی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران بە بەشداری لە خۆپیشاندانەکانی ئەم دەورانە لە گەڵ سیاسەت ئاشنا بوو و سەرەنجی بەرەو لای بیری ڕزگاری بەخشی مارکسیسزم ڕاکێشرا.
پاش ڕاپەڕینی ڕێبەندانی ١٣٥٧ و بە ئاشکرا بوونی هەڵسووڕانی کۆمەڵە لە کوردستان لە ڕەوتی خەبات و تێکۆشانی شۆڕشگێرانەی بەشمەینەتانی ئەو ناوچەیە و لە ڕێپێووان و مانگرتنەکانی شاری سنە و پێکهاتنی شۆراکان و بنکەی گەڕەکەکان چالاکانە بەشداری کرد.
بەهاری ساڵی ٥٩ و بە دەست پێکردنی هێرشی بەربڵاوی هێزەکانی ڕژیمی ئیسلامی بۆ سەر شاری سنە کە لەگەڵ خۆڕگاری و حەماسەیەکی مێژووئی خەڵکی ئەم شارە بەرەو ڕووبوو، هاوڕێ بەهرام لە سەنگەرەکانی پارێزگاری لە شارو لە ئەمری یارمەتی ولە بەشی پزیشکی دا دەورو نەقشێکی کاریگەری هەبوو.
بە شوێن داگیر کردنی شار لە لایەن ڕژیمەوە کە بە زەبری ئاگرو ئاسن و ڕژاندنی خوێنی سەادن کەس لە خەڵکی بێ دیفاع توانیان بێنە نێوە شارەوە بۆ ماوەی چەند مانگ لە شار مایەوە و بە شێوەی نهێنی تێکۆشانی خۆی بەڕێوە دەبردو پاشان لە هاوینی ساڵی ٦٠ سا بە ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو و چەکی پارێزگاری لە مافو بەرژەوەندییەکانی خەڵکی چەوساوەی بە دەستەوە گرت.
بە هۆی لێهاتوئی سیاسی و نیزامیەوە مەسئولیەتی سیاسی دەستەیەک لە هاوڕێیان و پاشان بەرپرسیارەتی مەقەڕی زیندان لە ناوچەی سنەی پێ سپێردرا.
پائیزی ساڵی ٦٢ پاش ماوەیەکی زۆر کە لە ناوچەی شومالی کوردستان مەشغوڵی هەڵسووڕان لە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە دا بوو گەڕایەوە ناوچەکانی جنووب و لە گوردانی شوان سازمان درا.
ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ١٣٦٢ کۆمەڵێک لەپێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە لایەن هێزێکی زۆر لە بەکرێگیراوانی ڕژیم لە گوندی”هالە دەڕە”ی ناوچەی دیواندەرە گەمارۆ دەدرێن . شەڕێکی سەخت و دەستەو یەخە دەست پێ دەکات و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بە خوڵقاندنی حەماسەیەکی تر و پاش لێدانی زەربەی قورس لە دوژمن سەرکەوتووانە ئەڵقەی موحاسەرە کە دەشکێنن لە جەریانی خۆڕاگری و نەبەردە قارەمانانەدا بوو کە بەداخەوە هاوڕێ بەهرامی ئەحمەدیاری ئەندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و پێشمەرگەی فیداکاری کۆمەڵە دەکەوێتە بەر گوڵلەی بە کرێگیراوانی ڕژیمی ئیسلامی و گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دا بەخت دەکات.
بە درێژە پێدان بە ڕێگای پیرۆزی ڕێز لە یادی ئازیزو خۆشەویستی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق بهرام احمدیاری
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *