امین مرادیان

  • نام و نام خانوادگی : امین مرادیان
  • نام مستعار:امین سور
  • محل تولد :نجف آباد (کامیاران)
  • تاریخ تولد : ؟
  • تاریخ جانباختن :1362.05.22
  • محل و نحوه جانباختن: کل کوژ (دیواندره) . عملیات تصرف پایگاه رژیم

زندگی نامه رفیق امین مرادیان

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ئەمینی مورادیان

هاوڕێ ئەمینی مورادیان لە ڕیزەکانی کۆمەڵە بە ئەمینە سوور ناسراوە لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێش لە گوندی “نەجەف ئاوا”ی کامیاران چاوی بە ژین هەڵێنا.
خوێندنی سەرەتایی لە گوندی نەجەف ئاوا ودەورانی دەبیرستانی لە شاری کامیاران تەواو کرد.
بە دەست پێکردنی جم و جۆڵە جەماوەریەکان لە ساڵی ٥٧ پێی نایە جەرگەی خەباتی سیاسیەوە.
بە هاتنە سەرکاری ڕژیمی ئیسلامی و پاش هێرشێ یەکەمی ئەم ڕژیمە بۆ سەر کوردستان پەیوەندی بە کۆمەڵەوە گرت و لە سەر ئەو ڕێبازە ژیانی سیاسی تازەی دەست پێکرد.
لە گەڵ دەستپێکردنی دەورەی دووهەمی خەباتی چەکدارانەی جەماوەری خەڵکی کوردستان بەرامبەر بە هێرشی ڕژیم هاتنە ناو ڕیزی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و چەکی پارێزگاری لە مافی چەوساوەکانی بە دەستەوە گرت.
بە دەربەست بوون و هەڵسوکەوتی سەمیمانە سیمای گەش و بزەی هەمیشە لە سەر لێوان لە تایبەت مەندیەکانی ئەم ئازیزە بوون کە قەد لە بیر هەموو ئەو کەسانەی کە لە نزیکەوە دەیانناسی ناچێتەوە.
هاوڕێ ئەمین ماوەیەک بۆ مەئموریەتی تەشکیلاتی لە ناوچەی کامیارانەوە نێردرا بۆ ناوەندی کۆمەڵە لەم دەورەیەشدا بەوپەڕی دڵسۆزی لێبڕاوەیەوە ئەرکەکانی خۆی ئەنجام دا و کاتێک گەڕایەوە بۆ ناوچەی کامیاران گەلی بیرەوەری شیرینی لە خۆی لە ناوچەکانی بۆکان و سەردەشت بە جێ هێشت.
هاوڕێ ئەمین لە مەیدانی کاری نیزامی و لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەی لە گەڵ دوژمن پێشمەرگەیەکی دڵسۆز و جەسوور بوو،دوای گەڕانەوەی بۆ ناوچەی کامیاران بوو بە بەرپرسی نیزامی دەستە و لەو کاتەدا کارزانی و پێشڕەو بوونی خۆی بە هەمووان نێشان دا.
هاوڕێ ئەمین لە جەریانی شەڕێک دا کە لە ئاوایی جافرئاوا لە نێوان هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەو هێزەکانی دووژمن ڕووی دا بریندار بوو پاش ساڕێژ بوونەوەی برینەکەی سەرلە نوێ و بە شوروشەوقەوە هەڵسووڕانی پێشمـەرگانەی خۆی درێژە پێدا.
ڕۆژی ٢٢ی گەلاوێژی ١٣٦٢ لە جەریانی شەڕی قارەمانانەی”دەرەیەزدان”، پێشمەرگەی ووشیارو شۆڕشگێڕی کۆمەڵە هاوڕێ ئەمینی مورادیان دەکەوێتە بەر گوڵلەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دا فیدا دەکات.
یاد و بیرەوەری ئەو خۆشەویستە بۆ هەتا هەتایە لە دڵمان دا زیندووە.

گرامی باد یاد رفیق امین مرادیان
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *