امجد خضری

  • نام و نام خانوادگی : امجد خضری
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :بیساران (سنندج)
  • تاریخ تولد : 1338
  • تاریخ جانباختن :1362.02.29
  • محل و نحوه جانباختن: چاولکان (سنندج) . درهم شکستن تهاجم رژیم

زندگی نامه رفیق امجد خضری

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ئەمجەدی خزری

ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشێ گوندی بێساران هەڵکەوتوو لە ناوچەی ژاوەرۆ چاوی بە ژین هەڵێنا.
هێشتا منداڵ بوو کە دایکی ئازیزی لە دەست دا و هەر کە خۆیشێ ناسی ڕووی کردە بازاڕی کارو لە گەڵ ڕەنج و مەینەتەکانی ژیان زیاتر تێکەڵاو بوو.
لە دەورەیەک کە خەبات و تێکۆشانی خەڵکی ئێران بە لوتکەی خۆی گەییشت و ڕاپەڕینی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لێ کەوتەوە ئەم هاوڕێیەش هاتە ناو مەیدانی خەباتی سیایەوە.
ئاشنایی سەرەتایی ئەو لە گەڵ ڕێبازی کۆمەڵە هەر لەم دەورانەدا دەستی پێ کرد ئەو ئاشناییە چرای ڕێگای خەباتی ئەوی ڕۆشنتری کردەوە و سەرئەنجام لە سەرەتای ساڵی ١٣٦٠ وە بو بە هەڵسووڕاوی کۆمەڵە هەر لە زستانی ئەو ساڵەدا خوازیاری پەیوەست بوون بە ڕیزی پێشمەرگایەتی کۆمەڵە بوو و پاش تێپەڕ کردنی سەرکەوتووانەی دەورەی سیاسی و نیزامی چەکی موقاوەمەت بەرامبەر بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و پارێزگاری لە ماف و بەرژەوەندی چەوساوەکانی بە دەستەوە گرت.
جەسارەت و کارزانی لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوە لە گەڵ دوژمن جێگاو و شوێنێکی تایبەتی پێ بەخشیبوو هەر بۆیە مەسئولیەتی نیزامی دەستەی پێ سپیردرا مانگی گوڵانی ١٣٦٢ لە نزیک گوندی چاولکان لە جنووبی کوردستان پێشمەرگەکانی کۆەمەڵە بەرەنگاری هێزێکی زۆر لە بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئیسلامی بوونەوە.هاوڕێ ئەمجەد لەم ڕووداوەدا فەرماندەهی بەشێک لەو شەڕەی بەدەستەوە بوولەم شەڕەدا پێشمەرگەکانی کۆمەڵە توانیان پاشەکشە بە دەژمن بکەن بەڵام بەداخەوە لە ساتەکانی ئاخری شەڕدا هاوڕێ ئەمجەد خزری فەرماندەو و پێشمەرگەی وشیارو دلێری کۆمەڵە دەکەوێتە بەر گوڵلەی پارێزەرانی چەوسانەوە و کۆنەپەرەستی و گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دا فیدا دەکات.
بژی یادی ئازیزو هەمیشە زیندووی.

گرامی باد یاد رفیق امجد خضری
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *