امجد اسدی اردلان

  • نام و نام خانوادگی : امجد اسدی اردلان
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :سنندج
  • تاریخ تولد : 1338
  • تاریخ جانباختن :1362.04.11
  • محل و نحوه جانباختن: کانعمت (مریوان) . عملیات تصرف پایگاه رژیم

زندگی نامه رفیق امجد اسدی اردلان

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ئەمجەدی ئەسەدی ئەردەڵان

هاوڕێ ئەمجەدی ئەسەدی ئەردەڵان ساڵی ١٣٣٨ی هەتاوی لە شاری سنە چاوی بە ژین پشکووت.
خوێندنی سەرەتایی هەتا کۆتایی دەورانی دەبیرستان هەر لەم شارە تەواو کرد و پاشان بە عەشق و هەست بە مەسئولیەتێک لە پێناو کۆمەڵگا و خەڵکی بەشمەینەت دا هەیبوو بوو بە موعەلیم و لە گوندەکانی کوردستان دەست بە کار بوو.
لەم دەورانەی ژیانی لە گوندی گەزانی ناوچەی دیواندەرە وێڕای کاری موعەلیمی تێکەڵاوی قوڵ و بەرینی لە گەڵ زەحمەتکێشانی ئەم ناوچەیە پێک هێنا بوو و بە ئاشنا بوون لە گەڵ چەند کەس لە هاوڕێیانی کۆمەڵە هاتە ناو ڕیزی خەباتی سیاسیەوە.
لە شۆڕشی گەلانی ئێران دژ بە ڕژیمی پاشایەتی هەڵسووڕاوانە بەشداری کرد و پاش ڕاپەڕین و بە هێرشی ڕژیمی تازە بە دەسەڵات گەیشتوو بۆ سەر شاری سنە لە خۆڕاگری و قارەمەنیەتی خەڵکی ئەم شارە کە بە شەڕی ٢٤ ڕۆژە دەناسرێتەوە چالاکانە بەشداری کرد.
لە جەریانی ئەم شەڕەدا هاوڕێ بێهرووز برای خۆشەویستی هاوڕێ ئەمجەد کە یەکێک لە هەڵسووڕاوانی ڕیزەکانی کۆمەڵە و جەماوەری خۆڕاگری شاری سنە لە بەرامبەر هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیمی ئیسلامیەوە بوو گیانی بەخت کرد. گیان لە دەست دانی هاوڕێ بێهرووز ئەوی لە سەر ڕێبازێک کە گرتبوویە بەر سوورتر و خۆڕاگر تر کرد.
بە هاتنە دەرەوەی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە شارهاوڕێ ئەمجەد بۆ ماوەی چەندین ڕۆژ لە گەڵ ئەم هێزە بوو کە دواجار لە سەر بڕیاری تەشکیلات گەڕایەوە نێو شار و لە بەشی نهێنی دا چالاکی کرد.
خەبات لەم مەیدانە کە پڕ بوو لە مەترسی و کاری دووژوار پێویستی بە وشیاریەکی تایبەت و ورەیەکی فیداکارانە بوو کە هاوڕێ ئەمجەد بە لە خۆ بردوویی و جەسارەتەوە ئامادەی بوو، لەم دەورانە لە پەیوەندی نزیک لە گەڵ هاوڕێ گیان بەخت کردوو خالدی باباحاجیان لە شاری سنە فەعالیەتی دەکرد.
لە مانگی سەرماوەزی ١٣٦١ لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستگیرو ڕەوانەی زیندانن کرا،هەموو هەوڵ و تەقەلای ئەشکەنجە گەرانی ڕژیم بۆ پەی بردن بە نهێنیەکانی کاری سیاسی و تەشکیلاتی ئەم ئازیزە لە گەڵ خۆڕاگری لە لایەن هاوڕێ ئەمجەدەوە ڕووبەڕووبوونەوە.
لە گەڵ یەکێک لە هاوڕێیانی هاوبەندی بە داڕشتنی نەقشێکی زیرەکانە و بە جەسارەتێکی کەم وێنەوە بە لە بەر کردنی جل و بەرگی پاسدارانی ڕژیم توانیان دلێرانە و لە پێش چاوی نگەهابانانی زیندان خۆیان دەرباز بکەن و بە ڕیزی هاوڕێیانی پێشمەرگە پەیوەست بن.
هەواڵی ئەم دەرباز بوونە خۆشیەکی فەراوانی خستبووە ناو دڵی جەماوەری خەڵکەوە.
سەرئەنجام ڕۆژی ١١ پوشپەڕی ١٣٦٢ لە جەریانی هەڵمەتی دلێرانەی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە بۆ سەر پایەگای “کا نێعمەت”لە نزیک جادەی مەریوان-سەقز هاوڕێ ئەمجەد پێشمەرگەی جەسوور و فیداکاری کۆمەڵە لە کاتی هێرش بردنە سەر سەنگەرەکانی دوژمن دەکەوێتە بەر گوڵلەو گیانی لە ڕیگای ئازادی و سۆسیالیزم دا بەخت دەکات. یادی بۆ هەمیشە زیندووە و ڕێگای تێکۆشانی تا سەرکەو

گرامی باد یاد رفیق امجد اسدی اردلان
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *