اسکندر خوش انگشت

  • نام و نام خانوادگی : اسکندر خوش انگشت
  • نام مستعار:ندارد
  • محل تولد :كه‌ڕئاوا (مریوان)
  • تاریخ تولد : 1337
  • تاریخ جانباختن :1362.09.06
  • محل و نحوه جانباختن: چور (مریوان) . عملیات تصرف پایگاه

زندگی نامه رفیق اسکندر خوش انگشت

بە یادی پێشمەرگەی فیداکار و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە ئێسکەندەری خۆش ئەنگوشت

هاوڕێ ئێسکەندەری خۆش ئەنگوشت ساڵی ١٣٣٧ی هەتاوی لە نێو بنەماڵەیەکی زەحمەتکێشی گوندی “کەڕ ئاوا”ی ناوچەی مەریوان چاوی بە ژین هەڵێنا.
سەڕەڕای هەژاری و دەست تەنگی بنەماڵەکەیان هەتا پۆلی پێنجەمی سەرەتائی درێژەی بە خوێندن دا. بیری تیژو عەشقی بە فێر بوون سەڕەڕای ماوەی کورتی خوێندنەکەی ئەوی وەکوو تازەلاوێکی پێشڕەو بارهێنابوو.
هیچ فورسەتێکی بۆ کار کردن لە مەزرا و یارمەتیدان بە باری گوزەرانی بنەماڵەکەیان لە دەست نەدەدا،هەر کە تەمەنیشی ڕێگای پێدا لە گەڵ باوکی دەچوو بۆ شارەکانی دەرەوەی کوردستان و لە شیرکەتە بیناسازیەکان کرێکاری دەکرد.
لە تەمەنی ١٨ساڵی دا ئیجباری برایە سەربازی و پاش ساڵێک ڕیزەکانی ئەرتەشی بە جێ هێشت و گەڕایەوە سەر ژیانی خۆی تا بتوانێت لە بەڕێوە چوونی ژیانی بنەماڵەکەیان کاریگەریەکی هەبێت.
بە دەست پێکردنی دەربڕینی ناڕەزایەتییەکان لە دژی ڕژیمی پەهلەوی بە ڕیزی میلیۆنی خەڵکی تینووی ئازادی و عەداڵەت پەیوەست بوو، دوای ڕووخانی ڕژیمی پاشایەتی هاوڕێ ئیسکەندەر زۆر زوو پەی بە ماهیەتی دژی ئینسانی ڕژیمی ئیسلامی برد و هاوکات بە ناسینی کۆمەڵە بە دی هاتنی ئاواتەکانی خۆی لە ڕێبازو سیاسەتەکانی ئەو ڕێکخراوەیەدا بینیەوە و بە پەیوەندی تەشکیلاتی لە گەڵ کۆمەڵە دەستی بە هەڵسووڕانی سیاسی کرد.
لەم پەیوەندەدا هەر مەئموریەتێکی تەشکیلاتی کە پێ دەسپێردرا بۆ بەڕێوە بردنی ئامادە بوو لە سەرەتای دەست پێکردنی هەڵسووڕانی سیاسی لە کۆمەڵەدا مەئموریەتی چالاکی لە نێو ڕیزی کرێکاران لە شاری تاران و شارەکانی تری ئێرانی پێ سپێردرا.
پاش ئەوەی لە لایەن مەئمورینی ڕژیمەوە مەترسی دەستگیر کردنی کەوتە سەر ساڵی ١٣٦٠ بە ڕیزی کۆمەڵەوە پەیوەست بوو لەم بووارەش دا هاوڕێ ئێسکەندەر زۆر زوو توانی ببێتە جێگای متمانەی هاوڕێیانی و لە خۆشەویستیەکی فراوان بەهرەمەند بێت.
لە هەموو دەرفەتێک بۆ تێگەییشتنی زیاتر لە زانستی مارکسیسزم کەڵکی وەردەگرت و بە سەداقەت و سەمیمیەتێکی کۆمۆنیستیەوە لە نێو زەحمەتکێشان حوزوری پەیدا دەکرد و بوو بە یارو دڵسۆزی هەموو ئەو کەسانەی کە لە نزیکەوە دەیانناسی و تێدەکۆشا تا بەرەو خەبات و تێکۆشانی شۆڕشگێڕانە ڕێنوێنیان بکات.
ئێستاش ئەو ززەحمەتکێشانەی کە هاوڕی ئێسکەندەری خۆش ئەنگوشت لە گەڵیان دانیشتووە و گوێیان بۆ قسە و باسەکانی گرتووە لە بیریانە کە چەند بە پەرۆشی ژیانی ئەوانەوە بوو هەر بۆیە لە کانکای دڵیانەوە خۆشیان دەویست و قەد لە یادی ناکەن.
ئەم ئازیزە لە دەیان عەمەلیاتی حەماسی پێشمەرگانەی کۆمەڵە لە دژی دوژمنانی ئازادی و بەرابەری ئامادە بوو و دلێرانە بەرەنگای دوژمنی دەکرد.ڕۆژی ٦ی سەرماوەزی ١٣٦٢ی هەتاوی لە جەریانی هێرشی هاوڕێیانمان بۆ سەر پایەگای بە کرێگیراوانی ڕژیم لە گوندی “چۆر” پێشمەرگەی دلێر و شۆڕشگێڕی کۆمەڵە هاوڕێ ئیسکەندەر خۆش ئەنگوشت دەکەوێتە بەر گولڵەی دوژمن و گیانی لە ڕێگای ئازادی و سۆسیالیزم دا بەخت دەکات.
بە درێژەپێدان بە ڕێگای پیرۆزی ڕێز لە یادی ئازیزو هەمیشە زیندووی دەگرین.

گرامی باد یاد رفیق اسکندر خوش انگشت
.

.

نوشته‌های مشابه

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *